Ö:: به‌داخ و په‌ژاره‌وه‌ كوچی دوای ئاغای ساڵحی بۆكان ڕاده‌گه‌یێنین

لاوانی دێمۆكرات بۆكانی له زانكۆی تاران

به‌داخ و په‌ژاره‌وه‌ كوچی دوای ئاغای ساڵحی بۆكان ڕاده‌گه‌یێنین
به داخ ‌و كه‌سه‌ر‌ه‌وه‌ بۆ كوچی دوایی خوالێخۆش‌ بوو (مه‌رحوم به‌نگین
ساڵحی) که له شاری بۆکان به یه‌ک جاری مال‌ئاوایی لێکردین.
سه‌رجه‌م ئیمه‌ دۆستان و هه‌ڤاڵان سه‌ره‌خۆشی‌ خۆمان‌ پێشكێشی به‌ بنه‌ماڵه‌ی‌ ساڵحی ده‌كه‌ین‌ و خۆراگریان له‌م غه‌م ‌و په‌ژاره‌یه‌دا بۆ به‌ ئاوات ده‌خۆازین و خۆمان به ‌شه‌ریکی خه‌میان ده‌زانێن.
ئاغای ساڵحی خۆی مرۆڤێکی كوردپه‌روه‌ر و خۆشناو و ڕاستگۆی ناوچه‌ی بۆکان و شاری بۆکان بوو، ئاغای ساڵحی یه‌کێک له‌ دامه‌زرێنه‌رانی به‌ ته‌مه‌ن‌ترین كتبێخانه‌ی شاری بۆكان بوو، هانده‌ریكی چالاك بوو بۆ لاوان بۆ فێربوونی زمانی كوردی.
ئاغای ساڵحی باوكی كاك حوسین ساڵحی، له ده‌ری وه‌لات ناسراو به (ئازاد بۆكانی)
كه یه‌كێك له پێشمه‌رگه‌كانی قه‌دێمی هیزی به‌یان بوو. ناوبراو ئێستا له وه‌لاتی كانادا دانیشتوه، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی شاری ئۆتاوایه‌.
به‌م بۆنه‌وه‌ له‌ ناخی دڵمانه‌وه‌ سه‌ره‌خۆشی له‌ کاک ئازاد و تێکرای ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی و که‌س و کاری خوالێخۆشبوو ئاغای ساڵحی ده‌که‌ین و هیوادارین که‌ نموونه‌ی وه‌ک ئاغای ساڵحی بۆ به‌ره‌و پێدانی هه‌ستی کوردایه‌تی و نیشتمان‌په‌روه‌ری له‌ بۆکان و کوردستان دا زۆر بن.

لاوانی دێمۆكرات بۆكانی له زانكۆی تاران

ئێمه‌ش وه‌ک به‌ڕیوه‌به‌رانی ماڵپه‌ری گیاره‌نگ سه‌ره‌خۆشی له‌ کاک ئازاد و تێکرای ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی ئاغای ساڵحی ده‌که‌ین، و هیوادارین که‌ باقی ئازیزانیان ته‌مه‌نیان درێژ بێت.

 سه‌ره‌وه‌. ده‌سپێک.

ئه‌م بابه‌ته‌ چاپ بکه‌!

   ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ هاوڕێکه‌ت بنێره:

© www.giareng.com
All rights reserved 2005.