Ö:: په‌یامی‌ ده‌فته‌ری‌ سیاسیی حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران

سه‌رچاوه‌: ماڵپه‌ری کوردستان مێدیا

په‌یامی‌ ده‌فته‌ری‌ سیاسیی حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران به به‌ڕێز مه‌كته‌بی‌ سیاسیی‌ یه‌كیه‌تی‌ نیشتمانی‌ كوردستان، به‌ بۆنه‌ی‌ یه‌كگرتنه‌وه‌ی‌ هه‌ر دوو ئیداره‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
به‌ڕێز مه‌كته‌بی‌ سیاسیی‌ یه‌كیه‌تی‌ نیشتمانی‌ كوردستان

به‌سڵاو:
راگه‌یاندنی‌ هه‌واڵی‌ رێكخستنه‌وه‌ی‌ ماڵی‌ كورد و یه‌كگرتنه‌وه‌ی‌ هه‌ردوو ئیداره‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كه‌ له ‌ڕاستی‌دا وه‌ڵامدانه‌وه‌ بوو به‌ پێویستی‌یه‌كی‌ ئه‌مڕۆیی ‌و ویستی‌ كۆمه‌ڵانی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان، بۆ هه‌موو رۆڵه‌كانی‌ گه‌لی‌ كورد و دۆستان و دڵسۆزانی‌ نه‌ته‌وه‌كه‌مان جێگای‌ خۆشحاڵی‌ بوو.

به‌م بۆنه‌وه‌، پیرۆزبایی‌ له‌ ئه‌ندامانی‌ به‌ڕێزی‌ سه‌ركردایه‌تیی‌ یه‌كیه‌تی‌ نیشتمانی‌ كوردستان و سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵانی‌ گه‌لی‌ كورد ده‌كه‌ین و سه‌ركه‌وتنی‌ زیاتر بۆ هه‌موو لایه‌ك به‌ گشتیی ‌و بۆ حكوومه‌تی‌ یه‌كگرتووی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌تایبه‌تی‌ به‌ئاوات ده‌خوازین.

 

له‌گه‌ڵ رێزمان
حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران
ده‌فته‌ری‌ سیاسی‌

2006/1/8 ، 18/10/1384

 سه‌ره‌وه‌. ده‌سپێک.

ئه‌م بابه‌ته‌ چاپ بکه‌!

   ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ هاوڕێکه‌ت بنێره:

© www.giareng.com
All rights reserved 2005.