Ö:: نه‌فره‌ت له‌ تیرۆر!.

نووسینی: خالید شه‌یدا

له‌ ڕۆژی جه‌ژنی قوربانه‌
ئه‌و گوڵه‌ جوانانه‌تان هه‌ڵپڕوكاند
خۆشی و شادی و پێكه‌نینتان
له‌ سه‌ر زاری خه‌ڵك سڕیه‌وه‌
بونه‌ هه‌ورێكی ڕه‌ش و چه‌په‌ڵ
خوێنتان به‌ سه‌ر خه‌ڵك داباراند
له‌ جیاتی نوقڵ
مه‌ رگتان به‌ مناڵان به‌خشی
هاتن به‌و به‌ره‌ به‌یانیه‌
وه‌كوو ڕه‌شه‌بایه‌كی تووڕه‌
چراو مۆمی خۆشی و شادی
خه‌ڵكتان كوژانده‌وه‌
له‌ شه‌قام و كۆڵانه‌كان
ڕووباری خوێنتان
دروست كرد
له‌ جیاتی جه‌ژنه‌ پیرۆزه‌
شین و واوه‌یلاتان به‌ دایكان به‌خشی
ئه‌و دسته‌ ڕه‌ش چه‌په‌ڵانه هاتن
له‌ ڕۆژی جه‌ژندا
سه‌ری خۆشی و شادی و ئاشتیان بڕی
ده‌ك ڕووتان ڕه‌ش بێت تیرۆرسته‌كان
چۆن توانیتان ئه‌م كاره‌
ئه‌نجام بده‌ن
ئه‌م دڵه‌ جوانانه‌ له‌ كار بكه‌ن
منداڵانمان بێ باوك كه‌ن
ڕۆندك له‌ چاوی دایكانمان هه‌ڵڕێژن
ئارامی و ئآزادی بشێوێنن
جه‌ژن و شادی و خۆشی
كورد تێك بده‌ن
كراسی به‌ری دایكانمان
لێ ڕه‌ش بكه‌ن
ئه‌ی شاره‌كه‌ی قه‌ڵاو مناره‌
ئه‌م كاره‌ كارێكی
زۆر ناهه‌مواره‌
كارێكی دڕندانه‌یه‌
دژی مرۆڤایه‌تی و سه‌ركه‌وتن و ئآزادیه‌
دژی یه‌ك بوونی كورده‌
دژی فیدرالیزمه‌
له‌ مێژووی كورد قه‌ت ڕووینه‌دایه
خه‌ یاڵیان خاوه‌ تیرۆرسته‌كان
گه‌لی كورد به‌ هه‌زاران شه‌هیدی داوه‌
به‌ زه‌بروزه‌نگی ئه‌وان
هه‌رگیز كۆڵی نه‌داوه‌
تیرۆرسته‌كان با باش بزانن
گه‌لی كورد هه‌ر له‌ سه‌ر
مافه‌ ڕه‌وایه‌كه‌ی خۆی سووره‌
له‌ ده‌ستی دوژمن قه‌ت نه‌ترساون
چونكه‌ ئێمه‌ وره‌مان
له‌ ئێوه‌ به‌رز تره
باوه‌ڕمان له‌ ئێوه‌
پته‌وتره‌
دڵمان له‌ ئێوه‌
گه‌وره‌ تره
ئه‌بێ ڕۆژێ له‌ هه‌ر كوێ بێ
ده‌ستگیرتان كه‌ین
به‌ په‌تی شادی و خۆشی جه‌ژن
له‌ گۆڕه‌پانی شارا‌
هه‌ڵتان واسین

ئه‌م هۆنراوه‌یه‌ پێشكه‌شه‌ به‌ گیانی پاكی شه‌هیدانی كاره‌ساته سه‌مناكه‌كه‌ و تراژید یه‌كه‌ی‌ پیره‌ شاره‌ جوانه‌كه‌ی هه‌ولێر، شاری قه‌ڵاو مناره‌و هۆڵاكۆ به‌زێن

خالید شه‌یدا
هانۆڤه‌ر/01.31/06

 سه‌ره‌وه‌. ده‌سپێک.

ئه‌م بابه‌ته‌ چاپ بکه‌!

   ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ هاوڕێکه‌ت بنێره:

© www.giareng.com
All rights reserved 2005.