Ö:: پیرۆز بێت یه‌کگرتنی هه‌ردوو ئیداره‌یی باشوری کوردستان

کۆمه‌ڵه‌یی ئاشتی کوردستان

KURDISTAN FREDS FORENING
Komeleya Aştîya Kurdistan

کۆمه‌ڵه‌ی ئاشتی کوردستان

جمعیة السلام الکوردستانیة

به ‌ناوی خۆمان و گشت ئه‌ندام و لایه‌نگرانی کۆمه‌ڵه‌که‌مان کۆمه‌ڵه‌یی ئاشتی کوردستان له‌ نه‌رویج گه‌رمترین و جوانترین پیرۆزبایی ئاراسته‌یی هه‌موو گه‌لانی کوردستان ده‌که‌ین له ‌ناوه‌وه‌ وده‌ره‌وه‌یی کوردستان به‌بونه‌یی یه‌کگرتنی هه‌ردوو ئیداره‌یی باشوری کوردستان .
ده‌ستخۆشی له‌ ماندووبووانی ئه‌م هه‌وڵه‌ دڵسۆزانه‌یه‌ ده‌که‌ین. هیوادارین که‌ ئه‌م هه‌نگاوه‌ ببێه‌ته‌ بنه‌مایه‌ک بۆ پاکسازی وچاکسازی وخزمه‌ت گوزاری. و‌ ئه‌م هه‌نگاوه‌ببێته‌ هۆیی یه‌کگرتن وپته‌وکردنی گیانی ته‌بایی ویه‌ک رێزی گه‌لانی کوردستان به‌ هه‌موو نه‌ته‌وه‌ وئاینه‌کانه‌وه‌ وه‌ ئه‌مه‌ هه‌نگاونان به‌ره‌و سه‌رکه‌وتن وپێشکه‌وتن وسه‌قامگیربوونی ئاشتی وپاراستنی ده‌ستکه‌وته‌کان ورزگاربوونی سه‌رتاسه‌ری کوردستان بیت. و‌ کوردستان کوردستانێکی ئاشتی و ئازادی ودیموکراتی پارێزبیت وگۆمه‌ڵگایی کوردستانی کۆمه‌ڵگاێکی دادپه‌روه‌ربیت وه‌حوکومه‌ت حوکومه‌تی گه‌ل بیت .

هیوادارین دام وده‌زگایی ئیداری وحیزبی له‌یه‌ک جیابکرێته‌وه‌ ئاورێک له‌ که‌س وکاری شه‌هیدان وچینی هه‌ژار بدرێته‌وه‌ نه‌خوێنده‌واری بنبر بکرێت، و شۆرشێکی رۆشه‌نبیری فراوان ده‌ست پێبکات دز و گه‌نده‌ڵه‌کان له‌ ئیداره‌ و ده‌ستهه‌ڵات دۆر بخرێنه‌وه ‌و‌ سزابدرێن دادپه‌روه‌ری کۆمه‌لایه‌تی جێگیر بێت و ئازادی و مافه‌کانی مرۆڤ بپارێزرێت توانا و دڵسۆزی و شاره‌زایی ببێته‌ بنه‌مایی دامه‌زراندن .

به‌ڵێ بۆ ئاشتی و یه‌گرتن، نه‌فره‌ت له ‌شه‌ر و شه‌رخوازان و داگیرکه‌ران
نه‌فره‌ت له‌تیرورستان وهێزه‌کانی تاریکی ودوژمنانی ئازادی ودیموکراسی
هه‌ر سه‌رکه‌وتووبن بۆ خزمه‌تکردنی گه‌لانی کوردستان
بێکه‌س به‌رواری

کۆمه‌ڵه‌یی ئاشتی کوردستان

2006.01.7 نه‌رویج

Kurdistan Freds Forening i Sør Trøndelag
Postboks: 272 7402 Trondheim
Telefaxf.nr:-
0047 73918558.   Mobil:-0047 45603941
bekesmayn@yahoo.no

 سه‌ره‌وه‌. ده‌سپێک.

ئه‌م بابه‌ته‌ چاپ بکه‌!

   ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ هاوڕێکه‌ت بنێره:

© www.giareng.com
All rights reserved 2005.