Ö:: حکوومهتی یه‌‌کگرتووی کوردستان

نووسینی: په‌یمان

ساڵه‌هایه  کورد  به‌خه‌‌ونی  یه‌کبوون  رۆژ ده‌کاته‌وه‌ و له ‌"خانی"یه‌وه تا رووناکبیر و شاعیر و نووسه‌را‌نی ئه‌مڕۆمان، هاواریان هه‌ر هاواری یه‌کبوون بووه‌. هه‌رچه‌ند خه‌بات و شه‌ونخوونی و فیداکاری و... ی ڕۆڵه‌کانی کــــورد، مێژوویـــــه‌کی دره‌وشاوه‌ی هه‌یـه‌ و زۆرجار مێژوونووس و کورد ناسانی دونیا ئاماژه‌یان پێداوه ( ته‌نانه‌ت دوژمنان باسیان لێوه‌ کردووه ( به‌ڵام مخـــابن چه‌نده‌ جێی داخ وتاسه‌یــه‌ که‌به‌شێــــک له‌م کــارنامه‌یه‌ وه‌رزه‌ تاریکه‌کانی ئاڵۆزی و شــه‌ڕه‌ نێــوخویییه‌کان ده‌خۆدا  جێ ده‌کــاته وه و وه‌ک پـه‌ڵه‌یه‌کی ره‌ش لــه‌ پــه‌راوێـــزی ده‌ســـکه‌وت و شانازیــیه‌کــانــمانـدا تـه‌زووی حـــه‌ســه‌ره‌تـمان (به‌ تایبـه‌ت له‌و وه‌ختانه‌ دا کــه‌ ده‌ر ده‌که‌وێ دوژمنان تا چ رادده‌یه‌ک نه‌خش و ده‌ستیان له‌م خۆ کوژی و ئاڵۆزییانه‌دا هه‌بووه)‌ به‌ له‌ش دادێنێ.

خه‌ڵــکی کــــورد له‌ مێـــژه‌ ئێشی ئه‌م ده‌رده‌ی چێشتووه‌ بۆیــه‌ هه‌میــشه‌ هاواری له‌ که‌سانی پێـــوه‌ندیدارو سه ر‌کرده‌کـانی کــردووه‌، وه‌خوبێــنه‌وه‌ وفریای چاره‌سه‌ریی وه‌زعه‌کـه بکــه‌ون.له‌و دووایییانه‌ دا ئــه‌م ‌‌ده‌رده‌ کـوشه‌نده‌یه‌ تا ئه‌و جێیه‌ ته‌شه‌نه‌ی کرد به‌جارێ هاواری گشتیی جــه‌ماوه‌ری خه‌ڵکــی کوردستانی باشـــووری لێ به‌رز بۆوه‌ و جۆرێـک له‌ خۆبێگانه‌ بوون و مه‌ودای له‌ نێــوان خه‌ڵک و لایه‌نه‌ سیاسییه پێوه‌ندیداره‌کان پێکهێنا و لێــک  ناحاڵی بوونێکی له‌ نێویاندا خسته‌وه‌.بۆیه‌ هه‌ر چه‌شنه‌ که‌موکوڕییه‌کی نێــو کــۆمــه‌ڵ ده‌بووه‌ بیـانوویـــه‌ک بـۆئــه‌وه‌ی خه‌ڵــکی دژ کـــرده‌وه‌ی توند نیــشان بدا ( له‌حاڵێـکدا زۆربه‌ی کێشه‌کان ئه‌وه‌ نه‌بوون تو‌ندوتیژییان لێبکه‌وه‌ێته‌وه‌).ئه‌م ناته‌بایی و  یه‌کــنه‌گرتنه‌ نه‌ک هه‌رله‌نێو خۆ به‌ڵکو له‌ده‌ره‌وه‌شـدا بـڕیاڕ و قه‌راره‌کانی لایه‌نی کوردی له‌ زۆرئاستدا ،نا‌کاریگه‌ر و بێ ئه‌سه‌ر هێشته‌وه‌.

به‌مــجۆره‌ ده‌رده‌کــه‌وێ یه‌کــبوونی هــێزه‌کان تا چ رادده‌یــه‌ک له‌ بڕیارو سه‌نــــگ و حوکـم و... ی، کـــورد دا نه‌خش ده‌گـــێڕێ و چـه‌نده‌ مایه‌ی دڵــخۆشیی کۆڕوکۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کـــوردستان پێــکدێنێ.بۆیه‌ گــومانی تـــێدا نیه‌ تێـکه‌ڵ بوونــه‌وه‌ و کــــه‌وتنه‌وه‌ ســه‌ریه‌کــی ماڵی کـــورد لـه‌مـه‌و به‌ دووا کـــیانه‌کـه‌مان به ‌پێــناسه‌ی دروستی خۆی ده‌ناسێنێ.

راگه‌یاندنی ئیمزاکرانی رێکه‌وتننامه‌ی کـۆتاییی له‌ نێوان(ی.ن.ک) و (پ.د.ک) له‌ لایــه‌ن بـه‌ڕێز سه‌رۆکی هه‌رێم، خــه‌وی چاوه‌ڕووانییه‌ پێچه‌وانه‌کانی نه‌یاری به‌ جارێـك زڕاندو فـه‌لـسه‌فـه‌کۆنه‌کـه‌ی دوژمــنان واته ‌" ئاژاوه ‌بنێ و حکوومه‌ت که ‌" ی به‌ته‌واوی هه‌ڵوه‌شانده وه و ئاوێکی ساردی به‌رووی سووره‌وه‌ بوویاندا کرد.

هه‌رچه‌ند به‌ پێی هێندێــک گوته‌، سه‌قـفێکی زه‌مه‌نی بۆ رێکخستنی هێزه‌کانی ئاسـایشی نـه‌تـه‌وه‌یی( نه‌ک حیزبی ) و یه‌کلا کردنه‌وه‌ی چه‌ند خاڵێکی وه‌کـــو وه‌زاره‌ته‌کانی داد، پ.م، دارایی و....دانراوه‌ و گوایه‌ له‌ماوه‌ی ساڵێکدا ده‌بێ تێکه‌ڵ به‌یه‌کــتر ببنه‌وه، به‌ڵام ساغ بوونه‌وه‌ و حه‌ل کــردنی سه‌رجه‌م کێشه‌کان و دابه‌شینی وه‌زاره‌ته‌کــان له‌نــێوان ئه‌م دوو هــێزه‌ سه‌ره‌کــییه‌ و ماباقی لایـه‌نـه‌ هاوپـه‌یمانه‌کان دا، ده‌سکه‌وتێــکی گه‌وره‌یه‌ وپێویسته‌ وه‌ک بۆنه‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی باسی لێوه‌ بکرێ، چونکو به‌داخه‌وه‌ به ‌درێژایی مـێژوو  لایه‌نه ‌سیاسییه کــورده‌کــان، هه‌رگــیز له‌به‌رانبه‌ر یه‌کتردا له‌قسه‌ی خۆیان‌ دانه‌به‌زیون!

هــیوادارین وه‌ک به‌ڕێز سـه‌رۆکی هـه‌رێم ئـاماژه‌ی پێـــکرد، له‌دوای جــه‌ژنی قوربان ئه‌م رێــکه‌وتـنه‌ به‌ شێوه‌یه‌کی فه‌رمی له‌ پارلـماندا راگـه‌یه‌نرێ و ته‌کـلیف له‌  سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیڕان بکرێ، حکوومه‌تی ‌‌یه‌کگرتوو پێک بێنێ.

Lawan_payman@yahoo.com

 سه‌ره‌وه‌. ده‌سپێک.

ئه‌م بابه‌ته‌ چاپ بکه‌!

   ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ هاوڕێکه‌ت بنێره:

© www.giareng.com
All rights reserved 2005.