Ö:: ڕێبه‌ندان!...

نووسینی: عارف‌عه‌زیزی

ڕێبه‌ندان!... نووسینی: عارف‌عه‌زیزی
ڕێبه‌ندان بوو

منی نه‌وه‌ی پێشه‌وای کورد
هاتمه دونیا
ڕق و تووڕه‌یی ڕه‌شه‌با
نه‌یته‌زانم.
به‌هار بوو
منی ئۆگری کاوه‌ی نه‌به‌رد
ئاگری نه‌ورۆزم کرده‌وه..!
دیکتاتۆری حه‌مه‌ڕه‌زا
نه‌یبه‌زاندم،

ئیدی ئه‌وه‌ش
به‌ته‌مایه گوڵی هیوام
هه‌ڵوه‌رێنێ
خه‌ونی خاوه
ده‌بێ و ده‌بێ بناڵێنێ...!

عارف‌عه‌زیزی، سوئێد،
 27/1/2006

aref_azizi@hotmail.com

 سه‌ره‌وه‌. ده‌سپێک.

ئه‌م بابه‌ته‌ چاپ بکه‌!

   ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ هاوڕێکه‌ت بنێره:

© www.giareng.com
All rights reserved 2005.