Ö:: کۆبوونه‌وه‌ی گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان

وه‌رگێرانی له ئینگلیسییه‌وه: شۆڕش پاڵانی

ئه‌مه ده‌قی بریارنامه‌ی ئه‌نجومه‌نی گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان دانیشتنی شێسته‌م و کومیته‌ی سێهه‌مه که له سه‌ر ئێران به په‌سند گه‌یشووه و رێگایی بۆ ناردنه‌وه‌ی حکوومه‌تی ئێرانی بۆ چاوه‌دێری له ژێر کومسیونی مافی مرۆڤی رێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان خۆش ده‌کات
کۆبوونه‌وه‌ی گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان
پرسه‌کانی مافی مرۆڤ: راپۆرتی تایبه‌تی نوێنه‌ران و بارودۆخی مافی مرۆڤ
ئه‌لبانیا، ئه‌ندۆرا، ئوتریش، بلژیک، کانادا، قبرس، کۆماری چێک، دانمارک، ستۆونیا، فینلاند، فه‌رانسه، ئالمان، یونان، هانگاریا، ئیسرایل، ئیتالیا، ئیرلاند، لاتڤیا، لیچته‌نستن، لیتوانیا، لۆگزامبورگ، ماڵتا، مۆناکۆ، هوڵه‌ند، نۆروێژ، پۆرتۆگال، رۆمانیا، سلۆڤاکیا، سلۆڤینیا، ئسپانیا، سوید، سویسرا، مه قه‌دۆنیا، تۆڤالۆ، بریتانیا، ئیرلاندی شیمالی و ئامریکا: ئه‌م بڕیارنامه‌یه ئاماده ده‌که‌ن.

بارودۆخی مافی مرۆڤ له کۆماری ئیسلامی ئێراندا

ئه‌نجومه‌نی گشتی،

که رێنوێنی ده‌کرێ، به ئه‌ساسنامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، جاڕنامه‌ی گه‌ردونی ماڤی مرۆڤ، په‌یماننامه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی مافه‌کانی مرۆڤ و پێوانه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانی تری مافی مرۆڤه‌وه،

زه‌خت له سه‌ر ئه‌وه ده‌کاته‌وه‌ که ته‌واوی وڵاتانی ئه‌ندام له‌سه‌ریانه ئه‌رکی  گه‌شه‌پێدان و پاراستنی مافه‌کانی مرۆڤ و ئازادییه بنه‌ڕه‌تییه‌کان درێژه پێبده‌ن و ئه‌و ئه‌رکانه‌ی که له په‌یماننامه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کاندا چوونه‌ته ژێری به ئه‌نجام بکه‌ینن،

له بیرێتی که کۆماری ئیسلامی ئێران یه‌کێک له ئه‌ندامانی په‌یماننامه‌ی مافه سیاسی و مه‌ده‌نییه‌کان،  په‌یماننامه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی مافه ئابووری، کۆ مه‌ڵایه‌تی و که‌لتوورییه‌کان، په‌یماننامه‌ی سڕینه‌وه‌ی هه‌ڵاواردنی ڕه‌گه زی و په‌یماننامه‌ی مافه‌کانی منداڵه،

به ئاماژه پێکردن به بڕیارنامه‌کانی پێشوو له سه‌ر ئه‌م بابه‌ته، که دواترینیان بڕیارنامه‌‌ی 205/59 ی 20ی دیسامری 2004، و هه‌روه‌ها بڕیارنامه‌ی کومسیونی مافی مرۆڤ 17/2001 ی 20ی ئاپریلی 2004.

به سرنج راکێشان به رونکردنه‌وانه‌ی حکومه‌تی کۆماری ئسلامی ئێران له سه‌ر ڕێزگرتن له مافی مرۆڤ و به هێز کردنی ده‌سه‌ڵاتی یاسا له وڵات دا:

  1. پێشوازی ده‌کا له:

(ئـ) ڕێگه‌پێدان و ئاواڵاکردنی میکانیزمی ڵێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی بنه‌ڕه‌تی له مافه‌کانی مرۆڤ له ئێراندا له ئاپریلی 2002 و درێژ کردنه‌وه‌ی  هاوکاری له ره‌وتی هه‌له تایبه‌تیه‌کانی کومسیونی مافی مرۆڤ له کاتی سه‌ردانیان بۆ ئیران.

(بـ) سه‌ردانی لێکۆله‌ری تایبه‌تی کومسیونی مافی مرۆڤ بۆ ئێران له سه‌ر سه‌رکوت و چه‌وساندنه‌وه‌ی ژنان، هۆکار و ئاکامه‌کانی له 29ی ژانوییه تا 6ی فێورییه‌ی 2005.

(سـ) سه‌ردانی لێکۆڵه‌ری تا‌یبه‌تی کومسیونی مافی مرۆڤ بۆ  ئیران له سه‌ر گرفتی نیشته‌جێبوون و خانوبه‌ره وه‌کو به‌شیک له مافی سروشتی ژیان ، له 19 ژوئیه‌ تا 30 ژوئیه‌ی 2005.

(د) پێشنیارێک که له دێسامبری 2002 که له لایه‌ن سه‌رۆکی ده‌زگای قه‌زایی کۆماری ئیسلامی که تێدا هاتبوو قازییه‌کان بتوانن له جیاتی حوکمی به‌ردباران، له سزاکانی دی که‌ڵک وه‌رگرن.

(یـ) ڕاگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆکی ده‌زگای قه‌زایی له ئاپریلی2004 له سه‌ر قه‌ده‌غه‌کردنی ئه‌شکه‌نجه و په‌سند کردنی یا‌سای تا‌یبه‌ت به ئه‌شکه‌نجه له‌ پارلمان که دواتر له لایه ن شورای چاوه‌دێریه‌وه له مه‌ی 2004 په‌سه‌ند کرا.

(فـ) به‌جێ گه‌یاندنی ئه‌رکه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران وه‌ک ئه‌ندامێکی بڕیارنامه‌ی مافه‌کانی منداڵ له سه‌ر پێشکه‌ش کردنی ڕاپۆرتی خۆی به کومیته‌که له ژانویه ی 2005.

(گـ) دیالۆگی کۆماری ئیسلامی ئێران و به‌شێک له وڵاتان له سه‌ر مافه‌کانی مرۆڤ، که به‌داخه‌وه له دواییا‌نه‌دا به‌شێکیان له کاتی دیاری کراوی خۆیان دا به‌رێوه نه‌چوونه.

(هـ)هاوکاری له گه‌ڵ رێکخراوه‌کانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان سه‌باره‌ت به په‌وه‌پێدانی به‌رنامه‌کانی پێوندیدار به مافه‌کانی مرۆ‌ڤ، به‌ڕێه‌به‌ری با‌ش و حکوومه‌تی یاسا.

  1. نیگه‌رانی قووڵی خۆی ده‌برده‌برێ له:

(ئـ) درێژه‌دانی بێحورمه‌تی، هه‌ڕه‌شه لێکردن و بێحورمه‌تی پێ کردنی به داکۆکی که‌رانی مافی مرۆڤ، رێکخراوه ناحکومییه‌کان، جیابیرانی سیاسی و ئایینی، چاکخوازانی سیاسی، رۆژنامه‌نوسان، پارله‌مه‌نتێران، خوێندکاران، ئاخۆنده‌کان، ئاکادیمی و خاوه‌نی ماڵپه‌ڕه ئنترنێته‌کان، هه‌روه‌ها به کاناڵی زه‌وت کردنی ئازادی کۆبونه‌وه، بیرو ڕاو ده ربڕین به شێوه یه کی ناڕه وا، به کار هێنانی ده سبه‌سه‌رکردنی داسه‌پێندراوی تاکه‌کان و ئه‌ندامانی بنه‌ماله‌کانیان، داخستنی ڕیگه بێ‌هۆیی رۆژنامه‌کان و فلتێری ماڵپه‌ره ئنترنه‌تییه‌کان، هه‌روه‌ها نه‌بوونی هیچ چه‌شنه پێوانه‌یه‌کی پێویست بۆ هه‌ڵبژار‌دنێکی ڕه‌وا و ئازاد، وێڕای بێ به‌ش کردنی ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له کاندیداکان به‌ کۆیی ژنانی کاندید له هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رکۆماری ژوئه‌نی 2005 به شێوه‌یه‌کی زاڵمانه.

(بـ) شکستی به‌رده‌وام له پابه‌ند‌بوون به پێوانه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان سه‌با‌ره‌ت به به‌ڕێوه‌بردنی دادپه‌روه‌ری، به تایبه‌ت نه‌بوونی پرۆسه‌کانی پێویستی یاسا، خۆ بواردن له مسۆگه‌ر کردنی دادگایی کردنی ره‌وا و گشتی، ڕێگه‌پێنه‌دان به پیدا‌چوونه‌وه و بێ‌به‌ش کردنی زیندانیه‌کان له مافی ده‌ست ڕا گه‌یشتن به پا‌ڕیزه‌ر، به کار‌هێنانی یاسای ئه‌منیه‌تی نیشتمانی بۆ سه‌رکوتی مافه‌کانی مرۆڤ، چاوترسێن کردن و بێ‌حورمه‌تی کردن به پارێزه‌رانی داکۆ کیکه‌ر، بێڕێزی کردن به ستاندارده ناسراوه نێونه‌ته‌وه‌ییکان، له نێواننیاندا ئه‌وانه‌ی سه‌ر به که‌مایه‌تیه‌کی ئایینی، نه‌ته‌وه‌یی، یان ڕه‌گه‌زین، جار فه‌رمی یان نافه‌رمی، به‌کارهێنای حوکمه داسه‌پێندراوه‌کان له زینداندا و بێحورمه‌تی کردن به گیراوه‌کان،  که‌ڵک وه‌گرتنی سیستماتیک و داسپه‌ێندراو بۆ زیندانییه تاکه‌که‌سی و درێژخایه‌نی، مسۆگه‌ر نه‌کردنی چاوه‌دێری ته‌ندروستی بۆ زیندانیه‌کان‌و ڕێگه‌پێنه‌دان به هێچ کانالێکی پێوه‌ندی له نێوان به‌ندکراوهکان و بنه‌ماڵه‌کانیان.

(سـ) درێژه‌ی که‌ڵک وه‌رگرتن له ئه‌شکه‌نجه، هه‌لسوکوت و ره‌فتاری بێ‌به‌زێیانه، دژی ئینسانی و روخێنه‌ر، وه‌ک شه‌لاق و په‌راندنی له‌ش.

(د) دریژه‌ی جێ‌به‌جێ کردنی ئیعدام له به‌ر چاوی خه‌ڵک، ئیعدامی به کۆ، ئه‌و ئیعدامانه‌ی که به‌پێچه‌وانه‌ی په‌یره‌وی نێونه‌ته‌وه‌ییه په‌سه‌ندکراوه‌کاندا به‌ڕێوه‌ ده‌چن و به‌تایبه‌تی ئیعدامی ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان له خواره‌وه ی 18  ساڵه که به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و به‌ڵێنانه‌نه که کۆماری ئیسلامی له به‌ندی 37ی بڕیارنامه‌ی مافه‌کانی منداڵ و به پێچه‌وانه‌ی به‌ندی 6ی په‌یماننامه ی جیهانی مافه مه‌ده‌نی و سیاسیه‌کاندا داویه‌تی، و سه‌ڕه‌ڕای ئه‌وه‌ که کۆماری ئیسلامی کۆتایی ئیعدامی مێرمندالانی راگه‌یاندووه.

(یـ) دریژه‌ی سه‌رکوت و هه‌ڵاواردن به دژی ژنان و کچان له یاسا و به‌کرده‌وه، سه‌ڕه‌ڕای هه‌ندێک به‌ره‌و پێشچوونی ته‌سکی یاسایی و ره‌تکردنه‌وه‌ی شورای چاوه‌دێری بۆ هه‌نگاو هه ڵگرتن بۆ ئاماژه پێکردن به ئه‌و هه‌ڵاواردنه سیستماتیکه و ره‌ت کردنه‌وه‌ی پێسنیاری ئه ندامانی هه‌ڵبژێدراوی پارلمان له لایه ن شورای ناوبراو بۆ چوونه ناو کونوانسیونی بنبه‌ڕکردنی هه‌رچه‌شنه جیاوازی دانان به دژی ژنان.

(فـ) درێژه‌ی جیاوازی دانان و پێشێلکردنی مافی ئه‌وانه‌ی سه‌ر به که‌ما‌یه‌تیه‌کی ئایینی، یان نه‌ته‌وه‌یین وه‌کو، عه‌ره ب، کورد، به‌لوچ، ‌مه‌سیحیه‌کان، جووله‌که‌کان، سونییه‌کان، خراپتربوون و درێژه‌ی هه‌ڵاواردن و سه‌رکوتی به‌رچاوی به‌هاییه‌کان،  ته‌نانه‌ت ده‌ستبه‌سه‌رکردن و له زیندان هیشتنه‌وه‌ی به زۆر، زه‌وت‌کردنی ئازادی ئایینی و مافی به‌ڕێوه‌بردنی ریوڕه‌سم و کاروباری به کۆمه‌ڵ، به‌هندنه‌گرتنی مافی خاوه‌ن‌دارێتی، وێران کردنی شوێنه پیرۆزه ئایینه‌کان، وه‌ستاندنی چالاکییه کۆمه‌ڵایه‌تی، زانستی، ناوچه‌ییه‌کان، و کۆسپ دانان بۆ ده‌ست راگه‌یشتن به خوێندنی باڵا، کارکردن، بیمه، جێگاورێگای به‌جێ و هتد... و به تایبه‌ته‌تی سه‌رکوتی دڕندانه‌ی ئه‌م دوایینانه‌ی کورده‌کان.

  1. داوا له کۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌کا که:

(ئـ) رێزێکی ته‌واو له مافی ئازادی کۆڕ و کۆمه‌ڵ پێک‌هێنان، بیروڕا ده‌ربڕین و به‌شداری کردن له به‌ڕێوه‌بردنی کاروباری گشتی که هاوتاییه له گه ل ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی که له په‌یماننامه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی مافه مه‌ده‌نی و سیاسیه‌کاندا دراون مسه‌وگر بکات، و به تایبه‌تی کۆتایی به بێحورمه‌تی، ترس و هه‌ڕه‌شه و موحاکه‌مه‌ی دژبیرانی سیاسی و داکۆکیکه‌رانی مافی مرۆڤ دا بێنێ، و ئه‌وانه‌ی له سه‌ر بیرراو و روانگه‌ی سیاسی به ئیجبار ده‌سبه‌سه‌ر کراون ئازاد بکات.

(بـ) ڕێزێکی ته‌واو له مافی ده‌سراگه‌یشتن به پرۆسه‌ی به‌جێی یاسا بگیرێ، هاوپێچ له گه‌ڵ مافی مشاویر و ده‌سڕاگه‌یشتن گیراوان به پارێزه‌ر له پرۆسه‌ی دادپه‌روه‌ری جیناحی، به تایبه‌تی زه‌مینه ی له‌بار بۆ گوێگرتن و پێداچوونه‌وه‌ی له دادگایی خاوه‌ن سه‌لاحییه ت و بێ لا‌یه‌ندا که ڕۆڵی یاسا حاکم بێت ته‌رخان بکا، کۆتایی به بێ‌حورمه‌تی، ترساندن، هه ڕه شه و ئازاری پارێزه رانی به رگری و داکۆکیکه‌رانی یاسایی بێنێت و یه‌کاسانی له به‌رامبه‌ر یاسا دا  و پیشتیوانی یه‌کسانی یاسیایی به بێ‌ سرنجدان به هه‌ر چه‌شنه هه‌ڵاواردنێک بۆ هه‌موو لایه‌ک، به تایبه‌تی ئه‌‌ندامانی که‌مایه‌تیه ئایینی، نه‌ته‌وه‌یی، زمانی، و که‌مایه‌تییه‌کانی‌تر، ناسراو یان به‌پێچه‌وانه.

(سـ) ئه‌شکه‌نجه و به‌کار هێنانی ره‌فتاری دژی ئینسانی و روخێنه‌ر، و سزادانی وه ک برینی ئه‌ندامانی له‌ش و شه‌لاق لێدان له یاسادا و به کرده وه له نێوبه‌ری، و کۆتایی به بێ‌تاوان ناسینی ئه‌و که‌سانه‌ی مافی مرۆڤ پێشێل ده‌که‌ن و شایه‌نی سزا و هێنانیان بۆ ژێر یاسا و دادپه‌روه‌رییه به پێی یاسای و ستانداردی نێونه‌ته‌وه‌یی بێنێ، و به پێی پێشنیاری پارلیمانی هه‌لبژێردراو چوونه ناو کونوانسیونی دژی ئه‌شکه‌نجه و ره‌فتارو سزای تری دژی ئینسانی و روخێنه‌ر.

(د) ئیعدام له به‌رچاوی گشتی و ئیعدامانی‌تر که له نا ئه‌وپه‌ڕی بێ‌رێزی بۆ پێوه‌ره ناسراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان‌دا به‌ڕێوه ده‌چن ده‌ست هه‌ڵگرێ، و به‌تایبه‌تی ئیعدامی ئه‌وانه‌ی که ته‌مه‌نیان له کاتی ئه‌نجامی تاوانیان له خواره‌وه‌ی 18 سا ڵ بووه، که له م دواییانه‌دا له لایه‌ن کو میته‌ی مافه‌کانی منداڵ له ژانویه‌ی 2005 له سه‌ری داوا به‌رز کرا بۆوه، پته‌وتر کردنی ئه‌و مۆڵه‌ته یاساییه که ریگه بۆ له نێو بردنی به‌ردباران وه ک سزایه‌ک خۆش ده کا و هه‌نگاو هه‌ڵگرتن بۆ به یاسایی کردنی ئه‌و به‌نده که به‌ردباران بۆ هه‌میشه قه‌ده‌غه بکات.

(یـ) هه‌موو جۆره هه‌لاواردن، جیاوازی‌دانان و توندوتیژی به دژی ژنان و کچان چ به یاسا و چ به‌کرده‌وه بسرێته‌وه، و هه‌روه‌ک پارلمانی هه‌ڵبژاردراو پێشنیاری کردبوو بچێته ناو کونواسیونی سرینه‌وه‌ی هه‌مووجۆره جیاوازی‌دانان به دژی ژنان.

(فـ) هه‌موو جۆره هه‌لاواردن و جیاوازی‌دانانی ئایینی، نه‌ته‌وه‌یی، زمانه‌وانی و هه‌ر چه‌شنه پێشێلکارییه‌کی مافی مرۆڤ له دژی که‌مایه‌تییه‌کان، به تایبه‌تی، عه‌ره‌ب، کورد، به‌لوچ، مه‌سیحی، جوله‌که، موسو ڵمانانی سونی، و به‌هاییه‌کان وه‌لانێ، و ئه‌م کێشانه  له که‌ش‌وهه‌وایه‌کی ئاواڵادا به به‌شداری ته واوی خودی ئه‌م که‌مایه‌تییانه بێننه به‌ر باس، و سه‌ڕه‌ڕای ئه‌مه ڕێزی ته‌واو له مافی ئازادی بیرورا، ئایین، بیروباوه‌ڕی گشت تاکه‌کان بگیرێت و راپۆرتی رێپۆرتێری تایبه‌تی کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی 1996 له سه‌ر بێ‌چکلدانه‌یی ئایینی وه‌‌گه‌ر بخات که پێشنیاری ئه‌و ریگا‌یانه ده‌کات که کۆماری ئیسلامی ئه‌بی  بیگرێته به‌ر بۆ چۆنیه‌تی رزگاربوونی کۆمه‌ڵگایی به‌هاییه‌کان.

  1. هانی

جه‌وهه‌ری مکانیزمی کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤ له نیوانیاندا، رێپۆرتێری تایبه‌تی له سه‌ر ئیعدامه سه‌رپێیی، به ‌کۆمه‌ڵ و نایاساییه‌کان،  رێپۆرتێری تایبه‌تی له‌سه‌ر ئه‌شکه‌نجه و هه‌لسوکوت و سزاکانی‌تری دژی ئینسانی، بێ‌ به‌زێیانه و روخێنه‌ر، رێپۆرتێری تایبه‌تی له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی قازییه‌کان و پاریزه‌ران، رێپۆرتێری  تایبه‌تی له سه‌ر ئازادی ئایینی و بیروباوه ڕ، رێپۆرتێری تایبه‌تی له سه‌ر گه‌شه‌ساندن و پاراستنی ماف و ئازادی روانگه‌ و بیروڕا ده‌ربڕین، نوێنه‌ری تایبه‌تی سکرتێری گشتی له‌سه‌ر بارودۆخی داکۆکیکه‌رانی مافی مرۆڤ و گروپی کار  له سه‌ر بێسه‌روشوێن کردنه ئیجباری و نه‌خوازراوه‌کان، ده‌دات که درێژه به سه‌ردانه‌کانیان و چالاکییه‌کانیان بۆ باشترکردنی بارودۆخی مافی مرۆڤ له کۆماری ئیسلامی ئێراندا بده‌ن، هه‌روه‌ها شێلگیرانه له حکوومه‌تی کۆماری ئیسلامی ئێران داوا ده‌کات که هاوکاری ئه‌م میکانیزمه تایبه‌تیانه بکات و نیشانی بدات چۆن پێشنیاره‌کانیان له به‌رچاوگرتوون، به تایبه‌تی له سه‌ردانه‌کانی ئه‌م گروپانه له 12 مانگی رابردوودا.

  1. بڕیار ئه‌دا به‌رده‌وام  بێ له لێکۆڵینه‌وه‌ی بارودۆخی مافی مرۆڤ له کۆماری ئیسلامی ئێراندا له  دانیشتنی 61ی خۆی له ژێر ناوی ئاجێندای "پرسه‌کانی مافی مرۆڤ" و له ژێر ڕووناکی راپۆرت و هاریکارێکانی کومسیونی مافی مرۆڤ.
 سه‌ره‌وه‌. ده‌سپێک.

ئه‌م بابه‌ته‌ چاپ بکه‌!

   ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ هاوڕێکه‌ت بنێره:

© www.giareng.com
All rights reserved 2005.