Ö:: پاش ئه‌‌و هه‌‌موو فشارانه‌ی كرانه‌ سه‌‌ر پارتی ئایا دكتۆر كه‌مال سه‌ید قادر ئازاد بوو....؟

نووسینی: شاهۆ هه‌ولێری

ئه‌‌وه‌ بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی (91) ڕۆژه‌ دكتۆر كه‌مال له‌ لایه‌ن پارتی دیموكراتی كوردستان ڕفێنرا بوو، دوای چه‌ند پرۆپاگه‌نده‌یه‌كی زۆر له‌ لایه‌ن ده‌سه‌لات و سه‌رانی پارتی، هه‌موو ئه‌و نووسه‌رانه‌ی كه‌ بۆ دۆلار بوونه‌ ده‌م راستی پارتی و داكۆكی له‌و ده‌سته‌لاته‌ گه‌نده‌لیه‌ ده‌كه‌ن كتوپر له‌ لایه‌ن نادادوه‌رێك به‌ دادگایه‌كی سه‌ر پێی حوكمی (30) ساڵ زیندانیان به‌ سه‌ردا سه‌پاند ، بێ گومان پارتی له‌ گرتن و حوكمی (30) ساڵ زیندانی به‌ سه‌ر دكتۆر كه‌مال سه‌ید قادر تووشی هه‌له‌یه‌كی گه‌لێ گه‌وره‌ بوو، له‌ ناو كۆمه‌لگه‌ی كورده‌واری و كۆمه‌لگه‌ی نیو ده‌وله‌تان جا بۆ ئه‌وه‌ی له‌ هه‌موو لایه‌ك هه‌ولی ئه‌وه‌یان ده‌دا بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌م كێشه‌یه‌ بدۆزێنه‌وه‌ خۆیان له‌ ژێر فشارو ئه‌و هه‌له‌یی كردویانه‌ نه‌جاتیان بێت ، هه‌ر له‌ ڕۆژی گرتنی دكتۆر كه‌مال سه‌ید قادر خه‌ڵكانی ڕۆشنبیرو و ئازادیخواز له‌ هه‌موو لایه‌كی ئه‌م دونیایه‌ هه‌وڵ و ته‌قه‌لایه‌كی زۆریان دا بۆ پشتگیری كردن له‌ده‌نگی ئازادی و بیرورای تاكه‌كه‌س، وه‌ چه‌ندین كه‌مپیان له‌ چه‌ند ده‌وله‌تێكی جیاجیا سازكرد، یه‌كێك له‌و كه‌مپێنانه‌ كوردستان یونایت بوو كه‌ له‌ سه‌ره‌تای ده‌ست به‌سه‌ر داگرتنی دكتۆر كه‌مال تاكوو ئێسا هه‌ر به‌ر ده‌وامه‌وه‌ ده‌ستیان كرد به‌ واژۆ كۆكردنه‌وه‌ وه‌ ڕۆژ تا ڕۆژ ژماره‌ی ڕۆشنبیران و ئازادیخوازان له‌ زیاد بوون دابوو له‌ پشتگیری و داكۆكی كردن و گفتوگۆكردن، له‌ سه‌ر كێشه‌ی دكتۆر كه‌مال وه‌ هه‌روه‌ها به‌ سه‌ده‌ها ووتاری هه‌مه‌ جۆریان له‌ سه‌ر ئه‌م كێشه‌ په‌خش كرد.

خه‌ڵكانی رۆشنبیر و ئازادیخواز هه‌ر به‌وه‌ نه‌وه‌ستان توانیان په‌یوه‌ندی بگرن له‌گه‌ل ڕێكخراوه‌كانی جیهانی پاراستنی مافی مرۆڤ، بۆ ئه‌وه‌ی پشتگری له‌ ده‌نگی ئازادی و بیرورای تاكه‌ كه‌سی ناو كۆمه‌لگای كوردی بكه‌ن وه‌ هه‌ولی ئه‌وه‌یان دا كه‌ كێشه‌كه‌ بكه‌نه‌ كێشه‌یه‌كی نیو ده‌وله‌تی جا ئه‌وه‌ بوو، له‌ زۆربه‌ی ووڵاتانی ئه‌وروپا وه‌كوو هۆلندا و نه‌روێژ و ئه‌لمانیه.. هتد، خۆپیشاندان ساز بكه‌ن وه‌ بریاریش وا بوو له‌ ئه‌مریكا و ئوسترالیاش بكه‌ن به‌ڵام نه‌یان كرد دوایان خست له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ لایه‌ن یه‌كێك له‌ په‌رله‌مانتاری پارتی ریگه‌یاند له‌ چه‌ند ڕۆژی داهاتوو دا دكتۆر كه‌مال ئازاد ده‌بێت، وه‌ هه‌روه‌ها له‌ زۆربه‌‌ی به‌رنامه‌كانی ڕادیو به‌رنامه‌ی تایبه‌تیان بۆ داناو بۆ لێكۆلینه‌وه‌ له‌ سه‌ر كێشه‌كه‌ وه‌كوو ڕادیوی هاوپشتی و نه‌وا و ده‌نگی ئه‌مریكا.. هتد كه‌ باسیان له‌ كێشه‌كه‌ی دكتۆر كه‌مال كردو، ئه‌م كاره‌یان مه‌حكوم كرد وه‌ له‌ ناوه‌رۆكی بابه‌ته‌كان ڕایانگه‌یاند كه‌ نابێ هیچ كه‌س له‌ سه‌ر بیرورای ئازاد زیندانی بكریت، وه‌ هه‌تا له‌ دیمانه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به‌م مه‌سه‌له‌یه‌ له‌گه‌ل سه‌رۆكی ئه‌مریكا جۆرج بۆش كراوه . خودی خۆی ده‌رباره‌ی ئه‌م كێشه‌یه‌ ووتوویه‌تی هه‌ر داگایه‌ك ئه‌ر به‌ شێوه‌یه‌كی ئازادانه‌ نه‌كرێت ئه‌وه‌ دادگایه‌كی نادیموكراتی و نایاسایی و ناشارستانییه‌ بێ گومان پاش ئه‌و هه‌موو فشارانه‌ی كه‌ ڕۆژانه‌ ڕووبه‌ڕووی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌بوونه‌وه‌، له‌ به‌ر ئه‌م كێشه‌یه‌ له‌ لایه‌ن خه‌ڵكانی ڕۆشنبیرو ئازادیخوازان له‌ ناوه‌و له‌ ده‌ره‌وه‌ی كوردستان، ته‌نانه‌ت له‌ دوایه‌دا خاچی سووری ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به‌م كێشه‌یه‌ هه‌ستیان به‌ لێپرسینه‌وه‌ كرد. بۆیه‌ به‌هانای كێشه‌كه‌ چوون به‌ڵام ده‌سته‌لاتداره‌كانی پارتی زوو دركیان به‌م مه‌سه‌له‌یه‌ كرد، بۆیه‌ ناچار دكتۆر كه‌مالیان له‌ زیندان دوور خسته‌وه‌ بردیان بۆ ماڵی سید كاكه‌ كه‌ گوایه‌ ئه‌و شتانه‌ی كه‌ خه‌ڵك باسی لێوه‌ ده‌كه‌ن پرۆپاگه‌نده‌نه‌ راست نینه‌ به‌ڵكو دكتۆر وه‌كوو مێوانێكه لای ئێمه‌، وه‌نه‌بێ پارتی له‌ خۆشی خۆی و پیاوه‌تی مه‌كره‌می سه‌رۆكی هه‌رێم باسی له‌ ئازادی دكتۆر كه‌مال كردبێت به‌ڵكو ئه‌و فشاره‌یان له‌ لایه‌ن خه‌ڵكانی ڕۆشنبیر و ئازادیخوازان و ده‌سته‌لاتی ئه‌مه‌ریكا بوو، كه‌ جه‌ختی خسته‌ سه‌ر پارتی بڕیار له‌ سه‌ر ئازاد كردنی دكتۆر كه‌مال بدات، وه‌ ئه‌گه‌ر هه‌ر كاتێكش‌ دكتۆر كه‌مال ئازاد بكه‌ن، دیسان دكتۆر كه‌مال ئازاد نی یه‌ چونكه‌ ئیمرۆ كه‌ (24.01.06) بوو دكتۆر كه‌مالیان هێنایه‌ سه‌ر تۆری ئینته‌رنێت ژووری كوردستان یونایت له‌ سه‌دا حه‌فتا به‌ ئازادی ده‌په‌یڤی نه‌یده‌توانی باس له‌ هه‌موو شتێك بكات به‌ ئاره‌زوی خۆی. ئه‌مه‌ له‌ لایه‌ك وه‌ له‌ لایه‌كی تر وه‌ كوو بۆچوونی خۆم ده‌لێم دكتۆر كه‌مال دوای لێبوردنی له‌ سه‌رانی پارتی كردوه‌ ئه‌گه‌ر چی له‌وانه‌یه‌ له‌ ژێر فشارو جه‌خته‌وه‌ كردویه‌‌تی چونكه‌ خودی خۆی له‌ هه‌ڤپه‌یڤینه‌كه‌ گووتی من دوای لێبوردنم لێ كردون واته‌ له‌و شتانه‌ی نووسیوویه‌تی په‌شێمان بۆوه‌ته‌وه‌، جا بۆیه‌ من لێره‌دا دووباره‌ی ده‌كه‌مه‌وه‌ ده‌لێم ئه‌گه‌ر دكتۆر كه‌مال ئازادیش بكه‌ن ...دكتۆر كه‌مال ئازاد نی یه، چونكه‌ له‌ كوردستان ده‌مینێته‌وه‌ ده‌كه‌ویته‌ ژێر چاودێری له‌ لایه‌ن ده‌سته‌لاته‌وه‌ له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی له‌وه‌ ده‌ترسێن ئه‌و شتانه‌ی له‌مه‌وپێش نووسیوویه‌تی به‌ڵكو شتی تریش بنووسی هه‌ر چی گه‌نده‌لی و پۆخله‌واتی تری پارتی هه‌یه‌ وه‌ده‌ریی بێخی ئه‌وجا خوا ڕحم به‌ دكتۆر كه‌مال بكات.

شاهۆ هه‌ولێری

25/01/06

 سه‌ره‌وه‌. ده‌سپێک.

ئه‌م بابه‌ته‌ چاپ بکه‌!

   ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ هاوڕێکه‌ت بنێره:

© www.giareng.com
All rights reserved 2005.