Ö:: هۆنڕاوه‌و په‌خشان، له سه‌ر كۆمار‌ی كوردستان.

نووسینی: مه‌جید كاكه وه‌یسی

زستانی عاله‌م سارده‌و یه‌خستانه
به‌ڵام له كوردستان به‌هارستانه
دارو ده‌وه‌نی هه‌موو دونیا له خه‌وایه
له ولاتی دلێرانا تارای سپییان له به‌رایه
له نیشتمانی كوردانا دڵیان سه‌وزه‌و ڕوویان گه‌شه
دڵی كوردان به‌هاریه‌تی دڵی دوژمنانی ڕه‌شه
وه‌ره كورده له زستانت گـوڵ ڕوواوه
به‌فرو سه‌رمای ڕێبه‌ندانت پاك توواوه
له سه‌ربانی چوار چرادا ئاڵایه‌كه‌ت هه‌ڵكراوه
گوڵانی له خاكا نوستووت چاوی گه‌شیان هه‌ڵهێناوه
مه‌هابادو ده‌وروبه‌ری گشت به جارێ خورۆشاوه
ئاپۆرای خه‌ڵك شاریان سه‌رپاك داپۆشاوه
پێشه‌وای گه‌ل له مهاباد مه‌شخه‌ڵ به ده‌ست
ئاڵای كوردو كۆماره‌كه‌ی كـرده مـه‌به‌ست.*

یادی كۆمار.

ڕێبه‌ندانه، وڵات سارده‌،
زه‌وی، تارایه‌كی سپی‌و جوانی له به‌رایه،
كزه بایه‌ك ساردو ئارام
به سه‌ری شاری چوار چرادا ڕاده‌بوورێ
مژده‌ی ئازادی له لایه،
ئاسمانی شاره‌كه‌ی پێشه‌وا ساف‌و پڕ ڕه‌نگ،
هه‌تاوی زه‌ردو زێڕینیش به سه‌ر پادشای زه‌ویدا
تێكه‌ڵ بێ ده‌نگ،
وڵاتیان كردبووه په‌لكه ‌زێڕینه‌ی هه‌زار ڕه‌نگ،
له ڕۆژی دووی ئه‌م مانگه‌دا‌
له چوار چرای مهابادا
به حوكمی گه‌ل
ئاڵای كۆماری هه‌ڵدرا،
له ته‌وژمی سه‌رماو سۆله
ئاپۆرای خه‌ڵكی كوردستان،
به ‌هه‌ڵمی هه‌ناسه‌ی تێكڵاو
ئه‌م وه‌رزه‌یان لێ ببووه به‌هارستان
له شاره‌كه‌ی قازی كوردان ده‌نگی
هه‌ر بژی كوردستان،
بژی پێشه‌وای ئازیزو بژی ئاڵای كۆماریمان
دڵی كوردانی شاد كردو وره‌ی دوژمنانی تۆقان،
له سه‌رده‌می ململانه‌ی زلهێزانا
له كۆتایی شه‌ڕی دووه‌می جیهانا
له بۆشای ده‌سه‌ڵاتی هه‌مه‌ ڕه‌زا له ئێراندا،
جارێكیتر به بیری وردو ژیرانه‌
له ژێر ناوی دیمۆكرات‌و حیزبی قازی
له پێس چاوی هه‌موو جیهان،
به دامه‌زرانی كۆمارو ئاڵای سێ ڕه‌نگی كوردستان
زیندو بوونی كوردی سه‌لماند،
له‌و ڕۆژه‌و‌ه‌ش تاكو ئێستا
سرودی ئه‌ی ڕه‌قیب، ‌و خوایا وه‌ته‌ن ئاوا كه‌ی،
بوون به ڕه‌مزی سه‌ركه‌وتن بۆ
گه‌لی كوردو دیمۆكرات‌و پێشه‌واكه‌ی.*

كورته شێعر
ڕێبه‌ندان ئه‌ی چرای گه‌شی كوردستان
ئه‌ی بزه‌ی سه‌ر لێو‌ و ئاواتی هه‌تیوان
جارێكی‌تر بگـــه‌ڕێوه‌و بانگ هـه‌ڵبڕه
به‌ره‌و گۆڕی شه‌هیدانمان سوور هه‌ڵفڕه
به هێواشی پـێیان بڵێ ڕێـڕه‌وانتان
له گشت جیهان، به‌رز ڕا ئه‌گرن یاد‌‌ه‌كانتان.
له‌و ڕۆژه‌ وا گزنگیدا ئاسۆی هیوای میلله‌تی كورد
ده‌نگی كوردی بۆ گه‌لانی دوورو نزیكی دونیا برد.
رێبه‌ندان ڕێگــاو هیوای كوردانه
جێژنی كۆماره‌و خه‌نه به‌ندانه
كورده مژده بێ 2ی ڕێبه‌ندانه
ڕۆژی كۆماره‌و شادی گێـرانه.
كورد هه‌موو ساڵێك له ڕێبه‌ندانا
یادی كـۆماری كوردستان ئـه‌كا
یادت پیرۆز بێ ڕێبه‌ندانی جـوان
مزگێنیت هێنا بۆ گشت كوردستان.

مه‌جید كاكه وه‌یسی.

 سه‌ره‌وه‌. ده‌سپێک.

ئه‌م بابه‌ته‌ چاپ بکه‌!

   ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ هاوڕێکه‌ت بنێره:

© www.giareng.com
All rights reserved 2005.