|
هێندێک له بۆ چونه‌کان ده‌لێن کۆماری مه‌هاباد، هیندێکیش ده‌لێن کۆماری کوردستان. ئه‌و بۆ چونانه ده‌کرێ له بواری سیاسی، مێژوویی و ئاکادیمی لێک جیا بکرێته‌وه. به‌لام هه‌موویان یه‌ک راستی ده‌ر ده‌خه‌ن، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که دامه‌زرانی کۆمارێکی کوردی له‌و سه‌رده‌مه دا بۆ کورد ده‌سکه‌وتێکی سیا سی و مێژوویی گرینگه و داوی شێست ساڵ داگیرکه‌ران ئێستا ش هه‌ولیان ئه‌وه‌یه که دامه‌زرانی کۆمار به ده‌سکردی بێگانه دابنێن، به تایبه‌ت ده‌وله‌تی فاشیست و داگیرکه‌ری فارس.
ئه‌گه‌ر چاوێک لهونوسراوانه که به نێو مێژووی ئێران نوسراون بکه‌ین، بۆمان
ده‌رده‌که‌وێ که هه‌موویان چه‌ند فاشیستانه هێرشیان کردۆته سه‌رکۆمار و
پێشه‌وا شه‌هیده‌که‌ی، قازی محه‌ممه‌د و کردویانه به " نۆکه‌ری " روسه‌کان.
کۆمار سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی له بواری خاکه‌وه به شێکی بچووکی له خاکی رۆژهه‌لاتی کوردستان داگیر کرد بوو و نه‌یتوانی بوو به هۆی جۆراجۆر پهڵوپۆی بۆ ناوچه‌کانی دیکه باوێ، به‌ڵام قیبله‌ی هیوا و هۆمێدی به میلێۆن کوردی بێ به‌ش و چه‌وساوه بوو له سه‌راسه‌ری کوردستانی گه‌وره دا. لێره دا چه‌ندین پرسیارێک دێته پێش، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که ئایا ئێمه‌ی کورد به گشتی و هێزه سیاسیه کانی کوردستان به تایبه‌تی توانیویانه ده‌رس له‌و هه‌ڵه ناوخۆیانه و ئه‌و لاوازیانه‌ی که بوونه هۆی رووخانی کۆمار وه‌رگرن؟
ئایا
له دوای شێست ساڵ به سه‌ر تێپه‌ر بوونی ته‌مه‌نی کۆمار کورد توانیویانه کورد
له جیهانی مۆدێرنی ئه‌مرۆ دا وه‌کوو نه‌ته‌وه پێناسه بکه‌ن و ئالاکه‌ی له
نه‌ته‌وه یه‌کگرتۆکان بشه‌کێته‌وه؟
ئایا
به راستی هێزه‌کانی سیاسی کوردستان تاکوو ئێستا توانیویانه پێناسه‌یه‌کی روون
له داگیرکه‌ر بخه‌نه روو، هه‌وڵیان داوه به سیاسیهتهکانیان ناسیۆنالیزمی
کوردی به واتای ته‌واوی وشه دروست بکه‌ن؟ لوقمان زه‌هرایی |
سه‌ره‌وه. | ده‌سپێک. |
|
© www.giareng.com |