Ö:: ئه‌میری حه‌یده‌ری له ژیر گرتنی دووباره و گه‌رانه‌وه بۆ ئێران

هه‌ژیری سه‌عیدی

ئه‌میری حه‌یده‌ری سیمایه‌كی ناسروا و به ناو بانگ له پێناو یارمه‌تی و كۆمه‌ك به په‌نابه‌ران، دیسان كه‌وته ژیر زه‌خت و گوشاری حکومه‌تی سوئیدوه. ئه‌میری حه‌یده‌ری سالها له ژیر گوشار، گرتن و زیندانی دریژ خایه‌نی حکومه‌تی سوئیده و به‌م تازه‌یانه حكومه‌ت به محامی ئه‌میر ( اینگمار ساهلستروم) ی  راگه‌یاندوه كه ئیتر ئه‌میر پیویستی به محامی نیه و به‌م زووانه له سوئید ده‌ر ده‌كرێت.

پیشتر له لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌گرتوه‌كانه‌وه حوكمی گه‌رانه‌وه‌ی ئه‌میری حه‌یده‌ری بو ئێران ره‌ت كرا بوو و هه‌ر‌وه‌ها دادگای باڵای ئوروپا حوكمی داوا كردنی دیپورتی ئه‌میری حه‌یده‌ری كه له لایه‌ن حکومه‌تی سوئێد‌وه داوا كرا بۆ، ره‌تی كرده‌وه‌ته‌وه، به‌ڵام حکومه‌تی سوئێد دیسان هه‌وڵی دیپورتی ئه‌میری حه‌یده‌ری خستوه‌ته به‌ر ده‌ست، پێشتریش حکومه‌تی سوئێد مافی ئیقامه و په‌نابه‌ری سیاسیان له ئه‌میری حه‌یده‌ری وه‌ر گرتبوو.

به پی یاساكانی نێو ده‌وڵه‌تی و كنوانسیونی ژینف ناردنه‌وه‌ی ئه‌میری حه‌یده‌ری بو ئێران پێشیل كردنی ئاشكاری یاسا نیوده‌وله‌تیه‌كانه. له به‌ر ئه‌وه وه‌لاتی سوئێد خوی یه‌كێكه له‌و وه‌ڵاتانه كه ئه‌و یاسایه‌ی ئیمزا كردوه و ئه‌بێت پابه‌ند بێت به‌م یاسانه‌وه. ته‌نانه‌ت له ماده‌ی ژماره 8ی یاسای وه‌لاتی سوئێد په‌سه‌ند كراو بو خارجی و په‌نابه‌ران تاكیید كراوه كه نابیت په‌نابه‌ریان خارجیه‌ك دیپۆرت بكرێته‌وه بو وه‌لاتی خوی ئه‌گه‌ر ئیمكانی گرتن، ئازار و یا ئیعدامی له سه‌ر ببێت. ئه‌مه له حاڵێكدایه كه ئه‌میری حه‌یده‌ری و بنه‌ماڵه‌كه‌ی له ساڵی 1979 وه‌ك په‌نابه‌ری سیاسی له سوئێد ده‌ژین و ده‌ر كردنی ئه‌و بیجگه له داواكردنی مافی په‌نابه‌ری، كۆمه‌ك كردن و یارمه‌تی دانی  به هه‌زاران ئینسان و په‌نابه‌ر به مه‌به‌ستی گه‌یشتنیان به وه‌ڵاتانی‌تر، بێ گومان له لایه‌ن كار به‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه تاوانێكی گرانه و كه‌مترین سزای ئه‌میری حه‌یده‌ری ئیعدامه .كار به‌ده‌ستانی حکومه‌تی سوئێد له سالی 2004 دا به شیوه‌یه‌كی جیدی ویستیان كه ئه‌میری به زۆر بنیرنه‌وه بۆ ئێران كه به پێی داوای كومیته‌ی دژی ئه‌شكه‌نجه‌ی نه ته وه یه ك گرتووه كانه وه ناردنی ئه‌میری حه‌یده‌ری بو ئێران ره ت كرا و  و دیسان له مانگی دیسامبری 2005 له لایه‌ن حکومه‌تی سوئید خراوه‌ته به‌ر باس و ئیشی تیدا ده‌كه‌ن.

ئه‌میری حه‌یده‌ری له ماوه ی 25 سال ژیانی خوی له ئوروپا، به هه زاران راكردو و په نا به ر له سه رتا سه رس جیهان كومه كی راسته وخوی كردوه و چالاكی ئه‌میری حه‌یده‌ری له م چه ند ساله دا جیگای سپاس و پی زانینه. هه زاران په نا به ر كه ئه‌میری حه‌یده‌ری له هاوردن و گه یاندنان بو وه لاتانی ئوروپا، ئه مریكا و كانادا ده ستی هه بوه خویان به قه رزارباری ئه‌میری حه‌یده‌ری ده زانن و له م حاله ته دا و له بوونی ئه‌میری حه‌یده‌ری له موشكیل دا، ئه‌میری حه‌یده‌ری به ته نها ناهیلین و یاره مه تی ده ده ن. چالاكیه كانی ئه‌میری حه‌یده‌ری له م چه ند ساله دا به شیكی به ر چاوی چالاكی مروفانه بووه كه ئه‌و بو په نا به ران و لی قوماوان كردویه تی. كه له چاو چالاكی هه ر ئورگان و ریكخراوه یكی ده وله تی یان نیو ده وله تی قابیلی میقیاس نیه كه خوودی وه لاتانی ئوروپا له لایه ك بو په‌نابه‌رانیان دروست كردوه و له لایه ك ده سه لاتی ره شی كوماری ئیسلامی ئێران، سه دام حوسین وطالیبان  بو خه لكیان دروست كردبووه.  ئه‌میری حه‌یده‌ری و هاوفیكرانی گه‌یانده ئه‌و قه‌ناعه‌ته كه یارمه‌تی په‌نابه‌ران و لی قوماوان له ئێران و وه لاتانی تر بده ن كه بو رزگار كردنی خویان و مال و مندالیان و گه یشتن به ژیانیكی ئاسوده هه ولیان داوه، كار و واجبیك كه ئه ركی سه رشانی هه مو په نا به ریك، هه مو ریكخراویك و هه مو هیزیكی سیاسی و كومه لایه تیه.

چالاكی و فعالیه‌تی ئه‌میری حه‌یده‌ری ئه‌گه‌ر تاوانیشه، ئه‌بێت كار به‌ده‌ستانی وه‌ڵاتی سوئێد هه‌ر له سوئێد سزای ئه‌میر بده‌ن و سزا دانی ئه‌میر  نابێ‌ت ناردنه‌وی بۆ ئێران بێت و هه‌روه‌ها ده‌ستدریژی بۆ مافی په‌نابه‌ری، لێ ئه‌ستاندنی مافی ئیقامه‌ت و ئه‌شكه‌نجه و ئازاری ئه‌میری حه‌یده‌ری مه‌حكوومه و كارێكی دژی ئینسانیه كه وه‌ڵاتی سوئێد ده‌ر حه ق به ئه‌میری حه‌یده‌ری و بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێ‌شه‌رمانه  ده‌یكات و ئه‌بێت به توندی وه‌ڵامی بدرێته‌وه و قه‌ره‌بووی نه‌هێشتنی ئاسایش و هه‌ێمنی روح و گیانی ئه‌میری حه‌یده‌ری و بنه‌ماڵه‌كه‌ی بدات.

به پێی ئه‌م نوسراوه دیفاع و داكوكی خوم سه‌باره‌ت به مافی ئینسانی، سیاسی و په‌نابه‌ری ئه‌میری حه‌یده‌ری و بنه‌ماڵه‌كه‌ی راده‌گه‌ێینم و به هه‌مو توانا و هێزی خۆم هه‌وڵ ده‌ده‌م بۆ چه‌سپاندنی ماف و داوا كاریه‌كانی ئه‌میری حه‌یده‌ری و له چالاكی‌یه‌كی نێو ده‌وڵه‌تی دا و له گه‌ڵ ئه‌و ئورگان و ریكخراوا نه كه داكوكی له مافه كانی ئه‌میری حه‌یده‌ری ده كه ن چالاكیه كی به ر فراوانی  ته‌بلیغم ده‌ست پێ كردوه و هه‌ره‌وها داوا له هه‌مو په‌نابه‌ران، ریكخراوه مروڤ دۆسته‌كان و هێزه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌كان ده‌كه‌م كه له‌م باره‌وه یارمه‌تی و كۆمه‌كی خۆیان سه‌باره‌ت به ئه‌میری حه‌یده‌ری و بنه‌ماڵه‌كه‌ی كۆتایی نه‌كن. تازه‌ترین ئه‌خبار و چالاكیه نێو ده‌ڵه‌تیه‌كان بۆ حه‌لی مه‌شاكیلی ئه‌میری حه‌یده‌ری ده‌توانن له‌م لاپه‌ره‌ی ئینترنتیه دا و به 5 زمان بخوینه‌وه: www.supportamir.blogfa.com

وێرای سپاس فراوان و به هیوای حه‌لی مه‌شاكلی ئه‌میری حه‌یده‌ری به زووترین كات.

هه‌ژیری سه‌عیدی

9 ژانویه 2006

Tel: 00905553045301

hazhir.saeedi@ukonline.co.uk

 سه‌ره‌وه‌. ده‌سپێک.

ئه‌م بابه‌ته‌ چاپ بکه‌!

   ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ هاوڕێکه‌ت بنێره:

© www.giareng.com
All rights reserved 2005.