Ö:: کۆبوونه‌وه‌ی وه‌ڤدی لاوانی دێمۆکرات له ئوروپا له گه‌ل لاوانی ئیئتلافی فینله‌ند!

ده‌سته‌ی نوێنه‌ری گشتی لاوان له ده‌ره‌وه

رۆژی چوارشه‌ممه رێکه‌وتی 04 01 2006ی زایینی هاورێ ره‌حیم ره‌شیدی به‌رپرسی یه‌کیه‌تی لاوانی دێمۆکرات له ئوروپا، له چوارچێوه‌ی گه‌شته‌که‌یدا بۆ وڵاتی فینله‌ند هاورێ له گه‌ل به‌رێزان کاک دانیه‌ل خالدی به‌رپرسی کومیته‌ی یه‌کیه‌تی لاوانی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران له شاری هێلسینکی ولاتی فینله‌ند و کاک جه‌مال سوبحانی به‌رپرسی پێوه‌ندی‌یه‌کانی کومیته، سه‌ردانی بنکه‌ی ناوه‌ندی یه‌کیه‌تی لاوانی ئیئتلافی فینله‌ندیان کرد.

1. وه‌ڤدی لاوانی دێمۆکرات له لایه‌ن به‌ریزان ئانتی ئاهونه جیگری سه‌رۆکی گشتی و خاتوو ئانینا به‌رپرسی به‌شی زانستی و پێوه‌ندی له گه‌ل په‌ڕڵمانی فینله‌ند و خاتوو تێڕنی وته‌بێژی رێکخراوی ناوبراو به گه‌رمی پێشوازیان لێکرا.
سه‌ره‌تا هاورێ ره‌حیم ره‌شیدی له مه‌ڕ تێکۆشانی لاوانی دێمۆکرات له ده‌ره‌وه‌و ناوخۆی وڵات قسه‌وباسی کرد و سه‌باره‌ت به بارودۆخی ناله‌باری لاوانی کوردو بێده‌ره‌تانی ئه‌وان له باری نه‌بوونی ئیمکاناتی خوێندن و وه‌رزشی و ته‌ندروستی زانیاری پێویستی پێشکه‌ش به وه‌ڤدی لاوانی فینله‌ندی کرد. له برگه‌یکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌دا هاورێ دانیه‌ل خالدی له سه‌باره‌ت به کاروتێکۆشانی لاوانی دیمۆکرات له فینله‌ند و به‌رنامه‌ی کاری لاوانی دێمۆکرات له‌م وڵاته به نوێنه‌ری لاوانی دێمۆکرات له فینله‌ند قسه‌ی کرد.

پاشان وه‌ڤدی لاوانی فینله‌ند وێرای خۆشحالی ده‌ربرینی خۆیان له تێکۆشانی فره ره‌هه‌ندی لاوانی دیمۆکرات، سوپاسی سه‌ردانی شاندی نوێنه‌ری لاوانیان کرد و زانیاری‌‌یه‌کانیان به پێویست و به‌سوود له قه‌له‌م دا. ئه‌وجار سه‌باره‌ت به کار و به‌رنامه‌ی رێکخراوه‌که‌یان قسه و باسیان پێشکه‌ش کرد و ئاماده‌یی خۆیان بۆ کاری هاوبه‌ش له فینله‌ند و ئاستی دونیادا ده‌ربڕی.

 2. هه‌ر هه‌مان رۆژ پێوه‌ندی له گه‌ل لاوانی سوسیال دێمۆکرات و یه‌کیه‌تی لاوانی ژینگه گیرا و بڕیار درا که له داهاتوودا کۆبوونه‌ی هاوبه‌شی فراوان به مه‌به‌ستی هاوپێوه‌ندی و کاری هاوبه‌ش بێته کایه‌وه‌و هه‌موو لاێک ئاماده‌گی خۆیان بۆ په‌ره‌پێدان به کاری هاوبه‌ش به زه‌روری و پێویست نرخاند .

 3. ئێوارێی هه‌مان رۆژ رادیۆی کوردی فینله‌ند له هیلسینکی وتووێژیکی یه‌ک کاتژمێری له گه‌ل کاک ره‌حیم سه‌باره‌ت به تێکۆشانی لاوان و تێڕوانیین و لیکدانه‌وه‌ی لاوان سه‌باره‌ت به پرس و بابه‌ته پێوه‌ندیداره‌کانی لاوانه‌وه هێنایه گۆرێ و به‌رپرسی یه‌کیه‌تی لاوانی دیمۆکرات له ئوروپا وڵامی سه‌رجه‌م پرسیاره‌کانی دایه‌وه.

 ده‌سته‌ی نوێنه‌ری گشتی لاوان له ده‌ره‌وه

 سه‌ره‌وه‌. ده‌سپێک.

ئه‌م بابه‌ته‌ چاپ بکه‌!

   ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ هاوڕێکه‌ت بنێره:

© www.giareng.com
All rights reserved 2005.