Ö:: شه‌ونامه‌كانم...!!!

نووسینی: خالید شه‌یدا

شه‌ونامه‌كانم...!!!
- 1-
شه‌و ته‌نیامه‌و
له‌ سوچی ژووره‌كه‌م دا
چاوه‌كانم بڕیوه‌ته‌ په‌نجه‌ره‌كه‌م
وه‌ك چۆن میلی كاتژمێر
دێ و ده‌چێ
دڵی منیش له‌ تاوی تۆ
یه‌ك چڕكه‌یه‌ك ناسره‌وێ
خه‌مه‌كانم هه‌نده‌ زۆرن
حه‌ز ده‌كه‌م فه‌رامۆشیانكه‌م
به‌ڵام خه‌مه‌كانم وه‌كوو
ئاوی سه‌ر شۆسته‌كان
بووین به‌ سه‌هۆل
جا بۆ ناێێ ئازیزه‌كه‌م
وه‌كوو هه‌وای كوێستان
خه‌مه‌كانم بتوێنیه‌وه‌
با له‌م گۆشه‌ خه‌ماویه‌ دا
رزگارم بێت.

-2-
شه‌وان له‌ ده‌رگای خه‌یال ده‌ده‌م
په‌نجه‌ به‌ ناو چاوی تاریكایی
داده‌كێشم
هه‌موو شه‌وێ
خۆم وێك دینمه‌وه‌و
وه‌كوو مێرده‌زمه‌
به‌ لای خۆیا بمكێشێ
هه‌تا چاو هه‌ڵده‌ هێنم
تاریكایی ده‌مگرته‌ خۆی
چاوی تێنوه‌تیشم
بڕیوه‌ته‌ مێرگه‌كان
هه‌ر چه‌ند هه‌ول و
ته‌كان ده‌ده‌م
هه‌ر چۆلییه‌
ئای چه‌ندم
تاڵ و سووری چێشت و
چه‌ندیش كروزامه‌وه‌
به‌ سه‌رسامی دڵه‌ بچكۆله‌كه‌م
ده‌لاوێنمه‌وه‌
به‌ڵام ئه‌و دڵه‌
هه‌میشه‌ وه‌كوو چیاێێكه‌
بارانی خه‌م ته‌ری ده‌كا

خالید شه‌یدا
هانۆڤه‌ر..13/01/05

 
 سه‌ره‌وه‌. ده‌سپێک.

ئه‌م بابه‌ته‌ چاپ بکه‌!

   ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ هاوڕێکه‌ت بنێره:

© www.giareng.com
All rights reserved 2005.