Ö:: خوێندنه‌وه‌یه‌ك له ڕێنماییه‌كانی په‌كین بۆ تاران

نووسینی: فه‌رهه‌نگ ساوانی

چین وه‌ك یه‌كێ له ده‌وڵه‌ته گه‌وره‌كانی دونیا و ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان سه‌ره‌نجام نیگه‌رانیه‌كانی خۆی له مه‌ڕ په‌روه‌نده‌ی ئه‌تۆمی ئێران ڕاگه‌یاند. كاتێ كۆنگ‌كان وته‌بێژی وه زاره تی ده ره وه ی چین ڕایگه یاند " نیگه رانی خۆمان ده رده بڕین به رامبه ر ئه و پێشهاته نوێیانه ی سه باره ت  به په روه نده ی ئه تۆمی ئێران له ئارادان"  هه روا ئه وه شی ڕاگه یاند كه ئومێد ده كه ین ئێرانیه كان زۆرتر هه وڵی بنیاتنانی درووست كردنی باوه ڕپێكردنی هاو به ش بده ن، بۆ دووباره ده سپێكردنه وه ی وتوووێژه كانی نێوان ئێران و یه كێتی ئه وروپا. ئه وه ی كه جێگای سه رنجه چین وه ك یه كێ له ده وڵه ته هێزه مرۆیی و پیشه سازیه كان و به هێز بووی ڕوشدی ئابوری، ئێران به مه یدان و ووڵاتێكی گرنگی ساغبووه وه ی كاڵا پیشه سازیه كانی خۆی ده زانێ و بۆ ئه مه ش چه نده ها ڕێككه وتننامه ی بازرگانی به ملیاردها ‌دۆڵاری له نێوان ئه ودوو ووڵاته دا تا ئێستا واژۆ كراوه. بۆ یه شتێكی چاوه ڕوانكراوه كه چین نیگه رانی خۆی له مه ڕ ئاڵۆزتر بوونی په روه نده ی ئه تۆمی ئێران ڕابگه یه نێ. چوونكه ئاڵۆزبوون و نا ئارامی باری ڕامیاری ئێران گورزێكی كوشنده له لایه نه ئابورییه كه شی ده گه یه نێ. له وه ش گرنگتر ئه وه یه كه چین زۆرتر نیگه رانی باره ڕامیارییه كه یه تی. چوونكه باری ئابووری ئێران چه نده ها ساڵ پێشتر، هه ر له ده سپێگرتنی قودره ت له لایه ن كۆماری ئیسلامی ئێرانه وه  ڕوی له لێژتر بوون بووه. به ڵام چین هه روه ك چۆن بۆ ئێراقیش به هه مان شێوه نیگه رانیه كانی ده رده بڕی له ته ك ڕووس دا به تایبه ت له دانیشتن و كۆبوونه وه كانی نه ته وه یه كگرتوه كاندا. ته نانه ت زۆر جار هه ڕه شه كردنیش به به كارهێنانی مافی ڤیتۆ دژی ئه و بڕیارانه ی كه ئامریكا و ئینگڵستان و...هتد ده یان ویست  ده ری بكه ن  له دژیان. چین زۆر باش به وه ده ركی كردووه كه هه ڕه شه كانی ئه م جاره ی ووڵاتانی ئا وروپا و هاوهه ڵوێست بوونیان له ته ك ئامریكا دا زۆر كاریگه ره، چونكه گه ر جاران ئامریكا ته نها ئینگڵستان هاوكاری ڕاسته قینه ی بوو، به ڵام ئێستا ئاڵمان و ڤرانسه ش  كه دوو له گه وره ترین ووڵاتانی ئا وروپان چ له باری ڕامیاری و سه ربازی چ له باری ئابوریه وه، هاوهه ڵوێستن له ته ك ئامریكا و ئینگڵستاندا. چین پێشتریش و ئێستاش هیچ له نیگه رانیه كانی خۆی له مه ڕ گه لانی ئێران و ئێراقدا ده ر نه ده بڕی به وه ی كه ڕژێمی دیكتاتۆر فه رمانڕه واییان ده كه ن و جۆره ها سته می ناڕه وایان به رامبه ر گه لانی خۆیان پیاده كردووه و له ڕووی ئابووریه وه ئه وڵاته ده وڵه مه ندانه یان هه ڵلووشی و میلله تانیان تووشی برسێتییه كی زۆر كردووه. بۆیه له خوێندنه وه مان بۆ ئه وه ی كه چین ته نها له خه می ساغ كردنه وه ی كاڵا كانی خۆیه تی و، ئێرانیش بۆ ئه و مه یدانێكی گه وره و گرنگی ساغ كردنه وه ی كاڵاكانیه تی. ئێستا نیگه رانیه كانی چین له مه ڕ كۆتایی پێهاتنی دانووستانه كانی ئێران له گه ڵ ئه وروپا، ئه وه مان بۆ ده رده خا كه بێئومێد بوونی موحه ممه د به ڕادعی به ڕێوه به ری گشتی ئاژانسی نێوده وڵه تی وزه ی ناوكی  و هه ر یه ك له سێ ووڵاته كانی ئا وروپای ئه ندام له گفتوگۆكان ( ئاڵمان، ئینگڵستان، فڕانسه ) له گه ڵ ئێران دا. هه روا هه ڕه شه كانی ئامریكا، به وه ی كه په روه نده ی ئه تۆمی ئێران ده گوازنه وه بۆ نه ته وه یه كگرتووه كان. كاتێ كۆندا لیزا ڕایس  وه زیری ده ره وه ی ئامریكا و شان مه ك كۆرمه ك  وته بێژی وه زاره تی ده ره وه ی ئامریكا ڕایانگه یاند، كه ئامریكا زۆر به ڕوونی و ئاشكرایی ڕایگه یاندووه، كه ئه نجامی هه ر چالاكییه كی پێوه نددا ر به پیتاندنی یۆرانیۆم، ڕه وانه كردنه بۆ ئه نجومه نی ئاسایشی نێوده وڵه تی . هاوهه ڵوێستی وڵاتانی ئاورووپا له ته ك ئامریكا دا زۆر تر چین و ته نانه ت ڕووسیشی نیگه ران كردووه، چوونكه هه ریه ك له م دوو ووڵاته به شێك له مه یدانی ساغ كردنه وه ی كاڵاكانیان هه یه له ئێراندا. بۆیه سووربوونی ووڵاتانی گفتووگۆ له گرتنه به ری ڕێو شوێنی تووند دژ به ئێران، سه ره نجامی ئه وه ی لێ ده كه وێته وه كه چین ده ترسێ به شه مه یدانی كاڵا ساغبووه كانی له ده ست بچێ. چوونكه گه ر ڕابردووی ڕیژیمی ئێراق له به رچاو بگرین، ده بینین به هه مان ڕێچكه دا ده ستی پێكردو چه نده ها هه ڕه شه ی  سه دام حوسێن و ڕووس و فڕانسه و چین له دژی ئامریكا و هاوپه یمانه كانی ده گرایه به ر. به ڵام سه ره نجام  ده بینین سه دام سه رنگوون بوو. ئێستاش هه ڕه شه كانی كۆماری ئیسلامی هه ر یه ك له عه لی خامنه ئی و ڕهفسه نجانی و مه حمودی ئه حمه د نه ژاد كه ڕایده گه یه نن دژی هه ر هێرشێكن كه دژی ئێران بگرێته به ر. ته نانه ت زۆر نزیكه ڕووس و چین ئه مجاره ش هه ڕه شه بكه ن،  وه ك ئه وه ی بۆ ئێراقیش هه ڕه شه یان ده كرد، دژی هه ر بڕیارێك كه دژ به ئێران بگیرێته به ر. به ڵام گرنگی وه ده نگ هاتنی چین و ڕووس له وه دایه كه زۆرتر كاریگه ری و جدییه تی هه ڕه شه كانی ئامریكا و ئه ورووپامان بۆ ده رده كه وێ له مه ڕ په روه نده ی ئه تۆمی ئێراندا. چوونكه چین و ڕوس كاتێ هه ڕه شه كان تووند ده بن و ده چنه چوار چێوێه یه كی یاسایی و جدییه وه، ئه وا ئه وانیش زۆرتر ده كه ونه جووڵه، دژ به م هه نگاوانه. چوونكه هه روه ك ئاماژه مان كرد به ڕۆڵ و پشكی مه یدانی كاڵاكانی ڕووس و چین له ئێراندا. له هه مان كاتدا چین و ڕووس ده یانه وێ ڕایبگه یه نن كه ئه وانیش هێزێكی گه وره و له به رچاوی دونیان و بێ پرس و هاوبه شی ئه وان ناكرێ هیچ هه نگاوێك بهاوێژرێ. به ڵام جاران له سه رده می دژ به ئێراقدا گه ر ئاڵمان و ڤرانسه دژ به لێدانی ئێراق بوون، ئه وا ئێستا ئه و ده وڵه تانه له ته ك ئامریكا و ئینگڵستاندا هاوڕا و كۆكن له ناردنی په روه نده ی ئه تۆمی بۆ نه ته وه یه كگرتووه كان. كه جاران ئه م وڵاتانه له ته ك چین و ڕووسدا ها وهه ڵوێست و هاوڕا بوون. به مه ش ده رك پێ كردنی چین و ڕووس زۆرتر ده رده كه وێ و، له جدییه ت و كاریگه ری هه ڕه شه كانی ئامریكا و ئاوروپا ته نانه ت له سه رده می سه دامدا هه ڕه شه كانیان گه وره تر بوو له وه ی كه ئێستا بۆ ئێران ڕێنمایی ده ده ن و دا وا له ئێران ده كه ن كه ده ست به گفتووگۆكان بكاته وه. ئه مه ش بێ گوومان كاریگه ری ئه و ڕێنماییانه ی چین و ڕووس دهیده ن به ئێران بۆ ئێران شكستێكی گه وره و ڕوخێنه ره چوونكه له چوار ده وڵه تی گه وره ی دونیا واتا ئاڵمان، چین، ڕووس، فڕانسه، كه دژ به لێدانی ئێراق بوون، ئێستا دوو له و ده وڵه ته گه ورانه واتا ئاڵمان و فڕانسه به ته واوی هاو هه ڵوێستن له گه ڵ ئامریكا و ئینگڵستان دژ به ئێران. دووانه كه ی تریش، دژ به ئامریكا و ئاوروپاییه كان نین تا ئێستا، به ڵكو ڕێنمایی ده ده نه ئێران كه ده ست به گفتووگۆكان بكاته وه، له گه ڵ یه كێتی ئاوروپا. بۆیه ڕێنماییه كانی  ڕووس و به تایبه تی تریش چین، وه ك گورزێكی زۆر كاریگه ر وایه بۆ ئێران، له وه ی ڕاگه یاندنێكه كه ئێران بێ پشت و په نا ده مێنێته وه. بۆیه دوور ناڕۆیین گه ر بڵێین ئه م ڕێنماییانه ی چین و ڕووس بۆ ئێران، به هه مان ئه ندازه ی هه ڕه شه كانی ئامریكا و ئاوروپا مه ترسیداره بۆ ئێران.

 سه‌ره‌وه‌. ده‌سپێک.

ئه‌م بابه‌ته‌ چاپ بکه‌!

   ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ هاوڕێکه‌ت بنێره:

© www.giareng.com
All rights reserved 2005.