Ö:: گیرانی سێ كه‌س له‌ شاری سه‌رده‌شت

رێكخراوی پاراستنی مافی مرۆڤی كوردستان

رێكخراوی پاراستنی مافی مرۆڤی كوردستان
به سڵاو و رێز
له رێكه‌وتی 19/10/1384 ، سێ كه‌س به ناوه‌كانی ئاواره سلێمانی، ناسر عه‌زیزی و كه‌ریمی ره‌حمان سه‌مه‌نی له لایه‌ن هێزه‌كانی پارێزگاری ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی شاری سه‌رده‌شت ڕاپێچی زیندان کراون و گیراون، ئه‌م سێ كه‌سه كه دانیشتووی شاری سه‌رده‌شتن، به تاوانی هه‌ڵگرتن و قاچاغی چه‌كی گه‌رم واته كه‌ڵانشینكۆف كه‌له‌بچه و زیندانی كراون، به گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی كه له لای بنه‌ماڵه‌كه‌یان به ده‌ستمان گه‌یشتووه هێشتا دادگایی و محاكه‌مه نه‌كراون و له ده‌سبه سه‌ر كردن و راگیرانی (بازداشت موقت) كاتی دان.

شایانی باسه، وێڕای ئه‌وه كه هه‌ر سێكییان له لا‌یه‌ن هێزی پارێزگاری ئیتلاعاتی شاری سه‌رده‌شته‌وه بۆ ورمێ راگوێزراون مافی دیدار و چاوپێكه‌وتنیان پێ نه‌دراوه، به جۆرێك كه بنه‌ماڵه و كه‌س‌وكاره‌كانیان تاكوو ئێستا چه‌ندین جار داوایان له كار به ده‌ستان كردووه كه ئیزنی چاو پێكه‌وتنیان پێ بدرێت، به‌ڵام ئه‌م داخوازییه‌ی ئه‌وان له لایه‌ن كاربه ده‌ستانه‌وه ڤشڵ و ره‌د كراوه‌ته‌وه. به هۆی راگوێزان و زیندانی كردنیان له شاری ورمێ له شوێنی تایبه‌ت به سوپای پاسداران، شیمانه‌ی ئه‌شكه‌نجه كردن و پێشێل‌ كردنی مافه ره‌واكانی، كه هه‌ر تاوان بار كراوێك پێی به‌خشراوه، لێده کرێت

رێكخراوی پاراستنی مافی مرۆڤی كوردستان

ناوه‌ندی شاری سه‌رده‌شت

1384/10/23

 سه‌ره‌وه‌. ده‌سپێک.

ئه‌م بابه‌ته‌ چاپ بکه‌!

   ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ هاوڕێکه‌ت بنێره:

© www.giareng.com
All rights reserved 2005.