Ö:: له‌ ژێر بارانی غه‌ريبى دا !! ....

نووسینی: خالید شه‌یدا

حه‌زم دەكرد
هه‌ر بۆ ساتێك
ته‌نیا نه بام
دوورە شارو ووڵات نه بام
له ژێر سێبه‌ری غه‌ريبی دا
با كڵۆل و مه‌لول نه بام
حه‌زم دەكرد
ئه‌ستێرە‌یه‌كی
ئاسمانی شارە‌كه‌ت بام
ڕووبارێكی
گوندە‌كه‌ت بام
دار ته‌لی كارەبای
به‌ر دەرگای ماڵه‌كه‌ت بام
به‌ڵام هێنده
كڵۆل و مه‌لول و ته‌نیا نه بام
حه‌زم دەكرد
چرای سه‌‌ر مێزی
ماله‌كه‌ت بام
پردی سه‌ر ڕێ ی
شۆڕشگێرو خه‌باتكه‌ر بام
نارنجۆكی دەستی
پێشمه‌رگه بام
به‌ڵام هێندە
له ژێر بارانی غه‌ریبی دا
داتاشراو شۆراو نه بام
حه‌زم دەكرد
ئاگردانی ماڵه‌كه‌ت بام
ساباتی هاوینی
گوندەكه‌ت بام
له بارانی غه‌ریبی دا
چه‌تری سه‌‌رسه‌‌رت بام
به‌ڵام هێنده
كڵۆ‌ل و مه‌لول نه‌بام
له ژێر بارانی غه‌ریبی دا
با ئه‌وەندە
زەلیل نه بام
خالید شه‌یدا
٢٣/٩/٢٠٠٣ هانۆڤه‌ر /ئه‌لمانیه

 سه‌ره‌وه‌. ده‌سپێک.

ئه‌م بابه‌ته‌ چاپ بکه‌!

   ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ هاوڕێکه‌ت بنێره:

© www.giareng.com
All rights reserved 2005.