Ö:: په‌یامی‌ ده‌فته‌ری‌ سیاسیی حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران

سه‌رچاوه‌: ماڵپه‌ری کوردستان مێدیا

په‌یامی‌ ده‌فته‌ری‌ سیاسیی حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران به به‌ڕێز مه‌كته‌بی‌ سیاسیی‌ پارتی‌ دێموكراتی‌ كوردستان، به‌ بۆنه‌ی‌ یه‌كگرتنه‌وه‌ی‌ هه‌ردوو ئیداره‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان

به‌ڕێز مه‌كته‌بی‌ سیاسیی‌ پارتی‌ دێموكراتی‌ كوردستان

به‌سڵاو:
راگه‌یاندنی‌ هه‌واڵی‌ رێكخستنه‌وه‌ی‌ ماڵی‌ كورد و یه‌كگرتنه‌وه‌ی‌ هه‌ر دوو ئیداره‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كه‌ له‌ ڕاستی ‌دا هه‌نگاوێكی‌ گرینگ بوو له‌ ره‌وتی‌ چه‌سپاندنی‌ ده‌سكه‌وته‌كانی‌ كورد و سه‌قامگیری‌ زیاتری‌ دۆزی‌ كورد له‌و پارچه‌یه‌ له‌ كوردستان، بۆ هه‌موو خه‌ڵكی‌ كوردستان و دۆستان و دڵسۆزانی‌ نه‌ته‌وه‌كه‌مان جێگای‌ شادمانی ‌و پێ‌زانین بوو.

به‌م بۆنه‌وه‌، پیرۆزبایی‌ له‌ ئه‌ندامانی‌ به‌ڕێزی‌ سه‌ركردایه‌تیی‌ پارتی‌ دێموكراتی‌ كوردستان و سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵانی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان ده‌كه‌ین و سه‌ركه‌وتنی‌ زیاتر بۆ هه‌موولایه‌ك به‌ گشتیی ‌و بۆ حكوومه‌تی‌ یه‌كگرتووی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌تایبه‌تی‌، به‌ئاوات ده‌خوازین.

 

له‌ گه‌ڵ رێزمان
حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران
ده‌فته‌ری‌ سیاسی‌

2006/1/8 ، 18/10/1384

 سه‌ره‌وه‌. ده‌سپێک.

ئه‌م بابه‌ته‌ چاپ بکه‌!

   ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ هاوڕێکه‌ت بنێره:

© www.giareng.com
All rights reserved 2005.