Ö:: هۆنراوه‌یه‌ک بۆ ڕوانین ..!

نووسینی: م . حه‌مید عه‌زیز

ئه‌ی ڕوانینه‌ جوانه‌کانی ئه‌وین
وه‌رن بۆلام قه‌د مه‌چنه‌وه‌
ناخی سۆزو دنیای عه‌شقم
به‌ته‌سبیحی دڵپاکیتان بشۆنه‌وه‌
که‌به‌دنیام ئاشنا بوون
گڕی عه‌شق وتینوی حه‌زم بهۆننه‌وه ..!


ئه‌ی ڕوانینه‌ جوانه‌کانی ئه‌وین
وه‌رن ئاوڕێک بده‌نه‌وه‌
ڕێبواری سه‌فه‌رێکم بن  
فێری حه‌زێکی ئه‌به‌دی ببن
قه‌د ناچنه‌وه‌  
تاهه‌تایه‌ عاشق ده‌بن ..!

◊◊◊◊◊◊
ئه‌ی ڕوانینه‌ جوانه‌کانی ئه‌وین
وه‌رن بۆ خانه‌قام مه‌ڕۆنه‌وه‌  
ده‌ریایه‌کم له‌زیکری ئه‌و
من ناخه‌وم بوم به‌ هه‌ناسه‌کانی شه‌و
ئه‌وه‌ی به‌دیار عه‌شقه‌وه‌ بێداره‌  
هه‌ستی شه‌پۆل و  ‌ڕوباره ..!

◊◊◊◊◊◊
ئه‌ی ڕوانینه‌ جوانه‌کانی ئه‌وین
وه‌رن چیدی وون مه‌بنه‌وه‌‌
دڵم بێ ئێوه‌یی کوشتی
ته‌مه‌ن هه‌ڵچو ئیدی ئێوه‌ش ئه‌‌ڕۆنه‌وه ....!؟‌‌
لاوی نه‌ما و جوانیتان برد
ئیتر ئاوڕ له‌ عومری زۆر ناده‌نه‌وه ..!

◊◊◊◊◊◊
ئه‌ی ڕوانینه‌ جوانه‌کانی ئه‌وین
وه‌رن دوێنێم بۆ بێننه‌وه‌
ئه‌مڕۆ تاڵ و سبه‌ی تاڵتر  
له‌نیگاتان کاڵ ئه‌بمه‌وه‌
ڕۆحیش بۆتۆ نیگای ئه‌وین
ته‌نها یه‌ک ڕۆژ جوان ببمه‌وه‌ ..!

م . حه‌مید عه‌زیز

M_Hamidaziz@hotmail.com 

 سه‌ره‌وه‌. ده‌سپێک.

ئه‌م بابه‌ته‌ چاپ بکه‌!

   ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ هاوڕێکه‌ت بنێره:

© www.giareng.com
All rights reserved 2005.