|
دووی رێبه‌ندانی 1384ی هه‌تاوی رێكه‌وتی 22ی ژانویه‌ی 2006ی زایینی شه‌سته‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی دامه‌زرانی ده‌وڵه‌تی جومهووریی كوردستان له شاری مه‌هابادی خوێناوییه. شه‌ست ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له رۆژی 2ی رێبه‌ندانی 1324ی هه‌تاویدا شاری مه‌هاباد شاهیدی دامه‌زرانی حكوومه‌تێكی نیشتمانی‌و نه‌ته‌وه‌یی له مێژووی پڕكاره‌ساتی خه‌ڵكی كوردستاندا بوو كه ئه‌گه‌رچی ته‌نیا یازده مانگ له سه‌ر پێی خۆی راوه‌ستا، به‌ڵام بوو به چرای رووناككه‌ره‌وه‌ی به‌رپێی تێكۆشه‌رانی رێگای رزگاریی گه‌لی كورد له هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستاندا. به‌م بۆنه پیرۆزه‌وه به ناوی كومیته‌ی ناوهندیو تێكڕای ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، دامه‌زرێنه‌رو میراتگری كۆماری كوردستان گه‌رمترین پیرۆزبایی پێشكێشی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان و ئازادیخوازانی سه‌رانسه‌ری ئێران و هه‌موو ئۆگرانی ئازادی‌و دێموكراسی‌و دادپه‌روه‌ری له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست و جیهاندا ده‌كه‌ین.
دامه‌زرانی كۆماری كوردستان كه به هه‌موو پێوانه‌یه‌ك به گرنگترین
رووداوی مێژووی پڕ له شانازیی خه‌باتی خه‌ڵكی كوردستان تا
كۆتایییهكانی سه‌ده‌ی بیسته‌م داده‌نرێ، به‌رهه‌می ده‌یان ساڵ قوربانیدان
و نیشانه‌ی
تامه‌زرۆیی كۆمه‌ڵانی گه‌لی كورد بۆ ئازادی‌و به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی چاره‌نووس
و به‌ڵگه‌ی
وشیاریی رێبه‌رایه‌تیی نوێی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی كوردی ئێران
بوو كه له حیزبی دێموكراتی كوردستان به پێشه‌وایه‌تیی قازی محه‌ممه‌دی
نه‌مردا خۆی ده‌دیته‌وه. ئه‌وه هه‌ڵسه‌نگاندنی ورد‌و لێزانانه‌ی پێشه‌وا
قازی محهممهدو هاوڕێكانی بوو كه رێگای خۆش كرد بۆ ئه‌وه‌ی به كه‌ڵك
وه‌رگرتن له هه‌لومه‌رجی
دوای كۆتایی هاتنی شه‌ڕی دووه‌می جیهانی بتوانن له به‌شێكی هه‌رچه‌ند
بچووكی كوردستاندا ئاواتی له‌مێژینه‌ی كۆمه‌ڵانی گه‌لی كورد وه‌دی بێنن
و یه‌كه‌مین
حكوومه‌تی مۆدێڕنی كوردی دامه‌زرێنن. ئه‌گه‌ر ئاوڕێك وه‌سه‌ر مێژووی دوورودرێژی خه‌باتی خه‌ڵكی كوردستان بده‌ینه‌وه چه‌ندین نموونه‌ی پڕ له شانازی له به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی ده‌سه‌ڵات له به‌شه جۆراوجۆره‌كانی كوردستانماندا دێنه به‌رچاو، به‌ڵام كۆماری كوردستان یه‌كه‌مین ده‌سه‌ڵاتی كوردییه كه به كرده‌وه بۆ جێگیر كردنی دێموكراسی‌و ده‌سه‌ڵاتی خه‌ڵكی‌و دامه‌زراندنی داموده‌زگاكانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی هه‌نگاوی هه‌ڵێناوه‌ته‌وه. به شانازییه‌وه ده‌توانین بڵێین ئه‌و دێموكراسییه كه له‌و ماوه كورته‌ی ته‌مه‌نی ده‌وڵه‌تی جومهووریی كوردستاندا سه‌قامگیر ببوو هه‌تا ئه‌مڕۆش له كه‌متر كۆمه‌ڵێكی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستدا نموونه‌ی به‌ر چاو ده‌كه‌وێ. كۆماری كوردستان حكوومه‌تێكی نه‌ته‌وه‌یی بوو، به‌ڵام ئاسۆی دیتنی له‌وه بهرئاوهڵاتر بوو كه ته‌نیا بۆ دابینكردنی مافه نهتهوایهتییهكانی گه‌لی كورد تێبكۆشێ. ئه‌و كۆماره‌و حیزبه رێبه‌ره‌كه‌ی به‌رنامه‌یان بۆ پێشخستنی كۆمه‌ڵ له بواره جۆراوجۆره ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی‌و فهرههنگییهكاندا هه‌بوو و باشتر كردنی ژیانی چین و توێژه هه‌ژارو كهمداهاتهكانیان له ریزی پێشه‌وه‌ی ئامانجه‌كانیاندا دانابوو. كۆمار حكوومه‌تێكی ناوچه‌یی بوو. به‌ڵام هیچكاتێك هاوپێوه‌ندی له‌گه‌ڵ گه‌لانی دیكه‌ی ئێرانی له به‌ر چاو ون نه‌بوو و به پێی توانا بۆ پته‌وكردنی پێوه‌ندیی برایهتیو هاوخه‌باتی له‌گه‌ڵ گه‌لانی دیكه‌ی ئێران و هێزه نیشتمانپهرهوهرهكانیان له هه‌وڵدا بوو. پێكهێنانی به‌ره‌ی یه‌كگرتوو له‌گه‌ڵ به‌شێك له هێزه سیاسییه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی ئێران و به‌تایبه‌تی په‌یمانی دووقۆڵی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی نیشتمانیی ئازه‌ربایجان به‌ڵگه‌ی حاشاهه‌ڵنه‌گری ئه‌م ئیددیعایهن. سه‌ره‌نجام كۆماری كوردستان حكوومه‌تی ته‌نیا به‌شێك له كوردستانی ئێران بوو. به‌ڵام هه‌م رێبه‌رایه‌تیی حیزبی دێموكرات و كۆمار ئه‌و حكوومه‌ته‌یان به مڵكی هه‌موو نه‌ته‌وه‌ی كورد له ئێران و به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان دهزانیو هه‌م كۆمه‌ڵانی گه‌لی كورد له هه‌موو جێگایه‌كی كوردستان به ئومێده‌وه چاویان بڕیبووه ئه‌و كۆماره ساوایه. ده‌زانین كه بۆ رێوڕه‌سمی دامه‌زرانی كۆماری كوردستان نوێنه‌رانێك له كوردی پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستانیش بانگهێشتن كرابوون و شاهیدی له‌دایكبوونی یه‌كه‌مین حكوومه‌تی كۆماریی مێژووی نه‌ته‌وه‌كه‌یان بوون. به‌ڵام پێش دامه‌زرانی كۆماریش، ئه‌و پێشوازییه گه‌رمه‌ی له هاتنی بارزانییه‌كان و ئه‌فسه‌رانی ئازادیخوازی كوردی سوپای عێراق كرا، نوێنگه‌ی ئه‌و گیانه نهتهوهیییه بوو كه به سه‌ر بیر‌و لێكدانه‌وه‌ی رێبه‌رایه‌تیی بزووتنه‌وه‌ی كورد له‌م به‌شه‌ی كوردستاندا زاڵ بوو. له به‌رامبه‌ریشدا ئه‌و خزمه‌ته بێدریغه كه كورده‌كانی به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان له هه‌موو بواره‌كانی فێركاری، فهرههنگیو نیزامی‌دا به كۆماری كوردستانیان كرد نیشانه‌ی ئه‌وه بوو كه هه‌موویان ئه‌و حكوومه‌ته به ئی خۆیان دهزاننو به چاوی ئومێده‌وه بۆ دواڕۆژێكی زۆر گه‌شتر ده‌ڕوانن. له‌و نێوه‌دا ناكرێ به‌تایبه‌تی ئیشاره به نه‌خشێك نه‌كرێ كه تێكۆشه‌رانی بارزانی به سه‌رۆكایه‌تیی سه‌ركرده‌ی ناوداری كورد مه‌لا مسته‌فا بارزانی له پاراستنی كۆماری كوردستان و ده‌سكه‌وته‌كانیدا وه‌ئه‌ستۆیان گرتبوو. راستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه بارزانییه‌كان و ئه‌فسه‌ره ئازادیخوازه‌كانی كوردستانی عێراق كه نه‌خشێكی گرنگیان له مه‌شق پێكردن و راهێنانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كۆماردا گێڕا، رێكوپێكترین به‌شی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بوون و هه‌ر له‌و كاته‌شدا ئه‌وه‌ی له توانایاندا بوو له خزمه‌تی كۆماری كوردستانیاندا دانابوو. هه‌ر بۆیه‌ش بوو كه رێبه‌رایه‌تیی كۆمار گرنگترین مه‌ئموورییه‌ته‌كانی پێدهسپاردن و نه‌ك به هێزێكی یارمه‌تیده‌ر، به‌ڵكوو به به‌شێكی كاریگه‌ر له كادری پاراستنی حكوومه‌تی كوردستانی ده‌ژماردن. له‌خۆڕا نه‌بوو كه له ته‌نیا چه‌ند پله‌ی ژه‌نراڵی كه له كۆماری كوردستاندا به‌خشران یه‌كێكیان پێشكێشی مه‌لا مسته‌فای بارزانی كرا. ته‌مه‌نی كۆماری كوردستان كورت، به‌ڵام پڕ له ده‌سكه‌وت و شانازی بوو. گرنگترین ده‌سكه‌وتی كۆمار بێگومان هه‌ر ئه‌وه بوو كه گه‌لی كورد له به‌شێكی نیشتمانه‌كه‌یدا چاره‌نووسی خۆی به‌ده‌سته‌وه گرت و حكوومه‌تێكی گه‌لی‌و دێموكراتی دامه‌زراند. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێندێ ده‌سكه‌وتی وه‌ك په‌ره‌پێدانی زمان و ئه‌ده‌ب و فه‌رهه‌نگی كوردی، پێكهێنانی هێزێكی رێكوپێكی چهكدارو داهێنانی ناوی پیرۆزی پێشمه‌رگه، به‌شداركردنی ژنان له ژیانی سیاسیی كۆمه‌ڵی كوردهواریداو پێكهێنانی یه‌كیه‌تییه‌كانی ژنان و لاوان و به‌گشتی هه‌وڵی گه‌شه‌پێكردنی وشیاریی سیاسی له كۆمه‌ڵی كورده‌واریدا له خزمه‌ته به‌رچاوه‌كانی حكوومه‌تی كوردستانن. هاونیشتمانه به‌ڕێزه‌كان! به‌داخه‌وه ته‌نیا یازده مانگ دوای 2ی رێبه‌ندانی 1324 به پیلانی هاوبه‌شی ئیمپریالیزم و كۆنه‌په‌رستی كۆماری كوردستان رووخا‌و ئه‌ركی به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركه‌كانی بۆ نه‌وه‌ی دواتر به‌جێهێشت. له سه‌ر هۆیه‌كانی رووخانی كۆماری كوردستان زۆر شت گوتراوه‌و نووسراوه. زۆرجار هه‌وڵ دراوه به‌رپرسایه‌تیی تێكچوونی كۆمار بخرێته ئه‌ستۆی پشتیوانه ده‌ره‌كییه‌كه‌ی كۆمار، واته یه‌كیه‌تیی سۆڤیه‌تیی پێشوو. به‌ڵام به باوه‌ڕی ئێمه ئه‌مه ساده كردنه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌كه‌و ده‌رچوون له ژێر باری به‌رپرسایه‌تییه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی گومان ناكرێ كه هه‌م پشتیوانیی حكوومه‌تی سۆڤیه‌ت له حكوومه‌تی كوردستان، له دامه‌زران و به‌ره‌وپێشچوونی كۆماردا كاریگه‌ر بووه‌و هه‌م پشت تێكردنیو سات و سه‌ودا له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ئه‌وكاتی ئێران له سه‌ر ئیمتیازی نه‌وتی شیمال شوێنی له سه‌ر رووخانی كۆماری كوردستان هه‌بووه، ئێمه پێمان وایه هه‌م دامه‌زرانی كۆمار به پله‌ی یه‌كه‌م به‌رهه‌می ویستی رێبه‌رایه‌تیی بزووتنه‌وه‌ی كورد بووه‌و هه‌م به‌شی بنه‌ڕه‌تیی به‌رپرسایه‌تیی رووخانه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته سه‌رشانی رێبه‌رایه‌تی كۆماری كوردستان و حیزبی دێموكراتی كوردستان. ره‌نگه بتوانین گرنگترین هۆیه‌كانی رووخانی كۆماری كوردستان له‌مانه‌ی خواره‌وه‌دا كورت بكه‌ینه‌وه: نه‌بوونی هێزێكی كارامه‌و پۆشته‌وپه‌رداخ و به‌توانای چه‌كدار كه بتوانێ به‌رامبه‌ر به په‌لاماری سوپای ئێران راوه‌ستێ‌و پارێزگاری له كۆمار بكا، نه‌بوونی بناخه‌یه‌كی پته‌وی ئابووری‌و ماڵی، قایم نه‌بوونی به‌ره‌ی نێوخۆیی‌و بوونی هێندێك هێزو عه‌شیره‌ت كه ته‌نانه‌ت له ده‌ورانی ده‌سه‌ڵاتی كۆماریشدا پێوه‌ندییان به ده‌سه‌ڵاتی مهركهزییهوه هه‌بوو، به‌رته‌سكیی مه‌ڵبه‌ندی نفووزی حكوومه‌تی كوردستان و له‌ویش زیاتر ئامادهنهكرانی ته‌نانه‌ت ئه‌و به‌شه‌ش كه له ژێر كونترۆڵی كۆماردا بوو، رووخانی له نهكاوو بێبهربهرهكانیی ته‌نیا هاوپه‌یمانی نێزیكی كۆمار، واته حكوومه‌تی نیشتمانیی ئازه‌ربایجان، بێتوانایی به‌ره‌ی یه‌كگرتووی هێزه سیاسییه‌كانی ئێران و له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه حیزبی تووده كه هیچیان بۆ پشتیوانی له دوو حكوومه‌تی ئازه‌ربایجان و كوردستان له‌ده‌ست نههاتو پاش هه‌مووی ئه‌مانه‌ش متمانه به‌خۆنه‌بوونی رێبه‌رایه‌تیی كۆمار. ئه‌گینا هه‌روه‌ك رێبه‌ری شه‌هید دوكتور قاسملوو له كتێبی چل ساڵ خه‌باتدا باسی كردوه، به‌ربه‌ره‌كانێی چه‌ند مانگه‌ی بارزانییه‌كان نیشانی دا كه ئیمكانی خۆڕاگری هه‌بوو و ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته نه‌بوو كه بتوانێ به ئاسانی ئه‌و به‌ره‌نگارییه تێك بـشكێنێ. پێویسته بگوترێ كه ئه‌م لێكدانه‌وه‌یه به هیچ جۆر بۆ به‌كه‌م گرتنی نه‌خشی رێبه‌رانی كۆمار نیه‌و ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌یه كه رێبوارانی رێگای كۆمار‌و پێش هه‌مووشیان حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران ئه‌زموونی لێوه‌رگرن و له دواڕۆژدا زیاتر به هێزی خۆیان پشت ئه‌ستوور بن. به هه‌رحاڵ كۆماری كوردستان رووخا. به‌ڵام به پێچه‌وانه‌ی بۆچوون و ئاره‌زووی دوژمنانی ئازادی، له‌گه‌ڵ رووخانی كۆمار قه‌ڵای وره‌و بیروباوه‌ڕی رێبوارانی رێگای ئازادی نه‌ڕووخا. ئه‌و ئامانجانه كه كۆماری كوردستانیان بۆ دامه‌زرابوو له دڵی رێبوارانی رێگای كۆماردا به زیندوویی مانه‌وه‌و له هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستاندا خه‌باتیان بۆكراو خوێنیان بۆدرا. ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له كوردستانی عێراقدا رێز‌و ئافه‌رینی هه‌موو رێبوارانی رێگای ئازادی‌و هه‌ق و دادپه‌روه‌ریی بۆ لای خۆی راكێشاوه، له راستیدا ته‌واوكه‌ری ئه‌ركه نیوهچڵماوهكانی كۆماری كوردستانه، ئامانجه‌كان هه‌ر ئامانجه‌كانی كۆماری كوردستانن، دروشمه‌كان كه‌م و زۆر هه‌ر دروشمه‌كانی ئه‌و كۆمارهن و ته‌نیا به پێی هه‌لومه‌رجی سه‌رده‌م هێندێ ئاڵ‌وگۆڕیان به‌سه‌ردا هاتوه‌و ته‌نانه‌ت ئاڵاكه‌ش به كه‌مێك دهسكارییهوه (لابردنی ئارم و دانانی خۆر) هه‌ر ئه‌و ئاڵایه‌یه كه له كۆماری كوردستاندا هه‌ڵكرابوو. خه‌باتگێڕانی رێگای رزگاری! جێگای داخه كه شه‌ست ساڵ پاش دامه‌زرانی كۆماری كوردستان رێژیمێك حكوومه‌ت به سه‌ر مه‌ڵبه‌ندی ده‌سه‌ڵاتی كۆمار‌و هه‌موو ئه‌و به‌شه‌ی كوردستان و سه‌رانسه‌ری خاكی ئێران‌دا ده‌كا كه نه‌ك هه‌ر له رێژیمی پاشایه‌تیی ده‌ورانی كۆمار گهلیترو ئینسانیترو پێشكه‌وتووتر نیه، به‌ڵكوو به چه‌ندین پله لهدواترهو ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ گیانی ئه‌م سه‌رده‌مه بێگانه‌یه. له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا جێگای شانازییه كه خه‌ڵكی كوردستانی ئێران و، حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران زۆر زیاتر له سه‌رده‌می كۆماری كوردستان تامه‌زرۆی گه‌یشتن به ئامانجه‌كانی كۆمارن و، ئاماده‌ن له‌و رێگایه‌دا هه‌موو چه‌شنه فیداكارییه‌ك بنوێنن. هه‌ر له‌و كاته‌دا ئه‌وان له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنه‌كانی كۆمه‌ڵگا به‌ره‌وپێش چوون، به گیانی سه‌رده‌م ئاشنان و به‌شێكن له هه‌وڵ و ته‌قه‌لای مرۆڤایه‌تیی پێشكه‌وتوو بۆ سه‌قامگیركردنی ئاشتی، ئازادی، دێموكراسی‌و مافی مرۆڤـ و دادپه‌روه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تیی. حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران به رێبازی دامه‌زرێنه‌رانی حیزب و كۆمار‌و له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د وه‌فاداره. هه‌وڵی سه‌قامگیركردنی دێموكراسی‌و به‌ده‌ستهێنانی مافی نه‌ته‌وایه‌تی وه‌ك دوو كۆڵه‌كه‌ی بنه‌ڕه‌تیی ئامانجه‌كانی كۆمار ئه‌مڕۆ له هه‌موو كاتێك زیاتر بۆ حیزبی دێموكرات و له‌ویش به‌ولاوه‌تر بۆ خه‌ڵكی كوردستان ئامانجن، هه‌روه‌ك سه‌رده‌می كۆمار حیزبه‌كه‌مان له هه‌وڵی خه‌باتی هاوبه‌ش و پێوه‌ندیی دۆستانه له‌گه‌ڵ هێزه سیاسییه‌كانی سه‌رانسه‌ری ئێران دایه‌و به‌تایبه‌تی بایه‌خێكی زیاتر بۆ هاوپێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزانه داده‌نێ كه نوێنه‌رایه‌تیی گه‌لانی زۆرلێكراوی ئێران ده‌كه‌ن. حیزبه‌كه‌مان خۆی به‌رامبه‌ر به پته‌وكردنی به‌ره‌ی نێوخۆیی‌و دروستكردنی پردی پێوه‌ندی‌و هاوكاری له‌گه‌ڵ هێزه سیاسییه‌كانی مه‌یدانی تێكۆشانی رزگاریخوازانه‌ی كوردی ئێران به به‌رعۆده دهزانێو له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستانیشدا حیزبی دێموكرات شانازی ده‌كا كه پێوه‌ندییه‌كی باشی له‌گه‌ڵ هێزه سیاسییه‌كانی به‌شداری بزووتنه‌وه‌ی كورد له هه‌موو پارچه‌كانی كوردستاندا هه‌یه‌و قه‌تیش نه‌یشاردۆته‌وه كه كوردی ئێران و كوردستانی ئێران به به‌شێك له كورد و كوردستان دهزانێو هه‌موو كاتێكیش ئاماده بووه‌و ئاماده‌یه بۆ خزمه‌ت به پێشكه‌وتنی بزووتنه‌وه‌ی كورد له هه‌ر به‌شێكی كوردستاندا هه‌ر هاوكارییه‌ك له ده‌ستی بێ پێشكێشی بكا‌و هه‌ر فیداكارییه‌ك له‌سه‌ری پێویست بێ درێغیی لێنهكا. له بۆنه‌ی ساڵوه‌گه‌ڕی دامه‌زرانی كۆماری كوردستاندا له‌گه‌ڵ گیانی پاكی رێبه‌رانی كۆماری كوردستان و هه‌موو شه‌هیدانی حیزب به‌تایبه‌تی سه‌روه‌رانی شه‌هید قازی‌و قاسملوو و شه‌ره‌فكه‌ندی و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان په‌یمان نوێ ده‌كه‌ینه‌وه كه تا سه‌ركه‌وتنی یهكجاریو تا وه‌دیهێنانی ئاواته‌كانی كۆماری كوردستان ئاڵای خه‌بات ههڵنهپهسێرین و له‌و پێناوه‌دا له هیچ هه‌وڵ و خه‌بات و فیداكارییه‌ك درێغی نه‌كه‌ین.
سڵاو له یادی دامه‌زرانی كۆماری كوردستان
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران سه‌رچاوه: ماڵپه‌ری کوردستان مێدیا |
سه‌ره‌وه. | ده‌سپێک. |
|
© www.giareng.com |