Ö:: به‌سه ئازار

نووسینی: ناسر عه‌زیزی

به‌سه ئازار
قه‌سه‌م به‌و گوڵه‌ی چرۆی کرد
کردییه‌وه
ده‌رگای خۆشه‌ویستیمان
له‌و ژووانه‌ی
تێیدا به‌ستمان
وه‌عدو و په‌یمان
ناوت
ته‌نیا ناو بوو
سه‌ر زمانم
وێنه‌ت
جوانترین وێنه بوو
له‌ نێو ده‌ریای دڵم
ئه‌ی به پێزترین
ناو و وێنه
له دنیای ژینم
وه‌ره به‌سه ئازار
سه‌رێ بده
له‌ به‌ندیخانه‌ی دڵـم
تاکوو ببینی
ئازار و ناله و برینم
فرمێسکی چاواکانم
له‌ دووریت
یه‌کجار جاری‌یه
بولبولی دڵم
له حه‌سره‌تت
کاری شیوه‌ن و زاری‌یه
به‌سه ئازار به‌سه
ده‌ستم بگره
ر‌زگارم که له‌م ژینه
ژینم بێ تۆ
پڕ له ژان و ده‌رد و مه‌ینه‌ته.
نووسینی: ناسر عه‌زیزی
23-11-06

 سه‌ره‌وه‌. ده‌سپێک.

ئه‌م بابه‌ته‌ چاپ بکه‌!

   ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ هاوڕێکه‌ت بنێره:

© www.giareng.com
All rights reserved 2005.