Ö:: حه‌یرانێك بۆ مه‌هاباد..!!

نووسینی: خالید شه‌یدا

هۆ خه‌ڵكینه ئیمشه‌و له ماڵه‌كانتان
مه‌نوون
ئێشك بگرن
قازی ڕێبوارێكه و
به‌ڕێوه‌یه
مه‌هاباد و چوارچرا
باوه‌شی بۆ دەكه‌نه‌وه
قازی په‌یامێكی
تازەی پێ‌یه
بۆ گشت لایه‌ك
دە‌یخوێنێته‌وه
ئه‌‌و په‌یامه‌ش
مو‌ژدە‌ی سه‌‌رفرازی
كوردی به‌ دوایه‌
ئیمشه‌و قازی
دڵی زۆر نارحه‌ته
ئازاری زامهه‌كانی كۆنی
بیر دێته‌وه
هه‌ر چه‌ند نزیك
دە‌بێته‌وه
ترپه‌ی دڵی خێرا تر دە‌بێت

قازی دێت و
دڵنه‌وایی
دایكه جگه‌ر سوو تاوه‌كان
دەداته‌وه
فرمێسكی چاویان
به ماچی سه‌‌ر لێوی
دەسڕێته‌وه
ئه‌و دایكانه‌ی
ڕۆڵه‌كانیان بوونه قوربانی
ئه‌م نه‌ته‌وه
قازی دێت و
باسی داستانه‌كه‌ی(شوان)ه
دەگێرێته‌وه
دڵنه‌وایی خانه‌وادەی
شه‌هیدە‌كان
دەداته‌وه
قازی دێت و
وه‌كوو نه‌سیمی به‌ری به‌یانی
گوڵ و خونچه‌ی
شارە‌كانی كوردستان
جارێكی تر
له خه‌و واگا دێنێ
سه‌ری ڕێزو نه‌وازیش
بۆ شه‌هیدان
دادە‌نوێنێ
خالید شه‌یدا
هانۆڤه...ئه‌‌لمانیا

 سه‌ره‌وه‌. ده‌سپێک.

ئه‌م بابه‌ته‌ چاپ بکه‌!

   ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ هاوڕێکه‌ت بنێره:

© www.giareng.com
All rights reserved 2005.