Ö:: مافی ئیسلامیه‌كان نی‌یه سروودی نه‌ته‌وه‌یی ئێمه بگۆڕن!

نووسینی: فه‌رهه‌نگ ساوانی  

هه‌ڵنه‌ستان و خۆ ماتكردن و بێ ڕێزی نیشان دان له به‌رامبه‌ر شه‌هیدانی كوردستان و ماڕشی ئه‌ی ڕه‌قیب، له لایه‌ن عه‌لی باپیری ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی و هه‌ندێ له هاوبیره‌كانی له په‌ڕله‌مانی كوردستاندا، سه‌ره‌نجام په‌رده‌ی له ڕووی ڕاسته‌قینه و نیازه ته‌ماوییه‌كانیان هه‌ڵماڵی. كاتێ ڕایان گه‌یاند كه ده‌یانه‌وێ ماڕشی ئه‌ی ڕه‌قیب بگۆڕن و یان تیرۆرو زینده به چاڵی بكه‌ن. چوونكه ئه‌وان هه‌میشه له خولیای ئه‌وه دان كه چۆن كاری تیرۆركاری و زینده به چاڵی بكه‌ن، كه ئه‌مه‌ش هه‌مووی له په‌روه‌رش و لاپه‌ڕه زه‌رده به ناو پیرۆزه كانیانه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه.

سروودی ئه‌ی ڕه‌قیبی شاعیری ناوداری نه‌ته‌وه‌كه‌مان دڵدار كه له سییه‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا هۆنراوه‌ته‌وه و له سه‌رده‌می كۆماری كوردستاندا له ساڵی 1945ز  كراوه به ماڕشی نه‌ته‌وه‌یی و له زۆربه‌ی هه‌ره زۆری بۆنه و یاده‌كانی نه‌ته‌وه‌یی كوردا ڕێزی لێ گیراوه و وه‌ك ماڕشی نه‌ته‌وه‌یی كورد دانی پێدا‌نراوه. به‌رزی و گه‌وره‌ی و پیرۆزی ئه‌و سرووده زۆرتر له‌وه دا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه و كورد خۆشه‌ویستووه كه ئێستا ئیسلامیه‌كانی نامۆ به پیرۆزی و خۆشیه‌كانی كورد ده‌یانه‌وێ بیگۆڕن. ئه‌ویش ئه‌وه یه كه له و سرووده دا كورد ده به ستێته وه به سه رده می زێڕینی میدیاو ماد و ئایینی زه رده شتی كورد. له دوای لاواز بوونی ئایینی پیرۆزی زه رده شتی و كوشت و كوشتار و كۆنتڕۆڵ و داگیركردنی نیشتمان له‌وساوه تا وه‌كو ئێستاش له لایه‌ن شمشێر وه‌شێنه‌كانی بیابانه‌وه، ئیتر كورد نه یتوانیوه تا ئێستا پێڕه وی ئایینی خۆی ( زه رده شتی ) بكاته وه و وه زۆر كوردیش به زۆر كرا به موسڵمان و ده سه ڵاتی به سه ر نیشتمانه كه شیدا نه ما.

بێ گوومان نه بوونی ده سه ڵات به سه ر نیشتماندا مرۆڤ له هه موو به ها كانی مرۆڤایه تی و نه‌ته‌وه‌ییبێ به ش ده كا، به ئایینیشه وه، هه روه ك ئه‌وه ی كورد له پیاده كردنی ئایینی زه رده شت و جووله كه كان تا دوای ئازاد كردنی ئیسڕائیل له پیاده كردنی ئایینی جوله كه  بێ به ش بوون و یاساغ كراوه لێیان. بۆیه كورد تا وه كو نه توانێ نیشتمانی خۆی ئازاد بكا، وه ك ئیسڕائیلیه كان، ناشتوانێ ئایینیشی هه بێ و، هه ر بۆیه شه كورد ناچاره تا وه كو نیشتمانه كه ی ئازاد نه كا، ناتوانێ ئه‌وه نده ی پیرۆزی نیشتمان پیرۆزی بدا به ئایین. چوونكه هه ر  ده سه ڵات نه بوونی نیشتمانه كه كوردی وادار كردووه به ناچاری و له زۆری شمشێر وه شێنه كانی بیاباندا ئایینێكی تر په سه ند بكا.  به پیرۆز كردن و ته قدیس كردنی ئایین له پێش نیشتمانه وه له لایه ن ئیسلامه عه ره به كان و به تایبه ت ئیسلامه كورده نامۆكان به به ها جوانیه كانی نه‌ته‌وه‌ییو نیشتمانی كورد، هه مووی بۆ ئه‌وه یه كه كورد ئایینی ئیسلام بخاته پێش هه موو به هاكانی نیشتمانی و نه ته وه ییه وه! بێ گوومان كاتێ ئه‌وه ش بچێته ناو هۆشی هه ركوردێكه وه كه ئایینی ئیسلام له نیشتمان ( كوردستان ) به پیرۆز تر بزانێ، ئه‌وا ده بێ به هه موو هێزو توانایه كه وه له هه وڵی ئه‌وه دا بێ، كه بنه ماكانی ئیسلام جێ به جێ بكا. له گرنگترین بنه ما ئیسلامیه كانیشدا پیاده كردنی جیهاده ( تیرۆر ). دیاره جیهاد و تیرۆر دژی كه سێ ئه نجام ده درێ كه باوه ڕی به ئیسلام نه بێ. ڕۆشن و ئاشكراشه كه دا گیر كه رو دوژمنه كانی كورد هه موویان موسڵمانن، بۆیه تا وه كو ئێستا له لایه ن ئیسلامیه كانی كوردستانه وه جیهادو تیرۆر له دژی دووژمنانی كورد ڕانه گه یه نراوه. به ڵام هه ر ئه م ئیسلامه كوردانه چه نده ها بار تا ئێستا جیهادو تیرۆریان له دژی ئه‌و كوردانه ی كه ده یانه وێ نیشتمانه كه یان ئازاد بكه ن ڕاگه یاندووه و پیاده شیان كردووه به كردووه! چونكه پێیان وایه كه ئه‌و هێزه كوردییانه كافرن.

هه ر وه ك ئاماژه مان پێدا، بێ نیشتمان هیچ كه سێ ناتوانێ نه ئایین نه هیچ بیر و باوه ڕ و ئازادییه كی هه بێ و هه ر به و پێودانگه ش دڵداری شاعیر، نیشتمان پێش ئایین ده خاو به پیرۆزتری ده زانێ، كه ده فه رموێ دینمان و ئاینمانه نیشتمان. بێ گوومان جیاوازیه كی زۆر هه یه له نێوان بیر كردنه وه ی عه ره به كان له سه ر ئیسلام و قورئانه كه یان، چوونكه بۆ عه ره به كان به هۆی ئه م ئایینه وه خاكێكی زۆری میلله تانی تر كه وته ده ست عه ره به كان و بۆ كوردیش خاكێكی زۆری به هۆی ئه م ئایینه وه له ده ست داوه و ئێستاش هه روا درێژه ی هه یه ئه م له ده ست دانه. بۆیه گه ر به پێی هۆشی ئیسلامیه كان بچێته سه ر ئه‌وا بێ گوومان ئاینی ئیسلامی عه ره به كان ده بێ بچێته پێش نیشتمان(كوردستان )ه وه تا كورد بیر له ئازادی نیشتمانه كه ی نه كاته وه و، هه ر له بیری خزمه تكردنی ئایینه كه یاندا بێ كه ڕێگه نادا جگه له عه ره ب هیچ میلله تێكی تر خاوه ن ده سه ڵاتی خۆی بێ،  ده سه ڵاتیش بێ ئازادی نیشتمان مهیسه ر نابێ، ئه ی ئه‌وه نییه له قورئاندا له سوڕه تی رعد ئایه تی 37 نووسراوه ( وكزلك انزلنه حكما عربیا [1] ـ ئه ئاوا دامان به زاندووه ده سه ڵاتێكی عه ره بی ).

بۆیه دڵداری شاعیر له دووربینیه كی زۆر تیژه وه ئه م هۆنراوه ی هۆنیوه ته وه و كورد بۆ ڕاپه ڕین و به رخۆدان، هه ڵسانه وه، هان ده دا و زۆر باش ده ركی به مه كردووه كه كورد تا نیشتمانی خۆی ئازاد نه كا ناتوانێ دینه كه شی پیاده بكا، وه ئایینی كورد خۆشی له دوای ئه نفاله یه كه مه كاندا تا ئێستا لاواز بووه. بۆیه دڵداری شاعیر نه یتوانیویه تی ئایین پێش نیشتمان بخا چوونكه ئایینه كه مان لاواز بووه، وه گه ر ناویشی هێنابا زۆرتر له وه ترساوه كه زۆربه ی كورد به و ئایینه تێیبگا كه به زۆر به سه ریدا سه پێنراوه. 

له ڕۆژنامه ی میدیا ژماره 223 لاپه ڕه ی 8 گفتوو گۆیه‌ك بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه تێیدا محمد حه‌كیمی ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی كۆمه ڵی ئیسلامی هه مان ڕای د. محمد گه‌زنه‌یی وه‌زیری ئه‌وقاف و كارو باری ئایینی هه‌یه كه ده‌ڵێن " ئه‌و شیعره بۆ زه‌مه‌نی شۆڕش و پێشمه‌رگایه‌تی بووه و ئێسته ئێمه له قۆناغی حكومه تداریداین و به ره و درووست كردنی ده وڵه تی سه ربه خۆ ده ڕۆین، بۆیه ئه‌و سرووده گوزارشت له قۆناغی ئێسته ی كورد ناكا"! ئێمه به و به ڕێزانه ده ڵێین كه سه رده م هه ر سه رده می شۆڕش و پێشمه رگایه تییه و به‌ڵكه زیاتریش و پێویستتریشه، چوونكه كوردستان ته نها بریتی نیه له سێ ئوستانی كوردستانی باشوور به ڵكه بریتییه له هه موو كوردستانی گه وره، وه دڵداری شاعیریش به ته‌نها ئه‌و شیعره ی بۆ ئه‌و سێ ئوستانه نه نووسیوه تا ئه‌وان به مافی خۆیانی بزانن بیگۆڕن و پێیان وابێ سه رده می پێشمه رگایه تی و شۆڕش به سه رچووه، وه كه ئێستا كوردستانی باكوور، ڕۆژهه ڵات، ڕۆژئاوا، به شێكی زۆر ته‌نانه‌ت له كوردستانی باشووریش تا ئێستا ئازاد نه‌بووه، یان لانی كه م ده توانین بڵێیین كه نه گه ڕاونه ته وه سه ر هه رێمی كوردستان. بۆیه ده ستكاری كردن یان گۆڕینی ئه م سرووده گوێ نه دان به ده نگی زۆرینه ی هه ره زۆری كورد له پارچه كانی تریش و، وه هه روه ها جیهاد و تیرۆر كردنی هۆنراوه و نووسینی هه ر شاعیرێك و نووسه ر و كه سێ، جیهاد و تیرۆرێكی تری ئیسلامیه كانه له به رامبه ر هه ر ئه ندێشه و خه ون و ئازاد ی و به ها جوانیه كانی نه‌ته‌وه‌ییكورددا.

پێویسته ئیسلامیه كان باشتر بیریان له خۆیان كردبایه وه كه خۆیان خۆیان بگۆڕن و ده ست له جیهاد و تیرۆر به رده ن و یان له پێش هه موو شتێكه وه گۆڕانكاری له په ڕاوه زه رده كه ی خۆیان بكه ن كه پڕه له هاندان و كوشت و بڕ و  دژ به یه ك و خۆ به درۆ خستنه وه، هه رچه نده گه ر بیانه وێ گۆڕانكاریش بكه ن، ئه‌وا هه ر ناتوانن و نایكه ن. چوونكه به ده رهێنانی ئه م نوسراوه كوشت و بڕیانه بۆ جیهاد و تیرۆر شتێكی تێدا نامێنێته وه كه بۆنی ژیان و مانا جوانیه كان ببه خشێ. بۆیه پێویسته ئیسلامیه كان به خۆیاندا بچنه‌وه و داوای پۆزش بكه ن له و كاره یاندا. چوونكه گۆڕان و ده‌ستكاری كردنی هۆنراوه و سروودی ئه‌ی ره‌قیب كه بۆته ماڕشی نه‌ته‌وه‌ییمان نه‌ك هه‌ر به ئیسلامیه‌كان به ڵكوو به هیچ هێزێكی دژ به كورد ناگۆڕدرێ و وه هه ر وه ك به ڕێز ئه حمه د میره سه رنووسه ری گۆڤاری لڤینیش  له هه مان ژماره ی ڕۆژنامه ی میدیا و له هه مان لاپه ڕه دا ده ڵێ پێویسته خۆنیشاندان له دژی ئه م هه وڵدانه بكرێ. كه به ڕاستی ده بێ ته واوی كۆمه ڵگایی نه‌ته‌وه‌ییكوردی له به رابه ر هه ر كرده وه یه كی وه ها پێشگیری بكه ن، به تایبه ت جه وانان. چوونكه گه ر ئیسلامیه كان ئه م هه وڵدانه یان بۆ بچێته سه ر ئه‌وا هه  تا دواتر زۆر تیرۆركاری تریشی به دوادا دێ.

mehabadi@hotmail.com

 سه‌ره‌وه‌. ده‌سپێک.

ئه‌م بابه‌ته‌ چاپ بکه‌!

   ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ هاوڕێکه‌ت بنێره:

© www.giareng.com
All rights reserved 2005.