Ö:: بانگه‌واز بۆ شه‌وی  شێعر و ئه‌ده‌ب

کۆمه‌ڵه‌ی  کوردی شاری تورکوو

کۆمه‌ڵه‌ی کوردی شاری تورکو، ئێواره دانیشتنێک بۆ هه‌موو ئه‌ده‌ب دۆستان و خاوه‌ن پێنووس و هه‌ستی ناسکی هه‌ڵبه‌ست و هۆنراوه پێک دێنێ. به‌و پێیه داوا له گشت  کوردانی وڵاتی فینله‌ند و به‌تایبه‌ت كوردانی دانیشتووی شاری توركو ده‌کات،  وێڕای به‌شداربوون و دڵسۆزی نواندن  بۆ  باری زمان و ئه‌ده‌بیاتی نه‌ته‌وه‌یی، هه‌ر چه‌شنه ژانر و به‌رهه‌مێکیشیان هه‌یه، به پێی که‌ش و کاتی کۆڕه‌که، بولبولی رازێنه‌ری باخچه چکۆڵه‌ی ساباته‌که‌یان بن.

چاوه‌نواڕین له کاتی قه‌رار، هۆشه‌چینی وشه‌چینی خورجێنی تژی له ده‌قی به کاکڵ و توێکڵی به‌ند‌کراو ده‌سینه و مێشکماندا ببین. هه‌روه‌ها خه‌ڵفی به‌دیمه‌ن کێشراوی مه‌به‌ستی به‌زمه‌که‌ش، به سروه‌ی هه‌ستی خاوێنی گشتی بشنینه‌وه .......

ڕۆژ:  شه‌ممه

به‌رواری : 2006.02.11

ده‌مژمێر: 17  تا  21 ی  شه‌و
شوێن  :
   Taimi II:n toimitalo, Puutarhakatu 21

 تێ‌بینی:

هه‌ر به‌رێزێك به‌رهه‌مێكی هه‌یه‌ تكایه‌ ئاگادارمان بكاته‌وه تا رۆژی  2006.02.10 به‌م‌ژماره‌ ته‌له‌فۆنه‌ 0407736739

له هێنانی منداڵ خۆبپارێزن 

کۆمه‌ڵه‌ی  کوردی شاری تورکوو

 سه‌ره‌وه‌. ده‌سپێک.

ئه‌م بابه‌ته‌ چاپ بکه‌!

   ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ هاوڕێکه‌ت بنێره:

© www.giareng.com
All rights reserved 2005.