Ö:: دیداری به‌رپرسی لاوانی دێمۆکرات له ئوروپا له‌ گه‌ل سه‌رۆکی لاوانی ناوه‌ندی وڵاتی فینله‌ند

ده‌سته‌ی نوێنه‌ری گشتی لاوان له ده‌ره‌وه

رۆژی سێ شه‌ممه رێکه‌وتی 03 03 2006ی زایینی هاورێ ره‌حیم ره‌‌شیدی به‌رپرسی یه‌کیه‌تی لاوانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران له ئوروپا، هاوڕێ له گه‌ل دانیه‌ل خالدی، په‌یوه‌ند قادری و جه‌مال سوبحانی، سه‌ردانی بنکه‌ی یه‌کیه‌تی لاوانی ناوه‌ندی فینله‌ندیان کرد و به گه‌رمی له لایه‌ن ئوموو پولاما سه‌رۆکی رێکخراوه‌که و خاتوو ئانیۆ یونتوونن سکرتێری رێکخراوی ناوه‌ندی به گه‌رمی پێشوازیان لێکرا.

هاوڕێ ره‌حیم ره‌شیدی وێرای سوپاس له‌ میوانداری و پێشوازی گه‌رمی خانه‌خوێ له سه‌ر ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه قسه‌وباسی پێشکه‌ش کرد.

  1. کۆنگره‌ی 3ی لاوان له کوردستان
  2. دووهه‌‌مین کۆنفراسی گشتی لاوانی دێمۆکرات له ده‌ره‌وه‌ی وڵات
  3. بارودۆخی لاوانی کورد له کوردستانی ئێران
  4. تێکۆشانی  دێمۆکراتیکی لاوانی دێمۆکرات له کوردستان وده‌ره‌وه‌ی وڵات 

ئه‌وجار وه‌ڤدی فینله‌ندی لاوانی ناوه‌ندی  وێرای خۆشحالی ده‌ربرینی خۆیان له کۆبوونه‌وه‌که و به‌رز نرخاندنی زانیاری و لێدوانی شاندی لاوانی دێمۆکرات پێیان له سه‌‌ر دۆستایه‌تی و هاوپێوه‌ندی دوو لایه‌نه داگرت . جێگای باسه که به‌رپرسی پێوه‌ندی‌یه نێونه‌ته‌وه‌ی‌یه‌کانی پارتی ناوه‌ندی فینله‌ند ئاماده‌ی به‌شێک له کۆبوونه‌وه‌که بوو، ناوبراو سه‌باره‌ت به بارودۆخی عێراق و تورکیه و ئه‌گه‌ری به ئه‌ندام بوونی تورکیه له یه‌کیه‌تی ئوروپادا کۆمه‌لێک پرسیاری ئاراسته‌ی شاندی نوێنه‌ری لاوانی دێمۆکرات کرد و پاشان وه‌ڤدی لاوانی دێمۆکرات به وردی ولامی پرسیاره‌کانیان دایه‌وه‌و، تێروانین و بۆچوونی لاوانی دێمۆکراتیان سه‌باره‌ت به‌و پرس و بابه‌تانه شی کرده‌وه.

جێگای ئاماژه بۆ کردنه که هاوڕی ره‌حیم له برگه‌ێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌دا باسێکی سه‌باره‌ت به کۆمیسیۆنی پێوه‌ندی‌یه نێونه‌ته‌وه‌ی‌‌یه‌کانی یه‌کیه‌تی لاوانی دێمۆکرات هێنایه گۆرێ و له‌م پێوه‌ندی‌یه‌دا هیوای خواست که هاورێ لوقمان ئه‌حمه‌دی به‌رپرسی کۆمیسیۆنی پێوه‌ندی‌یه‌کان بتوانێت له داهاتوێکی نزیکدا سه‌ردانی وڵاتی فینله‌ند بکات و له گه‌ل رێکخراوه‌کانی لاوانی فینله‌ندی دیدار و کۆبوونه‌وه ساز بدات.

له کۆتاییدا هه‌ر دوو لا پێیان له سه‌ر په‌ره‌پێدان به دۆستایه‌تی و هاوکاری و کاری هاوبه‌ش له ئاستی فینله‌ند و ئوروپا دا داگرت.

ده‌سته‌ی نوێنه‌ری گشتی لاوان له ده‌ره‌وه.


کۆبوونه‌وه‌ی به‌رپرسی لاوانی دێمۆکرات له ئوروپا له‌ گه‌ل به‌رپرسی گشتی لاوانی چه‌پی فینله‌ند
رۆژی سێ شه‌ممه رێکه‌وتی 03 03 2006ی زایینی هاورێ ره‌حیم ره‌‌شیدی به‌رپرسی یه‌کیه‌تی لاوانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران له ئوروپا، هاوڕێ له گه‌ل دانیه‌ل خالدی، په‌یوه‌ند قادری و جه‌مال سوبحانی به‌رپرسانی لاوان له فینله‌ند _ هیلسینکی، سه‌ردانی بنکه‌ی یه‌کیه‌تی لاوانی چه‌پی فینله‌ندیان کرد و به گه‌رمی له لایه‌ن یووسی سارامۆ به‌رپرسی یه‌که‌می رێکخراو‌ی لاوانی چه‌پ  پێشوازیان لێکرا.

 رێکخراوی لاوانی چه‌پی فینله‌ند که سه‌ره‌رای سه‌رقالی زۆریان و به هۆی میوانداری له لاوانی پتر له 70 ولاتی دونیا، ده‌رفه‌ت و ماوه‌یان که‌م بوو، دیسان ئاماده بوون شاندی لاوانی دێمۆکرات ببینن.

شاندی لاوانی دێمۆکرات به به‌رپرسایه‌تی هاورێ ره‌حیم سه‌باره‌ت به بارودۆخی لاوانی کورد له کوردستانی ئێران وخه‌باتی دێمۆکراتیک و پێشکه‌وتنخوازانه‌ی لاوانی دێمۆکرات له دونیادا قسه و باسی هینایه گورێ.

ئه‌وجار به‌رپرسی گشتی لاوانی چه‌پ وێرای خۆشحالی ده‌ربرینی خۆیان له کۆبوونه‌وه‌که ، پێیان له سه‌‌ر دۆستایه‌تی و هاوپێوه‌ندی دوو لایه‌نه داگرت. جێگای باسه كه‌‌ به‌رپرسی ده‌بیرخانه‌ی پارتی چه‌پی فینله‌ند ئاماده‌ی به‌شێک له کۆبوونه‌وه‌که بوو، ناوبراو سه‌باره‌ت به بارودۆخی سیاسی ئێران و رۆلی رژیمی ئیران و سه‌رۆک کۆماره‌که‌ی له په‌ره‌پێدان به ئاژاوه و فیتنه‌ له ناوچه‌که‌داو، ژیان و گوزه‌رانی کورده‌کانی ئێران له ژێر سێبه‌ری سیاسه‌تی کۆماری ئیسلامیدا، کۆمه‌لێک پرسیاری ئاراسته‌ی شاندی نوێنه‌ری لاوانی دێمۆکرات کرد و پاشان وه‌ڤدی لاوانی دێمۆکرات به وردی ولامی پرسیاره‌کانیان دایه‌وه‌و، هه‌لوێست و لێکدانه‌وه‌ی لاوانی دێمۆکراتیان سه‌باره‌ت به‌و پرس و بابه‌تانه خسته روو.

جێگای ئاماژه بۆ کردنه که هاوڕی ره‌حیم له برگه‌ێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌دا باسێکی سه‌باره‌ت به کۆمیسیۆنی پێوه‌ندی‌یه نێونه‌ته‌وه‌ی‌‌یه‌کانی یه‌کیه‌تی لاوانی دێمۆکرات هێنایه گۆرێ و له‌م پێوه‌ندی‌یه‌دا ئاواتی خواست که پێوه‌ندی‌یه‌کانی هه‌ر دوو لا له ئاستی ئوروپا و فینله‌ندا په‌ره بستێنێت.

له کۆتاییدا هه‌ر دوو لا پێیان له سه‌ر په‌ره‌پێدان به دۆستایه‌تی و هاوکاری و کاری هاوبه‌ش داگرت.

ده‌سته‌ی نوێنه‌ری گشتی لاوان له ده‌ره‌وه.

 سه‌ره‌وه‌. ده‌سپێک.

ئه‌م بابه‌ته‌ چاپ بکه‌!

   ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ هاوڕێکه‌ت بنێره:

© www.giareng.com
All rights reserved 2005.