Ö:: عه‌بدولحه‌لیم خه‌ددام له‌ ووتووێژکدا بۆ CNN

وه‌رگێران و کورت کردنه‌وه‌: مه‌ریوان نستانی

جێگری پێشووی سه‌رۆک کۆماری سوریا عه‌بدولحه‌لیم خه‌ددام، ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ 05.01.2006ڕایگه‌یاند که‌ له ‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات کارده‌کا بۆ ڕووخاندنی حکومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د، هه‌روه‌ها هیواداری خۆی ده‌ربڕی که‌ گه‌لی سوریا به‌م زووانه‌ خۆیان له‌ده‌ست ڕێژێمی (بۆگه‌نی سوریا) ڕزگارده‌که‌ن.

خه‌ددام که‌ له‌ مانگی شه‌شی پاردا ده‌ستی له‌کاره‌که‌ی کێشاوه‌ته‌وه‌ و ڕه‌خنه‌ی زۆر توندی له‌ ڕیژیمی ئه‌و وڵاته‌ گرتووه‌، ئه‌و ده‌ڵێ " له‌ دامه‌زراندنی ئه‌م ڕژیمه‌دا به‌شداربووم و ده‌زانم چۆنیش لێک هه‌ڵده‌وه‌شێ" به‌ڵام ئه‌و به‌رپرسه‌ پایه‌ به‌رزه‌ی پێشووی حکومه‌تی سوریا ڕوونی نه‌کرده‌وه‌ که‌ چۆن ئه‌و هیوایه‌ی دێته‌دی و ڕیژیمی به‌عس که‌ له‌ساڵی 1963 ه‌وه‌ حوکمی ئه‌و وڵاته‌ به‌ڕێوه‌ده‌با چۆن کۆتایی به‌ده‌سه‌ڵاتی دێ. ته‌نها ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند که‌ له‌گه‌ڵ سوریه‌کاندا خه‌بات ده‌کا بۆ له‌نێوبردنی ئه‌و ڕێژیمه‌ داپڵۆسێنه‌ره‌، ئه‌و له‌و بڕوایه‌دابوو که‌ گه‌لی سوریا به‌مزووانه‌ له‌ده‌ستی ئه‌م ڕێژیمه‌ ڕزگاریان ده‌بێ.

خه‌ددام هۆکاری ده‌سله‌کار کێشانه‌وه‌ی خۆی گه‌ڕانده‌وه‌ بۆ چه‌ند ناکۆکی‌یه‌ک له‌ ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی و نێوخۆیی دا، ئه‌و ده‌ڵێ"پێموابوو و هیواداربووم که‌ به‌ششار ئه‌سه‌د که‌ له‌ ساڵی 2000دا به‌دوای باوکی دا بوو به‌ سه‌رۆک کۆمار چاکسازی سیاسی و ئابوری بکا، به‌ڵام بارودۆخه‌که‌ خراپتر بوو. هه‌روه‌ها هۆکاره‌کانی له‌ قاودانی ده‌سه‌ڵاتدارانی سوریای بۆ داوای هاوڕێکانی گه‌ڕانده‌وه‌ و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بێده‌نگ بووان واته‌ گرینگی نه‌دان به‌وه‌ی که‌ ڕووده‌دا.

هه‌ر ئه‌م به‌رپرسه‌ی پێشووی حکومه‌تی سوریا مانگی ڕابردوو له‌ وتووێژێکیدا له‌گه‌ڵ که‌ناڵی العربیة ڕایگه‌یاند که‌ سه‌رۆک کۆماری سوریا چه‌ند مانگ پێش تیرۆری سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشووتری لوبنان ڕه‌فیق حه‌ریری ڕاسته‌وخۆ هه‌ڕه‌شه‌ی لێکردووه‌.

سه‌رچاوه‌: سی ئێن ئێن به‌ زمانی عه‌ره‌بی.

http://arabic.cnn.com/2006/middle_east/1/6/khaddam.cnn/index.html

 سه‌ره‌وه‌. ده‌سپێک.

ئه‌م بابه‌ته‌ چاپ بکه‌!

   ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ هاوڕێکه‌ت بنێره:

© www.giareng.com
All rights reserved 2005.