Ö:: بۆ کۆماری کوردستان و یه‌ک گرتنه‌وه

نووسینی: سه‌عید گۆڵشه‌ن

له شه‌سته‌مین سالی ته‌مه‌نی کۆماره‌ ساواکه‌ی کوردستان
شنه‌ی بای ئازادی،له باشوور به‌ره و رۆژ هه‌ڵات و باکوور
ئاسۆی هیوا و سه‌ربه‌ستی کرده‌ بالای جوانی کوردستان
به سه‌ر چیا به‌رزه‌کانی هه‌یبه‌ سۆلتان و قه‌ندیل و شاهۆ، ئارارات
ئه‌و بروسکه‌ی ده‌خوێنده‌وه،
چیا هه‌سته‌!
چیا هه‌سته!
پر به گه‌رو به سه‌ر ئاسمانی شاخه‌کانتدا بچریکێنه‌و
له‌م یه‌ک گرتنه‌دا رێبه‌ندانیکی دیکه تۆمار که
چیا هه‌سته!
چیا هه‌سته!
هه‌لۆ تیژ باله‌که‌ێ هه‌ژار و حه‌قیقی وسواره راچله‌کێنه‌و
له‌م یه‌ک گرتنه‌دا نه‌یارانمان ئاگادار که
چیا هه‌سته!
چیا هه‌سته!
پر به گه‌رۆ به سه‌ر ئاسمانی شاخه‌کانتدا بچریکێنه‌و
له سه‌ر
گڵکۆی هه‌مۆ شه‌هیدان بیلێیه‌وه
ئینجا هێدی، هێدی له شاره‌که‌ی ‌پیشه‌وا
له مه‌هابادی کۆماری جوانه‌ مه‌رگ‌دا
به ده‌نگی شمشاله‌که‌ی قاله‌مه‌ره
سروده‌که‌‌ی دڵدار بڵییه‌وه

ده‌لالۆ ده‌لالۆ هه‌سته‌وه
ئه‌وه ئیمه منداله
‌ساواکانین
منداله گۆچکراوه‌کانی،
ژیر سێدار‌ه‌ی خاکه‌لێوه‌ین بوژاینه‌وه
ئێمه نوسراوه‌کانی لاپه‌ره‌ی مێژوه‌که‌تین نه‌سراینه‌وه
ئێمه دڵۆپ فرمێسکی دایکانین گرساینه‌وه
بووینه‌ گواره‌ی سووری مێژوو هه‌ر له‌راینه‌وه
بووینه تروسکه‌ی ئاوات!
بووینه گزنگی رووناکی!
بووینه شه‌پولی رزگاری!
ئێمه‌ هیوا نوستوه‌کانی کؤماره‌که‌ت بووین
له ئیواره ماته‌مه‌کی مه‌هاباد دا هه‌ل فریین
بژێومان ده‌ردوو ژانی گه‌له‌که‌مان بوو
خه‌ونه‌کانمان تاسه‌مه‌ندی بیری به‌رزی هه‌ڤاڵانی نوستوو بوو
ده‌لالۆ ده‌لالۆ هه‌سته‌وه
له شۆرشی ئه‌یلولدا ئازاره‌کانی نیشتمانمان له خاک ناو
ئه‌مرۆکه
به زه‌رده خه‌نه‌، هه‌موومان تێکرا
یه‌ک به یه‌ک ئاواته‌کانت له یه‌ک هه‌ل ده‌دورین
به‌ ره‌نگی سوور و سپی و سه‌وزی ئاڵاکه‌ت ده‌یرازێنینه‌وه
به دلنێایی ئه‌مجاره دیکه‌ینه به‌ر باڵای ئازیزی کوردستانمان
به دوور له دابرین و دراندنێکی‌تر.

سه‌عید گۆڵشه‌ن 2ی رێبه‌ندانی 1384ی هه‌تاوی

 سه‌ره‌وه‌. ده‌سپێک.

ئه‌م بابه‌ته‌ چاپ بکه‌!

   ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ هاوڕێکه‌ت بنێره:

© www.giareng.com
All rights reserved 2005.