كۆچی
دوایی سابیر نه‌زه‌ری ئه‌ندامی حیزبی دیمۆكراتی كوردستانی ئێران.
سابیر نه‌زه‌ری له ساڵی ١٩٥٧ له بنه‌ماڵه‌یه‌كی فه‌قیر و هه‌ژار له گووندی
قه‌یتوول سه‌ربه سه‌لاسی باوه‌جانی چاوی به دوونیا هه‌ڵ هێنا.
پاش هاتنه سه‌ر كاری ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران بنه‌ماڵه‌ی كاك سابیر
په‌ڕیوه‌ی كوردستانی عێراق بوون و وه‌ك په‌نابه‌ر له ئۆردووگای چوارقوڕنه
درێژه‌یان به ژیانی پڕ ده‌رد و ڕه‌نجی ئاواره‌یی دا.
ناوبراو هه‌ر له‌و ئۆردووگایه په‌یوه‌ندی به ته‌شكیلاتی حیزبی دیمۆكراتی
كوردستانی ئێرانه‌وه گرتوو و وه‌ك ئه‌ندامێكی چالاك به‌شداری له كۆڕ و
كۆبوونه‌وه‌كانی حیزبی‌دا ده‌كرد.
به‌ڵام ناوبراو به‌هۆی سه‌ختی ژیانی ده‌ربه‌ده‌ری و به‌رپرسایه‌تی به‌خێوكردنی
ژن و منداڵه‌كانی جێگه‌ی ئه‌ندامه‌تی ته‌شكیلاتی گۆڕی و وه‌ك لایه‌نگر و
دڵسۆزێكی هه‌میشه‌یی حیزب وه‌فادار به‌و ڕێبازه مایه‌وه تا كاتی ماڵئاوایی
كردنی.
ئه‌وه‌بوو مه‌رگی نابه‌وه‌خت و كووتووپڕ مه‌ودای ژیانی پێ نه‌دا و له ڕێكه‌وتی
٢٨/١٢/٢٠٠٥ ماڵئاوایی یه‌كجاری له خێزان و شه‌ش منداڵه خنجیلانه‌كه‌ی و
ته‌واوی دۆست و خزمانی كرد. له ڕێكه‌وتی ١٣/١/٢٠٠٦ له گۆڕستانی گه‌وره‌ی شاری
كارلستاد به به‌شداری خزمان و دۆستان به خاك سپێردرا.
كۆمیته‌ی كارلستادی حیزبی دیمۆكراتی كوردستانی ئێران |