Ö:: یه‌هوودیه‌كانی ئالمان داوای خۆپێشاندانێكی به‌ربڵاو دژی " احمدی‌نژاد" ده‌كه‌ن

وه‌رگیراو له مالپه‌ریDW_WORLD.DE

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوه‌كانی هه‌واڵنێری ئالمان، " پاول شپیگڵ" سه‌رۆكی شورای ناوه‌ندی یه‌هوودیه‌كانی ئالمان، خوازیاری خۆپێشاندان یان پێكهێنانی زه‌نجیره‌یه‌كی مرۆڤی مه‌شخه‌ل به‌ده‌سته كه حیزبه‌كانی دێموكراتی ئالمان ڕێكخه‌ری بن.

شپیگڵ له وتووێژ له گه‌ڵ" Frankfurter Algemeiner "دا ده‌ست نیشانی كرد؛ وته‌كانی احمدی‌نژاد ته‌نیا ئیسرایل و یه‌هوودیه‌كان ناگرێته‌وه، به‌لكو سه‌رجه‌م ولاتانی ئورووپی له خۆ ده‌گرێ.

هه‌روه‌ها شپیگڵ وتی: بریاری توند وقایمی " احمدی‌نژاد" بۆ ته‌یاركردنی ئێران به چه‌كی ناوه‌كی، شتێكه كه پێوه‌ندی به هه‌مووی ئێمه‌وه هه‌یه. ناوبراو ڕێكه‌وتی ئه‌م خۆپێشاندانه‌ی رۆژی 26 ی ژانویه ڕاگه‌یاند كه ده‌كاته ڕۆژی پێش به‌رێوه‌چوونی به‌رنامه‌ی یادی " هۆلۆكۆست" واته پاكتاوی نه‌ژادی یه‌هوودیه‌كان به ده‌ستی نازیه‌كانی ئالمان له شه‌ری دووهه‌می جیهانی‌دا.

سه‌رۆكی حیزبی سه‌وزه‌كانی ئالمانیش له‌وباره‌وه ڕایگه‌یاند كه به ته‌نیا مه‌حكوم‌كردنی وته‌كانی احمدی‌نژاد له لایه‌ن پارلمانی ئالمانه‌وه به‌س نیه، به‌لكو پێویسته كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له دژی ڕاپه‌رێ.

له لایه‌كی‌تر سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی پێوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارلمانی ئالمان له‌و باره‌وه وتی: من هاوخه‌می له گه‌ل ئیسرایل ڕاست له ڕۆژی بیره‌وه‌ری " هۆلۆكۆست" به گونجاو ده‌زانم و هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش به گرینگ ده‌زانم كه به‌و كۆبوونه‌وانه پشتیوانی له‌و كۆمه‌ل و هێزانه‌ی ئێرانیش بكه‌ین كه دژی قسه‌كانی احمدی‌نژادن.

سكرتێری گشتی حیزبی سوسیال دێموكراتی ئالمان پێشوازی له بانگه‌وازی پاول شپیگڵ كرد و وتی: حیزبه‌كانی دێموكراتی ئالمان پێویسته له گه‌ل كه‌نیسه‌كان و رێكخراوه‌كانی ئاینی، سه‌ندیكا و یه‌كیه‌تیه‌كان و هه‌موو هێزه‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌لگای مه‌ده‌نی هاوكاری و هاوفكری بكه‌ن كه چۆن له دژی ئه‌و هه‌ڵوێستانه ناره‌زایه‌تی ده‌رببرن.

ماڵپه‌ری گیاره‌نگ

 سه‌ره‌وه‌. ده‌سپێک.

ئه‌م بابه‌ته‌ چاپ بکه‌!

   ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ هاوڕێکه‌ت بنێره:

© www.giareng.com
All rights reserved 2005.