Ö:: به‌ بۆنه‌ی یه‌ک گرتنه‌وه‌ی دو ده‌سته‌ڵاته‌که‌ی هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌.

په‌یامی ح . س.  سۆران

به‌ ناوی کوردستانی گه‌وره‌.
وه‌ک ئه‌ندامێکی هه‌‌ره‌ چکۆله‌ و خزمه‌تگوزار له‌ په‌یکه‌ری مه‌زن و به‌هێزی گه‌لی جوامێری کورد، یه‌ک گرتنه‌وه‌ی دو ده‌سته‌لاته‌ سه‌ره‌کیه‌که‌ی ‌کوردستان به‌ ته‌واوی نه‌‌ته‌وه‌ی کورد، به‌ تایبه‌ت به‌ سه‌روه‌ران کاک مه‌سعوود بارزانی و  مام جه‌لال، پیرۆزبایی عه‌رز ده‌که‌م .

یه‌کگرتنه‌وه‌ی ئه‌م دو هێزه‌،  وه‌ک ئه‌وه‌ وایه‌، که‌ گه‌لی کورد، دو دانه‌ قامکی په‌نجه‌ی ده‌ستی وه‌ک سه‌مبۆلی  یه‌کیه‌تی به‌رزه‌وه‌ بکا و پیتی { V } ی لاتین، وه‌ک دروشمی  پیرۆزی { Victory  }  نیشان  بدا. به‌ڵام ئه‌م پیرۆزیه‌  کاتێک ته‌واو کارامه‌ و سه‌رکه‌وتو ده‌بێ، که‌ ئه‌م دو  قامکه‌، له‌گه‌ڵ  قامکه‌کانی دیکه‌ش { به‌ تایبه‌ت قامکه‌ گه‌وره‌ }،  یه‌ک که‌ون و ببنه‌ مشتی یه‌کیه‌تی و یه‌ک دڵی له‌ ته‌واوی کوردستانی گه‌وره‌.

قوربان گیان !  هه‌ر په‌نجه‌یه‌ک پێنج قامکی نه‌بێ ، قه‌ت نابێته‌ مشتی گشت. ‌

بۆیه‌ له‌ مێژه‌  وتوومه‌: 
من یه‌کێکم، نه‌ختێک جێمه‌،
په‌ری سه‌که‌وت پشتی لێمه‌، 
کاتێ کۆ بوین، بوینه‌ ئێمه‌،
فه‌له‌ک هیوای دنیای پێمه‌،
هه‌ر دارێک که‌ بو به‌ هۆره،
بۆ گه‌لی خۆی بو به‌ خۆره‌،
پاش ئه‌وه‌ی خۆی پێ ئه‌شکێنن،
له‌ ئاگر دا، ئه‌یسووتێنن.
یه‌ک بگرن، یه‌ک بکه‌ون،
هه‌تا له‌ که‌ل سه‌ر ئه‌که‌ون،
سۆرانش هاوڕێی ئێوه‌یه‌،
په‌نجا ساڵه به‌
رێوه‌یه‌. ‌ 

تاران -  4ی رێبه‌ندانی  2705 .

soransa@hotmail.com

 سه‌ره‌وه‌. ده‌سپێک.

ئه‌م بابه‌ته‌ چاپ بکه‌!

   ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ هاوڕێکه‌ت بنێره:

© www.giareng.com
All rights reserved 2005.