Ö:: شکاندنى سنوره‌ دروستکراوه‌کانى دژ به‌ کوردستان

نووسینی: کامه‌ران شوان

کوردستان  له‌  سه‌ره‌تاکانى  سه‌ده‌ى  نۆزده‌دا وڵاته‌که‌ى دابه‌شکرا بوو له‌  نێوان  دوو  سه‌لته‌نه‌ته‌که‌ى عوسمانى و  فارسى  که‌ به‌ره‌و  شکه‌ستى و  دابه‌ش بوون  ده‌چوو  وه‌  که‌وتبوونه‌ ژێر  فشارى  ئابوورى و  سه‌ربازى و  رامیارى  وڵاته‌  امپریاله‌ زلهێزه‌کانى ئه‌وروپا و روسه‌کان . به‌ڵام کوردستان له‌ ناوخۆشیدا دابه‌ش کرابوو  له‌ نیوان میرنشینه‌کانى  کورد  وه‌کو  بابان ،سوران،بهدینان،بۆتان،ئه‌رده‌ڵان،هه‌کارى ،ده‌رسیم  وه‌هه‌روه‌ها  هه‌ندێ  میرنشینى تر .

بابان و سۆران و بهدینان  پیوه‌ندیان هه‌بوو به‌ حاکمه‌کانىبه‌غدا جار به‌جار خه‌ڵاتیان ده‌نارد وه‌ هه‌ندێ جار هه‌ندێ چه‌کداریان ده‌نارد بۆ کارى  جه‌نگى بۆ به‌غدا  بۆ ئه‌وه‌ى  بیان به‌خشێ له‌  باجى سه‌لته‌نه‌تى عوسمانى.

(ئاغا)کانى  کورد زۆر ده‌سه‌ڵات داربوون  زه‌بروزۆریان هه‌بووه‌  له‌سه‌ر میلله‌ت  به‌که‌یفى خۆیان باجیان ده‌خسته‌  سه‌ر جوتیار و بازرگانه‌کان وه‌ چۆنیه‌تى کۆکردنه‌وه‌ى باج  که‌ به‌شێوه‌یه‌کى درندارانه‌ کۆده‌کرایه‌وه‌.
له‌ کۆتایى سه‌ده‌ى  هه‌ژده‌دا میرنشینى بابان ده‌ستێکى باڵاى هه‌بوو له‌ ژیانی حاکمه‌کانى به‌غداى سیاسى ،ئه‌ویش ده‌گه‌رێته‌ وه‌ بۆ ئه‌و  شوێنه‌ ستراتیژیه‌ى  که‌ ناوچه‌ى بابان هه‌ى بوو له‌ نیوان  سه‌لته‌نه‌تى عوسمانى (وه‌حاکمه‌کانى به‌غدا) و  ئێران .

شارى سلیمانى ناوه‌ندى  ئه‌و  میرنشینه‌بوو له‌ سه‌ره‌تاکانى  سه‌ده‌ى  نۆزده‌کاندا ، دانیشتوانى سلیمانى چوار هه‌زان که‌س بوون له‌ سالى 1912 به‌ڵام دواى  هه‌شت ساڵ بوو به‌ ده‌ هه‌زار.
هه‌ره‌ میره‌ ناوداره‌کانى ئه‌م میرنشینه‌ سلێمان پاشا، عبدالرحمن پاشا، ئه‌حمد پاشا، محمود پاشا، سلیم پاشا، عمر پاشا، حسن پاشا، عوسمان پاشا، ئیبراهیم پاشا، عبدالله‌ پاشا، محمد پاشا، خلیل پاشا دواترین پاشاى میرنشینى بابان بوو  وه‌نوسه‌رێکى زۆر ناودار بوو.

 میرنشینى به‌هدینان  که‌وتوبوه‌  باکورى  شارى موسل  ئامێدى(عمادیه‌) ناوه‌ندى ئه‌و میر نشینه‌ بوو  دبلۆماسیه‌کى ئینگلیز به‌ناوى  ر .لایارد  ئامێدى ناو نابوو به‌ ده‌روازه‌ى  کوردستان .

به‌ڵام ئه‌م  میرنشینه‌  جیاوازى هه‌بوو  له‌گه‌ڵ میرنشینه‌کانى ترى کورد  ئه‌وه‌ بوو  که‌ ئه‌م میرنشینه‌ بێجگه‌ له‌ کوردى موسلمان  کوردى ئزیدى  و ئاشورى و ئه‌رمه‌نى و یه‌هودى تێدابوو .
وه‌ له‌ هه‌ره‌  میره‌ ناوداره‌کانى  زوبێر پاشا، میران به‌گ، سعید به‌گ، موسى به‌گ،اسماعیل به‌گ، میرنشینى بۆتان که‌وتۆته‌ رۆژ ئاواى هه‌کارى وه‌ شارى جزیره‌ ناوه‌ندى ئه‌م میرنشینه‌ بوو وه‌ عشیره‌تى عزیزان ئه‌م میرنشینه‌یان ده‌برد به‌رێوه‌ وه‌ هه‌ره‌ میره‌ ناوداره‌کانى  بدرخان به‌گ .

میرنشینى هه‌کارى میرنشینێکى شاخاوى بوو که‌وتوبوه‌ خواروى چه‌مى وان وه‌ شارى جولمه‌ریک  ناوه‌ندى ئه‌م میرنشینه‌ بوو عشیره‌تى شامبو ئه‌م میرنشینه‌ ده‌برد به‌رێوه‌ .هه‌ره‌ ناوداره‌کانى ئه‌م میر نشینه‌ عزالدین شیرنورالله‌ به‌گ، بوو.

میرنشینى سۆران که‌وتۆته‌ رۆژئاواى به‌هدینان وه‌ باکورى بابان هه‌ره‌ میره‌ ناوداره‌کانى (پاشا کۆره‌) میر محمد. شارى ره‌واندوز ناوه‌ندى ئه‌م میرنشینه‌ بوو.
دواى روخاندنى شۆرشه‌کانى عزالدین شیر و شێخ  عبیدالله‌ ى نه‌هرى و شێخ عبدالسلام بارزانی و سمکۆ ڕغاى شکاک و شێخ سعیدى پیران و شێخ محمود حفید .
توانیان تورکه‌کان و اینگلیز  وڵاتى کوردستان دابه‌ش بکه‌ن به‌سه‌ر  ئێران و عێراق و تورکیا و سوریا بێ ئه‌وه‌ى هیچ مافێک بۆگه‌لى کورد دابین  بکه‌ن وه‌ هیچ  بیرو بۆچونێکى کورد  وه‌رگرن بۆ ئه‌وه‌ى وه‌ک گه‌لێکى ئه‌م زه‌مینه‌ بتوانن شان به‌شانى گه‌له‌کانى تر بژین وه‌ بتوانن رێزێک دانێن بۆ دابین کردنى  ئارامى ئه‌م ناوچه‌یه‌ .

اینگلیز  توانى که‌ کێشه‌یه‌ک بۆ گه‌لانى ئه‌م ناوچه‌یه‌  بهێلێته‌وه‌ که‌ تا ئێستاش  پێى ده‌تلێته‌وه‌. شه‌ره‌کانى  ئه‌م ناوچه‌یه‌ هه‌مووى ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ ئه‌و بێ حورمیه‌ته‌ى که‌ به‌ گه‌لى کوردیان کردوه‌ وه‌ زۆر له‌ ده‌سه‌ڵات داره‌کانیش روخێندران له‌م ناوچه‌یه‌ له‌به‌ر جێ به‌جێ نه‌کردنى کێشه‌ى کورد، وه‌ نا ئارامى ناوچه‌که‌ هه‌روا ده‌مێنێ  تا چاره‌ سه‌رى ئه‌م کێشه‌یه‌ نه‌که‌ن .

هاتنى ئه‌مریکا  بۆئه‌م ناوچه‌یه‌  ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ  نا ئارامى ناوچه‌که‌ ، جا ئه‌گه‌ر ئه‌مریکا بىیه‌وێ سه‌ر که‌وتوو  بێ ده‌بێ چاره‌سه‌رى کێشه‌ى کورد بکا  به‌جۆرێک که‌ هه‌موو به‌شه‌کانى کوردستان بگرێته‌وه‌ واته‌ باشور، باکور، رۆژهه‌ڵات وه‌ رۆژئاوا .

ئه‌گینا کێشه‌که‌ به‌ ته‌نها به‌ باشور  سه‌رکه‌وتو نابێت به‌ڵکو دژوارتر ده‌بێ چونکه‌ گه‌ر باشور رزگاریشى بێ ناتوانى ته‌ماشاکه‌ر بێ کاتێک راپه‌رین بکرێت له‌ هه‌ر پارچه‌یه‌کى ترى کوردستان به‌ڵکو میلله‌ت واته‌ هه‌موو کورد به‌شدارى ده‌کات واته‌ ده‌بێته‌ شه‌رى کوردو هه‌موو ناوچه‌که‌ .

ئه‌مریکا باوه‌ر ناکه‌م بهێڵێ رژێمى وه‌ک ئێران و سوریا به‌م جۆره‌ى ئێستا  بمێنه‌وه‌ له‌سه‌ر حکوم ،که‌ ئه‌وانه‌ خۆیان تێرۆریستن له‌م ناوچه‌یه‌دا .
هه‌ر له‌زووه‌وه‌  گوتى ئه‌فغانستان و عێراق و ئێران و سوریا و کۆریاى باکور مه‌ترسین بۆ نا ئارامى جیهان.

ئه‌مریکا له‌م ناوچه‌یه‌ به‌ته‌مایه‌ گۆرانکاریه‌. واته‌ جۆرى وڵاته‌کان بگۆرێت وه‌ بانگهێشتنى بارزانى  بۆ کۆشکى سپى بۆ ئه‌وه‌بوو که‌ بزانن چۆن ده‌توانن له‌م گۆرانکاریه‌ سه‌رکه‌وتوو ببن .ئه‌مه‌ جۆرێکه‌ له‌ باوه‌ر پێکراوى که‌ دراوه‌ به‌ سه‌رۆک بارزانى  وه‌ له‌ نزیکه‌وه‌ ده‌زانم که‌ 100 ملیار دۆلار  ته‌رخان کراوه‌ بۆ ئه‌م کاره‌ واته‌ دروستکردنى رێگاو بانى تازه‌ بۆ سنوره‌کانى ئێران و تورکیا وه‌ دروستکردنى بنکه‌ى سه‌ربازى له‌ کوردستاندا وه‌ که‌ له‌ په‌لاماردانى ئێران نه‌خشه‌ گۆرینى وڵاتى ئێران زۆر ئاسان تره‌ بۆ هه‌ڵوه‌شاندن.

یه‌ک له‌ به‌ر ئه‌وه‌ى پێک هاته‌ى ئێران زۆر ئالۆزه‌ له‌لایه‌که‌وه‌  زۆر گه‌لانى جیاوازى تیادا ده‌ژى وه‌ له‌لایه‌کى تره‌وه‌ ناوچه‌ى ئه‌و گه‌لانه‌ نزیکن له‌ وڵاتى دایک وه‌ک عره‌ب نزیکه‌ له‌ عه‌ره‌بى  عێراق و کوێت خه‌لیج وه‌ هه‌ر وه‌ها کورد نزیکه‌ له‌ کوردستانى باشور و باکور وه‌ ئازه‌ریه‌کانیش هه‌روه‌ها نزیکى ئازه‌رباینجان و تورکیا وه‌ بلوجستان له‌ پاکستان و ئه‌فغانستان واته‌ زه‌حمه‌ته‌ ئه‌مریکا ولاته‌که‌ راگرێ وه‌ به‌نسبه‌ت کوردستانى رۆژئاواش هه‌ر هه‌مان جۆر .

ده‌مێنێ تورکیا یان کوردستانى باکور ئه‌مریکا ناتوانێ به‌ هه‌مان جۆر ره‌فتارى له‌گه‌ڵ بکا ،چونکه‌ حه‌لیفێکى خۆیه‌تى وه‌ ئه‌ندامى ناتۆیه‌ وه‌ ئه‌مریکا ده‌یه‌وێ تورکیا بخاته‌ ناو ئه‌وروپاى یه‌کگرتوو بۆئاسانکردنى نه‌خشه‌که‌ى که‌ بتوانێ تورکیا والێبکا به‌ دیموکراتى کێشه‌ى کوردستانى باکور به‌ ئاشتى چاره‌سه‌ر بکات ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ که‌ تورکیا وا لێبکا که‌ پێداویستیه‌کانى تورکیا له‌ ئاستى ئابورىبه‌ شێوه‌یه‌کى تر به‌ بستنه‌وه‌ى هێلى ناردنى نه‌وتى ئێران و عێراق و ئازه‌رباینجان، که‌ ببێته‌ هێنانى ئابوریه‌کى زۆر بۆ تورکیا. له‌لایه‌کى تره‌وه‌ ده‌توانێ یه‌کگرتنێکى نیو ده‌وله‌تى له‌ به‌ینى تورکیا و ئازه‌رباینجان و ناوچه‌ى ئازه‌رى ئێران و تورکمانستان و هه‌ندێ وڵاتى تورک زمانه‌کان . وه‌ ئه‌وکاته‌ تورکیا هیچ زه‌ره‌ر ناکا له‌ جیابونه‌وه‌ى کوردستانى باکور وه‌ کوردستانیش نابێته‌ مه‌ترسى بۆ ولاتى تورکیاى سه‌ربه‌خۆ.

تورکیا ئه‌وه‌ى بۆخۆى داناوه‌ که‌ رۆژێ له‌ رۆژان کوردستانى باکور لێى جیاده‌بێته‌وه‌ بۆیه‌ هیچى بۆ کوردستان نه‌کردوه‌، هه‌ر که‌سێک تورکیاى دیبێ ده‌بینێ که‌ ئه‌و هه‌موو کارگه‌ پیشه‌سازیانه‌ى که‌ له‌ به‌ینى ئه‌سته‌مبول و ئه‌نقه‌ره‌ و ئه‌ده‌نه‌. که‌ دێیته‌ ناو کوردستانى باکور هیچ نابینى . وه‌ ئه‌و هه‌موو شوقانه‌ى ده‌یبینى که‌ دروست ده‌کرێت له‌ شاره‌ تورکه‌کان یه‌کێکه‌ له‌ خه‌ڵاته‌کانى ئه‌مریکا و ئه‌وروپا  بۆهێنانه‌ دى پلانه‌که‌ى ئه‌مریکا بۆ گۆران کارى سنوره‌کان .

جا ده‌بێ ئێمه‌ش هۆشیارانه‌ بیر که‌ینه‌وه‌ که‌ ئه‌مریکا تێگه‌ێنین که‌ ئێمه‌ ته‌نها سه‌ر به‌خۆیمان ده‌وێ وه‌ ئه‌و کاته‌ ئارامى ناوچه‌که‌ش ده‌پارێزین ئێمه‌ گه‌لێکى ژێرده‌سته‌ بووین ساڵه‌هاى ساڵه‌ له‌ به‌ر ئه‌وه‌ى له‌ ئێمه‌ تێنه‌گه‌یشتون به‌ پێى پێویست .

دیاره‌ ئه‌م کارانه‌ کاتێکى خۆى ده‌وێ چونکه‌ روخاندنى ێدام 12 ساڵى برد وه‌ هه‌میشه‌ ئه‌مریکا زه‌مینه‌ خۆش ده‌کا تا پلانه‌کانى دێنێته‌ دى له‌سه‌ر ئێمه‌ش ئه‌وه‌یه‌ که‌ زه‌مینه‌ خۆش بکه‌ین بۆ ئه‌م کاره‌ وه‌ فشار بخه‌ینه‌ سه‌ر داگیر که‌ران بۆ به‌دیهێنانى نیمچه‌ ئازادیه‌ک بۆ  کورده‌کانى پارچه‌کانى تر ،ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ که‌ سه‌ر کرده‌کان بۆیان ده‌رخه‌ن که‌ له‌ کوتایى هه‌ر سه‌روه‌رى بۆ ئازادیه‌.

هه‌ر که‌سێک بۆچوونى خۆى هه‌یه‌ له‌ هاتنى ئه‌مریکا بۆ ناوچه‌که‌ ئه‌م بۆچونه‌شم به‌ باش زانى که‌ باسى که‌م.

بژى کورد بژى کوردستان.

کامه‌ران شوان .....  رۆژى کورد  

Kamaran-shwan@hotmail.com

 سه‌ره‌وه‌. ده‌سپێک.

ئه‌م بابه‌ته‌ چاپ بکه‌!

   ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ هاوڕێکه‌ت بنێره:

© www.giareng.com
All rights reserved 2005.