مۆنالیزا
ئه‌ی
كچه جوانه‌كه
فرشتهكهی ئاسمان
ئه‌ی
خواوه‌ندی جوانی
نازانم تۆ
ئه‌و
جوانیه‌ت
له
كوێ قۆزتیتهوه
له
مانگ
له
خۆر
یان
له ئه‌ستێره‌كان...!
له
ڕووبار
له
ده‌ریاكان
یان
له گوڵ و
گوڵزار
كه
من لێت
ده‌ڕوانم
نازانم
تۆ
ده‌گریی
یان
پێده‌كه‌نی
كاتێ
داڤنشی
وێنه‌ی تۆی كێشا
ئه‌شقێكی له دڵ جێ‌ما
ئه‌ویش سه‌ری لێ
شێوا
نه‌یده‌زانی
تۆ
لێوبه‌باری
یان
لێو به‌خه‌نده‌ی
ئه‌ی
كچه‌كه‌ی
سروشت
و جوانی
تۆ
گیانێكی بێ گه‌ردی
تۆ
خواوه‌ندی
سیمبولی جوانی و
ڕاستی
جوانیت بێ وێنه‌یه
بۆیه
ئه‌وه‌نده خنجیلانه‌و
له
سه‌ر زاران
شیرینی
تۆ
سۆز‌و خۆشه‌ویستی و
ئاواز‌و گۆرانیت
له
جوانیت
تۆ
هه‌وێنی
دڵی
عاشقانیت
به
نیگا‌و سیمات
دڵی
عاشقان
دهخورپێنیت
خالید
شه‌یدا
هانۆڤه‌ر..07/09/05
shalaw21@hotmail.com |