Ö:: بۆ به‌شداربوانی کۆبۆنه‌وه‌یی ئه‌مرۆیی سه‌لاح الدین نامه‌یی ژماره (3)

نووسینی: بێکه‌س  به‌رواری

تکایه‌ ئه‌م درۆشمه‌ بگۆرن عێراقێکی یه‌کگرتوو ... کوردستانێکی دابه‌شکراو زنجیره‌ نامه‌ بۆ سه‌رکردایه‌تی لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان(لیستی 730)
دوایی ته‌واوبونی پرۆسه‌یی هه‌ڵبژاردن و دیاربوونی هه‌ندێک له‌ ئه‌نجامه‌کانی نه‌په‌سه‌ندکراوی هه‌ڵبژاردنه‌ک و پێش بینی‌کردنی سه‌رکه‌وتنێکی به‌رچاوی لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان، ماوه‌یه‌که‌ کوردستان بووه‌ته‌ سه‌نته‌ری دانوستاندن وکۆبۆنه‌وه‌یی لایه‌نه‌ سه‌رکه‌وتووه‌کان له‌ پێناوی دوزینه‌وه‌یی رێگا چاره‌ێک بوو پێکهێنانی حوکومه‌تێکی یه‌کگرتوویی نیشتمانی عێراقی به‌هێز
.

وه‌ک هه‌مومان ئاگادارین که‌ روداوه‌کانی دوایی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌م جاره‌ به‌ئاراسته‌یی شه‌رێکی ناوخۆیی له‌نێوان لایه‌نه‌ عه‌ره‌بیه‌کان ده‌چوو و ئه‌مجاره‌ش وه‌ک زۆربه‌یی جاره‌کانی تر سه‌رکرده‌ کورده‌کان لایه‌نی ناوبژیکه‌ر و پێکهێنه‌ر و هه‌ڵسۆرێنه‌ری ئاشتکردن وپته‌وکردنی ریزه‌کانی لایه‌نه‌ عه‌ره‌بیه‌کان بووه‌ وه‌هه‌موو ئه‌م خزمه‌ته‌یی سه‌رکرده‌ کورده‌کان له‌پێناویی عێراقێکی یه‌کگرتوو وبه‌هێزدایه‌ .

لێره‌دا نامه‌وێت بێمه‌ سه‌ر باسی زه‌ره‌ر وقازانجه‌کانی عێراقێکی به‌هێز ویه‌کگرتوو بو کوردستان و کوردستانیان. چۆنکه‌ ئه‌مه‌بابه‌تێکی دوور ودرێژه‌ به‌ڵام وه‌ک راگه‌ێندراوه‌ ئه‌مرۆ 2006.1.3 هه‌ردوو مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان وپارتی دیموکراتی کوردستان کۆبۆنه‌وێک به‌سه‌رپه‌رشتی هه‌ردوو سه‌رۆک مام جه‌لال تاله‌بانی  و کاک مه‌سعود وبارزانی کۆده‌بنه‌وه‌ .

 بۆیه‌ ئه‌م نامه‌یه‌ ئاراسته‌یی هه‌موو به‌شداربوانی کۆبۆنه‌وه‌که‌ ده‌که‌م وتکا له‌هه‌موو به‌شداربوان ده‌که‌م که‌ ئاورێک له‌ هه‌ست وپێداویستی وداواکاریه‌کانی کۆمه‌ڵگا بده‌نه‌وه‌ چۆنکه‌ گه‌لانی کوردستان نیشتمان په‌روه‌ری خۆیان سه‌لماند وه‌به‌شداربوونی به‌رفراوانی کوردستانیان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کان وسه‌رکه‌وتنی به‌رچاوی لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان به‌ڵگه‌یی هه‌ره‌ به‌رچاوه‌، و ‌ئێستا هه‌موو ده‌نگده‌رانی کوردستانی وکوردستانیانی پارچه‌کانی تر چاوه‌رێیی هه‌ڵوێست و کرده‌وه‌یی لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانن.

به‌رێزان له‌دوایی هه‌ڵبژاردنه‌کانی رابردوو نامه‌ێکی هاوشێوه‌یی ئه‌م نامه‌یه‌ ئاره‌سته‌یی سه‌رکردایه‌تی کوردستانی له‌ باشوری کوردستانم کردبوو وه‌ئه‌مرۆ هه‌مان کێشه‌ وهه‌مان بارۆدۆخ مان هه‌یه‌ به‌ڵام کاته‌که‌ جیاوازه‌ به‌ڵام داواکاریه‌کان هه‌ر هه‌مان داواکارین چۆنکه‌ کێشه‌کان تائێستا هه‌ر بێ چاره‌سه‌ر ماون بوویه‌ هیوامان وایه‌ که‌ ئامجاره‌ش بێ ئومێد مان مه‌که‌ن.

به‌رێزان !
پێش هه‌موو شتێک پیرۆزبایێکی گه‌رم له‌ کوردستانیان و‌ ئێوه‌یی به‌رێز ده‌که‌م به‌بۆنه‌یی سه‌که‌وتنی لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کان وه‌هه‌موو لاێک  ماندی نه‌بن وده‌ستان خۆش ، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌وئۆمێدانه‌یی که ‌هه‌مانبووه‌ پێش هه‌لبژاردنه‌کان پێک نه‌هات و‌ زۆربه‌یی ئومێده‌کانمان دواخران بۆ دوایی هه‌ڵبژاردنه‌کان وه‌به‌شێکیان په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ به‌ سه‌رکردایه‌تی هه‌ر دوولایی به‌شداربوویی کۆبه‌نه‌وه‌یی ئه‌مرۆتانه‌ و ‌هه‌ردوو سه‌رکرده‌ په‌یمانیان به‌گه‌لی کوردیان داوه‌ که‌ دوایی هه‌ڵبژاردن ئه‌و ئۆمێدانه‌مان بۆ جێبه‌جێ بکه‌ن، و له‌سه‌رۆیی هه‌موویانه‌وه‌ یه‌کگرتنه‌وه‌یی هه‌ر دوو ئیداره‌ و پێکهێنانی حوکمه‌تێکی  کوردستانی یه‌کگرتوو وبه‌هێز که‌ پێداویستێکی گه‌وره‌بووه‌ وه‌ نه‌بوونی که‌لێنک بووه‌ له‌ رێگایی پێشکه‌وتن وده‌ست که‌وتی گه‌وره‌تر .

به‌رێزان!

 له‌ناو ره‌شنووسی (یاسایی بنه‌ره‌تی ) ده‌ستور  هه‌ندێک له‌مافه‌کانمان جێگیر نه‌کراون وئه‌و مافه‌ که‌مانه‌یی که‌ له‌ناو ئه‌و ده‌ستوره‌دا جێگیرکراون  له‌پراکتیکدا جێ به‌جێ نه‌کراون وه‌هه‌ندێکیان هه‌ر ده‌ست به‌جێبه‌جێ کردنیان نه‌کراوه‌ و ‌هه‌ر وه‌ک نموونه‌ (ماده‌یی 58)  .

به ‌پێیی هه‌نگاوه‌کانی سه‌رکردایه‌تی کوردستانی وبارۆدۆخ وروداوه‌کانی ناوچه‌که‌ دوایی رۆخانی رژێمی سه‌دام  راستێکی به‌رچاو هه‌یه‌ ئه‌وش ئه‌وه‌یه‌ که‌ گه‌لی کورد له‌ باشوری کوردستان ئه‌مجاره‌ش نه‌گه‌یشته‌ لۆتکه‌یی سه‌رکه‌وتن وه‌ وا دیاره‌ که‌بێجگه‌ له‌ره‌نج وخه‌باتێکی دور ودرێژ پێویستمان به‌قۆربانی تر ببێت وه‌قۆناغی خه‌باتی سیاسی وسه‌ربازی به‌رده‌وام ده‌بێت به‌رێگاێک له‌رێگاکان .

ئێمه‌یی کورد ده‌زانین که‌نۆێنه‌رانی گه‌لی کورد (لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان ) هه‌ولێکی یه‌کجار زۆریان داوه‌ بوو به‌رگری کردن له‌مافه‌کانی گه‌لانی کوردستان به‌ڵام ئه‌نجامه‌کانش هه‌رئه‌وه‌یه‌ که‌ده‌بینین و تاکۆ ئه‌مرۆ هه‌موو هه‌وڵه‌کان له‌پێناوی عێراقێکی یه‌کگرتوو وه‌به‌هێزدایه‌ که‌ باشوری کوردستان هه‌رێمێکی فیدرالی به‌هێزی ئه‌م وڵاته‌ بیت وه‌زۆر له‌ هۆیه‌کان زانراون وه‌هه‌موومان ده‌زانین که‌ گه‌یشتن به‌هه‌موو ئامانجه‌کانمان ئێستا کارێکی قورسه‌ چۆنکه‌ له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست به‌شێوه‌ێکی گشتی زه‌مینه‌ێکی بابه‌تیانه‌ نیه‌ بوو دیموکراتیزه‌کردنی ناوچه‌که‌ له‌ ماوه‌ێکی کورتدا وه‌ئه‌مه‌سیسته‌مێکه‌ تازه‌ ده‌ستی پێکردووه‌ وجێگیرکردنی پێویستی به‌چه‌ندین سال وه‌گۆرانکاری بنه‌ره‌تی هه‌یه‌ و هۆیه‌کان زۆرن هه‌ر له‌ پێکهاته‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌کان وئاینیه‌کان و کێشه‌ ئابوری و کومه‌ڵایه‌تیه‌کان، و ‌مێژووی ناوچه‌که‌ که ‌پره‌ له‌ سیسته‌مه‌کانی چه‌وسێنه‌ر ( برۆتال ) و ئالۆزیێکی ئابوری و ‌ململانێیه‌کی فراوانی ناوخۆیی و ناوچه‌یی و جیهانی  و ‌عێراق وه‌ک نمونه‌ و‌ ئێمه‌یی کورد به‌دبه‌خترین وزه‌ره‌رمه‌ند ترین گه‌لین له‌و ره‌وشه‌ نادیموکراتی و داگیرکه‌ریه‌یی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستین، و چونکه‌ کێشه‌ی هه‌ره ‌گه‌وره‌ نه‌بوونی کۆمه‌ڵگاێکی دیموکراسی‌یه‌ و‌ وا چاوه‌ران ناکرێت که‌ له ‌داهاتووێکی نزیکدا دیموکراسی جێگر ببێت بۆیه‌ جێبه‌جی کردنی فیدرالیێکی راسته‌قینه‌ کارێکی زۆر قورسه‌ له ‌کومه‌ڵگاێکی نادیموکراتی دا ".

و ‌بریادن له‌مافی چاره‌ی خۆنوسین و دامه‌زراندنی وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆ بریارێکه‌ و پێوستی به‌زه‌مینه‌یی بابه‌تیانه‌یی هه‌یه‌ وه‌ کار وبه‌رنامه‌یی بۆده‌وێت .

به‌رێزان دوایی ئه‌وه‌یی که‌یه‌ک هه‌ڵوێستی پارته‌سیاسیه‌کان وسه‌رکرده‌کان له‌دوایی ڕۆخانی رژێمی سه‌دام  و ‌تاکو هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌م جاره‌ به‌دیکراوه‌ یه‌ک رێزیێکی به‌رچاو له ‌ناو گه‌لی کوردا به‌دی ده‌کرێت و‌ هه‌ردوو هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق و کوردستان و ڕێفراندووم بۆ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان باشترین به‌ڵگه‌ن بۆیه‌ بۆ به‌رده‌وامی و گه‌شه‌پێدانی ئه‌م یه‌ک رێزییه‌ و ره‌وه‌اندنه‌وه‌یی ئه‌و بێ ئومێدییه‌یی که ‌له‌ نه‌یه‌کگرتنی هه‌ردوو ئیداره‌ و هه‌ندێکی شتی تر سه‌رچاوه ‌وه‌ر گرتووه‌ کارێکی یه‌کجار گرنگ و پێویسته‌

تکا له ‌به‌رێزتان ده‌که‌م که‌ ئه‌و هه‌موو هه‌وڵانه‌یی به‌رێزتان وه‌ک نوێنه‌رانی گه‌لی کورد له‌ به‌غداو داوه‌ و ‌ئێستاش له‌ کوردستان ده‌ده‌ن بۆ نزیک کردنه‌وه‌یی عه‌ره‌بی شیعه‌ و سونه‌ ئه‌گه‌ر له‌و هه‌وڵانه‌ زیاتر نه‌بێت به‌ هه‌مان ئاست هه‌وڵ بده‌ن بۆ یه‌کخستنه‌وه‌یی ماڵی کورد و ئه‌م داوکاریانه‌ ده‌خه‌مه ‌به‌ر ده‌ستی به‌رێزتان و تکا له‌ به‌رێز مام جه‌لال سه‌رۆکی عێراقی فیدرال و به‌رێز کاک مه‌سعود سه‌رۆکی کوردستان و سه‌رکردایه‌تی هه‌ردوولا و ‌هه‌موو سه‌رۆکه‌کانی پارته ‌سیاسیه‌کان و دام و ده‌زگاکانی گه‌لی کورد ده‌که‌م که‌ ب‌ئه‌رکی مێژوویی خۆیان هه‌ڵسن و چیتر ئه‌مه ‌چاوه‌روانیه‌ چه‌ند ساڵه‌یی گه‌لی کورد درێژه‌یی پێ نه‌ده‌ن و ‌به‌ هێوایی ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌مرۆ مژده‌یی سه‌رکه‌وتنی گه‌وره‌ له‌ یه‌ک خستنی ماڵی کورد له ‌به‌رێزیان ببیستنین وه‌ئه‌مه‌ش داواکاریه‌کانمه:

 

  1. توندکرن وپراکتیزه‌کردنی یه‌کگرتن ویه‌ک هه‌ڵوێستی کورد وه‌ئاوردانه‌وێکی راسته‌قینه‌ له‌گه‌لی کورد وڕێکخستنه‌وه‌یی مالی کورد ویه‌گرتنی هه‌ردوو ئیداره‌و وبه‌هێزکردنی ڕۆلی په‌رله‌مان ویاسا وه‌بشتبه‌ستن به‌هێز وتوانایی گه‌لی کورد وه‌هه‌نگاونان به‌ره‌وکومه‌ڵگاێکی دادپه‌روه‌ر وپێشکه‌توو ده‌کرێت .
  2. دورکه‌وتن له‌وعاتیفه‌ له‌سیاسه‌ت وگفتوگودا له‌گه‌ل لایه‌نه‌ عێراقیه‌کان  چونکه‌ گه‌لی کورد زۆر پێوستی به‌و دڵه‌ گه‌ورانه‌یی سه‌رۆکه‌کانمان هه‌بووه‌ وهه‌یه‌ که‌له‌ به‌غدا وه‌له‌گه‌ل لایه‌نه‌ کانی  برایی عه‌ره‌ب دڵ  فراوانن وه‌ده‌یانه‌وێت گه‌لی عه‌ره‌ب وه‌برایی سنه‌ وشیعه‌ ئاشت بکه‌ن وه‌ک ئه‌وه‌یی گه‌لی کورد تاوانباره‌ وخۆیی پاک ده‌کاته‌وه‌ باله‌مه‌ودووا ئه‌دڵه‌ گه‌ورانه‌ له‌کوردستان  به‌کاربێنن چۆنکه‌ گه‌لی کورد گه‌وره‌ترین گه‌لی جیهانه‌ که‌ سه‌دان ساله‌ به‌خاک  وگه‌له‌وه‌ به‌فرمێسک وخوێن ده‌ژیت وه‌بێجگه‌ له‌هه‌موو جیهان  کوردستانیه‌کان خۆشیان به‌شداریانکردووه‌ له‌بریندارکردنی گه‌ل وخاکی کوردستان چۆنکه‌ به‌راستی وه‌ک فه‌رمووتان لایه‌نه‌ عه‌ره‌بی  واهه‌یه‌ته‌نها بیر له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ده‌که‌ن  وه‌هیچ چاکه‌ێکی گه‌لی کورد له‌به‌رچاوناگرن وه‌ئێستاش پێیان  بکرێت هه‌موو کوردستان ته‌عریب وداگیرده‌که‌ن ده‌بێت گه‌لی کورد  هه‌موو ئومێده‌کانی خۆیی به‌وده‌ستوره‌وه‌  نه‌به‌ستیت  به‌لام ده‌ستیشی لێ به‌رنه‌دات بویه‌ زۆر پێویسته‌ بزانین جیاوازی له‌ نێوان ستراتیج و ته‌کتیک زۆره‌و له‌باشترین حاڵه‌تدا ده‌بێت بزانین که‌ ئه‌نجام ونرخی دیموکراتیێک که‌گه‌لی کورد ده‌کاته‌ که‌مینه‌ وگه‌لی عه‌رب زۆرینه‌ دڵخۆشکه‌رنیه‌ ئه‌گه‌ر وه‌ک کوردێک  بروانینه‌ هاوسه‌نگی داهاتوو له‌ عێراقدا .
  3. گه‌لی کورد ستراتیجه‌یه‌تێکی درێژ خایه‌ن دابڕێژێت وه‌هه‌ر له‌ ئێستاوه‌ ده‌ستورێکی پێشکه‌وتوو بو کوردستان دابنێت و ‌باشوری کوردستان خۆیی به ‌هێبکا‌ت له‌ هه‌موو لایه‌نه‌کانه‌وه‌ ئابوری، کومه‌لایه‌تی، رامیاری (سیاسی) وسه‌ربازی  وتایبه‌تمه‌ندیێکی زۆر به‌ناوچه‌ کوردستانیه‌کانی ته‌عریبکراو بدات وه‌له‌پراکتیکیه‌وه‌ بکات راستێکی نه‌گۆر که‌ئه‌مه‌به‌شێکی کوردستانن .
  4. هه‌وڵی دروستکردنی په‌یوندیێکی باشتر بدرێت له‌ گه‌ل ده‌ره‌وه‌ به‌شێوه‌ێکی گشتی و‌ ولاته‌کانی دراوسێ و گه‌لی کوردستان له ‌به‌شه‌کانی تری کوردستان به‌تایبه‌تی .
  5. گه‌لی کورد که‌ڵک له‌ هه‌رگورانکارێک وه‌ر بگریت و ‌بریار له ‌چاره‌موسی خۆیی بدات چونکه‌ نیشانه‌ی گورانکاری  جۆرارجۆر له‌ناوچه‌که‌ به‌دی ده‌کرێت .

 

 و ‌له‌ کۆتایدا ده‌ڵێم دڵنیابن که ‌گه‌لی  کورد ئه‌مرۆ  له ‌یه‌ک رێزی خۆیی و له‌ پارته ‌سیاسیه‌کانی کوردستان و سه‌رکردایه‌تی کوردی و ‌دام و ده‌زگایی خۆیی که‌سی تری نییه‌ و‌ رێز له ‌بریاره‌کانی په‌رله‌مان و سه‌رکردایه‌تی خۆی ده‌گرێت و ‌پشت به‌هێز و توانایی خۆیی ده‌به‌ستێت بۆیه‌ ده‌بێت سه‌رکردایه‌تی کوردستانیش جێگایی ئه‌و بروایه‌وه ‌بێت و ‌به ‌پێچاوه‌نه‌یی ئه‌وه‌ دوا رۆژمان  ئاسۆده‌ و رووناک نابێت و کات زۆر دره‌نگه‌ .

بێکه‌س  به‌رواری

2006.1.3

bekesmayn@yahoo.no

 سه‌ره‌وه‌. ده‌سپێک.

ئه‌م بابه‌ته‌ چاپ بکه‌!

   ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ هاوڕێکه‌ت بنێره:

© www.giareng.com
All rights reserved 2005.