Ö:: سۆپاس پێ زانین

حوسێن ساڵحی

سۆپاس پێ زانین
به بۆنه‌ی كۆچی ناوه‌ختی باوكمانه‌وه، مه‌رحوم ( به‌نگین ساڵحی )  که‌ له
 به‌ره‌ به‌یانی رۆژی دوو شه‌ممه 2ی ژانویه‌ی 2006 زائینی له ماڵی خۆی له شاری بۆكان، به یه‌ك جاری ماڵ ئاوای له بنه‌ماڵی خۆمان و گشت دوست و ره‌فیقان كرد.
له ‌لایان خۆم و گشت بنه‌ماڵه‌مه‌وه به‌تایبه‌ت داێكی دڵسۆزمان، له‌ ناخی دڵمانه‌وه‌ سۆپاس و پێزانین خۆمان بۆ هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ هاوده‌ردییان له‌ گه‌ڵ ئێمه‌ کردووه‌، به تایبه‌ت خه‌لكی به ئه‌مه‌گ ‌و دڵسۆزی شاری بۆكان و ناوچه‌ی ده‌وروبه‌ری و هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌و به‌رێز و خۆشه‌ویستانه‌ی تر که‌ له‌ شوێنه‌کانی‌تره‌وه‌‌ هاوده‌ردی و هاوخه‌می له گه‌ڵ ئێمه‌ کردوه‌ و خۆیان به شه‌ریكی خه‌م و په‌ژاره‌ی ئێمه‌ زانیوه ده‌رده‌برین، سۆپاسیان ده‌كه‌ین و رێزی هه‌مووتان له به‌رچاومانه، هه‌روه‌ها هیوادارین که‌ هه‌رده‌م ئێوه‌ به‌رێزان به‌ هه‌موو ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌کانتانه‌وه‌ له‌ش‌ساخ و ته‌مه‌ن درێژ بن.
جی‌خۆیه‌تی سۆپاس بۆ ئه‌و به‌رێزانه‌ كه به‌شداری
 چه‌ند رۆژه‌ی خۆیان، یان به تلیفون و ایمیل و فاكس كردن و ناردن هاوده‌ردیان ده‌ربریوه، جی رێز و قه‌دردانیه بوومان.
سوپاسی دو باره بۆ گشت ئێوه‌ی به‌رێزان
هیوای هه‌رده‌م خۆشی‌ و شادی ‌و ته‌مه‌ن درێژی ئێوه‌ی به‌رێزان ئاواتمانه.
له كۆتای دا ئه‌م شێعری مامۆستا حه‌سه‌ن سلاح سۆران كه بۆ باوكمی هۆناوه‌ته‌وه، پێشكه‌ش تان ئه‌كه‌م

تۆ خۆشه‌ویستی گه‌ڵی ئێمه بووی
به‌لگه‌ی ئه‌وینی ئه‌م هه‌رێمه بووی
هه‌رگیز نامری، جیگات دیاره
رێزت
 ڵی ئه‌گرن خه‌لكی ئه‌م شاره
( سۆران )

 سه‌ره‌وه‌. ده‌سپێک.

ئه‌م بابه‌ته‌ چاپ بکه‌!

   ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ هاوڕێکه‌ت بنێره:

© www.giareng.com
All rights reserved 2005.