Ö:: پاراستنی چوار چێوه‌ی عه‌رزی ئێران یان به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی کورد

نووسینی: لوقمان زه‌ هرایی

له‌ رێکه‌وتی 29.10.2006 که‌سێک به‌ نازناوی " دلبخوین" له‌ ماڵپه‌ری بۆ رۆژهه‌لاتی کوردستان هه‌والێکی بڵاو کرده‌وه‌ له‌ مه‌ڕ" رێککه‌وتنی به‌ نه‌هێنی باڵی مسته‌فا هیجری له‌ گه‌ڵ ره‌زا په‌هله‌وی". دیاره‌ ناوبراو وه‌کوو به‌ڵگه‌ بۆ ئه‌وهه‌واڵه‌ی به‌شێک له‌ رێککه‌وتنه‌که‌ی بڵاوکردۆته‌وه‌.

رۆژی دواترنوێنه‌رایه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ولاتی حیزبی دێموکرات ئه‌و هه‌واڵه‌ی وه‌درۆخسته‌وه‌.

هه‌رله‌وپه‌یوه‌ندیه‌دا له‌ رێکه‌وتی 22.11.2006 هه‌والێک له‌ لایه‌ن که‌سێکه‌وه‌ که‌ به‌ پێشمه‌رگه‌یه‌ک له‌ کۆیه‌ خۆی ناساندووه‌ له‌ ماڵپه‌ری بۆ رۆژهه‌لاتی کوردستان دا بڵاوبۆته‌وه‌، له‌ مه‌ڕ" رێککه‌وتن له‌ گه‌ڵ ره‌زا په‌هله‌وی له‌ لایه‌ن بالێ مسته‌فا هیجری".

نێوه‌رۆکی هه‌واڵه‌که‌ به‌وشێوه‌یه " باڵی هیجری له‌ کاتێدا هه‌واڵی رێککه‌وتن له‌ گه‌ڵ ره‌زا په‌هله‌وی وه‌درۆ خسته‌وه‌ که‌ هه‌ر ئه‌و رۆژه‌ روونکردنه‌وه‌که‌یان له‌ تیشک تیڤی بڵاو کرده‌وه‌، مسته‌فا هیجری ئه‌ندامانی ده‌فته‌ری سیاسی له‌و رێککه‌وتنه‌ ئاگادار کردوبه‌ ده‌ستی خۆی رێککه‌وتننامه‌که‌ی دانێ وبه‌ مجۆره‌ دانی پێدانا که‌ هه‌واڵه‌که‌ راست بوو".‌

‌هیوادارم ئه‌و رێککه‌وتنه‌ راست نه‌بێ،چونکه‌ به‌ دڵنیایه‌وه ئه‌وبه‌ندانه‌ی که‌ له‌و رێککه‌وتنه‌ داهاتوون له‌ دژی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی گه‌له‌که‌مانه‌ و‌کورد ئه‌وجاره‌ش ده‌دۆرێ ‌وسه‌لته‌نه‌ت ته‌له‌به‌کان بۆ گه‌یشتن به‌ ده‌سه‌لاتی له‌ ده‌ست چویان کورد وه‌کوو په‌یژه‌ به‌ کارده‌هێنن وبه‌شی کورد هه‌ر" مرزدارغیور" ده‌بێ له‌ داهاتووی سیاسی ئێرانی پاش نه‌مانی کۆماری ئیسلامی دا.

به‌ ڵام ئه‌وه‌ی‌ روون وئاشکرایه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ ‌به‌ داخه‌وه‌ تاکووئێستاشی له‌ گه‌ڵ بێ بیری ئێرانیچێتی له‌ نێو سیاسه‌ته‌کانی حیزبی دێموکرات وسازمانه‌ سیاسه‌یه‌کانی دیکه ی‌ رۆژهه‌لاتی کوردستان دا زۆربه‌ هێزه‌.

ئێستا که‌ ئه‌و هه‌واڵه‌ له‌ سه‌رحیزبی دێموکراته‌ من ناچارم باسی سیاسه‌ته‌کانی ئه‌و حیزبه‌ بکه‌م که‌ کۆنترین رێکخراوی سیاسیه‌ له‌ نێوهه‌موو پارچه‌کانی کوردستاندایه‌. له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌یکه‌ حیزبی دێموکرات هه‌موو کات خۆی وه‌کوو حیزبێکی میللی له‌ رۆژهه‌لاتی کوردستاندا پێناسه‌ کردووه‌ ،به‌ لام ئه‌وه‌ی ڕاستی بێ سیاسه‌ته‌کانی حیزب هیچ کات نه‌یتوانیوه‌ بگاته‌ ئه‌و ئاسته‌ی که‌ مرۆڤی کورد له‌ رۆژهه‌لاتی کوردستان خۆی وه‌کوو کورد بناسێ وهه‌موو کات کێشه‌ی کورد زۆرتر وه‌کوو کێشه‌یه‌کی نێو خۆیی خۆی به‌رجه‌سته‌ کردووه‌ تاکوو مه‌سه‌له‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی ونێو نه‌ته‌وه‌یی. به‌ داخه‌وه‌ حیزبی دێموکرات هیچ کات به‌ روونی پێناسه‌یه‌کی نه‌بووه‌ بۆ ئه‌و دوژمنه‌ی که‌ شه‌ڕی له‌ دژی ده‌کا وداوای مافیشی لێ ده‌کا. ئێستاش بۆ من وزۆر که‌سی دیکه‌ جێگای‌ پرسیاره‌ که‌ حیزبی دێموکرات ده‌سه‌لاتی داگیرکاری فارس چۆن پێناسه‌ ده‌کا؟ ئایا رۆژهه‌لاتی کوردستان به‌ خاکێکی داگیر کراو پێناسه‌ ده‌کا یان نا ؟ چۆن ده‌کرێ به‌ ده‌سه‌لاتێکی داگیرکه‌ربلێین "برافارسه کانمان" ؟

ئایا فارسه‌کان ئێمه‌ی داماوی کورد که‌ چه‌وساوه‌ی ده‌ستی ئه‌وانین وبێ به‌شین له‌ بچوکترین مافی ئینسانی خۆمان به‌ چاوی برا سه‌یرده‌که‌ن یان به‌ چاوی سووک ودواکه‌وتوو؟

بۆ وان زمانی کوردی "گویش"ه‌ واته‌ زاراوه‌یه‌ نه‌ک زمانی سه‌ربه‌خۆ. ئه‌وان کورد نه‌ک به‌ نه‌ته‌وه‌ سه‌یر ناکه‌ن به‌ڵکوو به خێل وعه‌شیره‌ت ناومان دێنن. ئه‌وان کوردان به‌" مرزبانان غیور" ناوده‌به‌ن وله‌وه‌ش زیاتر به‌ کوردان ڕه‌وا نابین. یانی کورد سنوری ولاتیان بۆ بپارێزێ وئه‌وانیش ئاغایه‌تی به‌ سه‌رکورد ونه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌ی غه‌یری فارسی ئێراندا بکه‌ن!

مه‌سه‌له‌یه‌کی زۆرگرینگ که‌ رێبه‌رانی حیزب هه‌مووکات له‌ سیاسه‌ته‌کانیاندا دووپاتیان کردۆته‌وه‌ ، پێ داگرتن له‌ سه‌رپارازتنی ‌ چوارچێوه‌ی عه‌رزی ئێران بووه‌‌ ودڵنیا کردنی سازمانه‌ سیاسیه‌کانی فارسی به‌ ناو ئۆپۆزیسیۆنی سه‌راسه‌ری ئێرانه‌‌ به‌ لانه‌دان له‌وخه‌ته‌ سووره.

ئه‌و سیاسه‌ته‌ کاریگه‌ری زۆرنیگاتیڤی بووه‌ له‌ سه‌رگه‌شه‌ی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی وبڕوا به‌ خۆکردن وه‌کوو کورد، وه‌کوو گه‌لێکی دابه‌ش کراو وخاک داگیرکراو.

له‌ هه‌مووی خۆشتر ئه‌ویه‌ که‌ فارسه‌کان به‌رده‌وام به‌ کورد ده‌لێن " تجزیه‌ طلب" واته‌ جیاوازی خواز و رێبه‌رانی کوردیش بۆ ئه‌وه‌ی به‌ قه‌ولی خۆیان ئه‌و گوناهه‌ گه‌وره‌ له‌ سه‌ر خۆیان لابه‌رن و"برا فارسه‌کان" لێیان دلگیرنه‌بن و مه‌تمانه‌یان پێ بکه‌ن به‌ سوێند وقورعان خواردن به‌ " برا فارسه‌کانیان" ده‌لێین که‌ بابه‌ ئێمه‌ له‌ هه‌رئێرانیه‌ک ئێرانیترین وئێمه‌ هیچ کات بیر له‌جیا بوونه‌وه‌ ناکه‌ین وپارازتنی چوارچێوه‌ی عه‌رزی ئێران به‌ ئه‌رکی خۆمان ده‌زانین.

به‌ بڕوای من بڕوا به‌ خۆ نه‌بوون وخۆ به‌ که‌م زانین له‌ به‌رامبه‌رداگیرکه‌ردا وای له‌ رێبه‌رانی سیاسی کورد کردووه‌ که‌ هیچکات نه‌یان توانیوه‌ له‌‌ رووی فارسه‌کاندا به‌ بێ ترس ودڵه‌ ڕاوکێ باس له‌ مافی دیاری کردنی چاره‌نووس بکه‌ن و له‌و فکره‌ که‌ به‌ نێوی ئێرانیچتی له‌ سه‌رمان تاپۆ بووه‌ خۆ ڕزگاربکه‌ن.

ئه‌وه‌یکه رێبه‌رایه‌تی حیزبی دێموکرات یان سازمانه‌ سیاسیه‌کانی دیکه‌ی رۆژهه‌لا‌تی کوردستان هه‌وڵی په‌یوه‌ندی گرتن و نزیک بونه‌وه‌ له‌ گه‌ڵ سازمانه‌ سیاسیه‌کانی ئۆپۆزیسیۆنی دژبه‌ کۆماری ئیسلامی ده‌دن بۆکه‌وتنه‌ نێو به‌ره‌یه‌ک بۆخه‌بات له‌ دژی کۆماری ئیسلامی وهه‌وڵ دان بۆ رووخانی ئه‌ورێژیمه شتێکی‌ باشه‌ و ده‌بێ هه‌وڵ بدرێ ئه‌و کاره‌ درێژه‌ی هه‌بێ. به‌ ڵام نابێ ئه‌و په‌یوه‌ندی وهاوکاریه‌ به‌ دزی ببێ ومه‌سه‌له‌ چاره‌ نووس سازه‌کان که‌ په‌یوه‌ندیان به‌ به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی کورد له‌ رۆژهه‌لاتی کوردستانه‌وه‌ هه‌یه‌ له‌ پشتی په‌رده‌وه‌ سات و سه‌ودایان له‌ سه‌ربکرێ. رۆله‌کانی گه‌لی کوردستان مافی خۆیانه‌ له‌ هه‌ر جۆره‌ رێککه‌وتنێک که‌ په‌یوه‌ندی به‌ دوارۆژی کوردستانه‌وه‌ هه‌یه‌ ئاگاداربن ورووناکبیران ونوخبه‌کانی کۆمه‌لگای کوردستان مافی خۆیان به‌ ئاشکرا له‌ سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌ گرینگه‌ بیروڕای خۆیان ده‌رببڕن وڕه‌خنه‌ بگرن. هه‌ڵبه‌ت ئه‌وهاوکاریه‌ یان پێکهێنانی به‌ره‌یه‌ک یان هه‌ر رێککه‌وتننامه‌یه‌ک که‌ پێک دێ، ده‌بێ له‌ گه‌ڵ ئه‌و سازمان ولایه‌نه‌ سیاسیانه‌ی ئۆپۆزیسیۆن بکرێ ‌که‌ له‌ پله‌ی یه‌که‌م بڕوایان به‌ کورد وه‌کوو نه‌ته‌وه‌یه‌کی جیاوازهه‌یه‌ وچه‌ند میلییه‌تی ئێران به‌ فه‌رمی قه‌بوڵ ده‌که‌ن ودامه‌زرانی سیستمێکی دیموکراتیکی فیدراڵ له‌ سه‌رئه‌ساسی جوغرافی ونه‌ته‌وه‌یی ده‌که‌نه‌ سیاسه‌تی پارته‌کانیان وبه‌ کرده‌وه‌ کاری بۆ ده‌که‌ن وبه‌ ئاشکرا له‌ دام وده‌زگای راگه‌یاندنیان باسی له‌ سه‌رده‌که‌ن وکۆبونه‌وه‌ی جۆراوجۆری له‌ سه‌رپێک ده‌هێنن. به‌ بڕوای من ئه‌گه‌ر هه‌ر رێککه‌وتنامه‌یه‌ک مۆر بکرێ نابێ رێگای دیاری کردنی مافی چاره‌نووس له‌ کورد له‌ رۆژهه‌لاتی کوردستان ببسرێ وده‌بێ بۆ هه‌میشه‌ حیزبی دێموکرات یان سازمانه‌کانی کوردی دیکه‌ی رۆژهه‌لاتی کوردستان خۆیان له‌‌ فکری شووینیستانه‌ی پارازتنی چوارچێوه‌ی عه‌رزی ئێران ڕزگار بکه‌ن وبه‌ هیچ جۆررێگا نه‌ده‌ن ئه‌وبیره‌ راسیستانه‌یان به‌ سه‌ردا بسه‌پێندرێ. گه‌لی کورد مافی خۆیه‌تی له‌ فارسه‌کان وباقی نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌ ی ئێران جیا بێته‌وه‌ ورۆژێک ده‌وله‌تی سه‌ربه‌ خۆی خۆی پێک بێنێ.

کێشه‌کانی عێراق وباشوری کوردستان پێمان ده‌لێن که‌ کورد نابێ به‌ هیچ جۆرله‌ بستێک له‌ خاکی داگیرکراوی خۆش بێ وده‌بێ له‌ قانونی ئه‌ساسی داهاتووی ئێران به‌ ره‌سمی چوارچێوه‌ی جوغرافیایی کوردستان دیاری بکرێ و وه‌کوو مه‌سه‌له‌ی که‌رکوک وناوچه‌کانی دیکه‌ی باشوری کوردستانی لێ نه‌یه‌ که‌ له‌ ده‌ستوری دایمی

عێراق دا هیچ ئێشاره‌یه‌کیان به‌ کوردستانی بوونیان نه‌کراوه‌ وته‌نانه‌ت کورد وه‌کوو نه‌ته‌وه‌یه‌کی جیاواز له‌ ده‌ستوردا باسی لێ نه‌کراوه‌. ئه‌وه‌تا ده‌بینین که‌ کورد تاکوو ئێستاش نه‌یتوانیوه‌ که‌رکوک وباقی ناوچه‌کانی دیکه‌ی کوردی بگه‌رێنیته‌وه‌ سه‌رخاکی کوردستان وبه‌رده‌وام عه‌ره‌بی سووننه‌ وشیعه دژایه‌تی ده‌که‌ن.‌

له‌ په‌یوه‌ندی له‌ گه‌ڵ داهاتوی ئێران که زۆرله‌ عێراق ئالۆزتره ،به‌ هۆی بوونی شه‌ش نه‌ته‌وه‌ی سه‌ره‌کی جیاواز،به‌ڵام  له‌ هه‌مان کاتدا تا ڕاده‌یه‌کی زۆرئاینی ئیسلام به‌ سوونی و به‌ شیعه وه‌‌ لێکیان گرێ ده‌داته‌وه‌.

بۆ نموونه‌ فارسه‌کان وئازه‌ریه‌کان وتورکه‌مه‌نه‌کان شیعه‌ن و کورده‌کان وعه‌ره‌به‌کان و به‌لوچه‌کان وته‌نانه‌ت لۆره‌کانیش سوونین. دیاره‌ له‌ نێو کوردا شیعه‌ وئاینه‌کانی دیکه‌ش هه‌ن که‌ ئه‌وه‌ش له‌ یه‌ک ده‌ست کردنی کورد له‌ بواری سیاسیه‌وه ‌کاریگه‌ری نیگاتیڤی بووه‌ وده‌شتوانێ له‌ داهاتووش هه‌ی بێ وبۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و گاریگه‌ریه‌ به‌ بواری مه‌نفی دا به‌ سه‌ر گه‌لی کورد دا نه‌شکێته‌وه‌ ده‌بێ سیاسه‌ت تێکه‌ڵ به‌ ئایین نه‌کرێ.

کورد ده‌توانێ کاتێک کاریگه‌ری له‌ سه‌رسیاسه‌ته‌کانی ئێران وداهاتووی خۆی هه‌بێ که‌ ببێته‌ خاوه‌نی ده‌نگێکی یه‌کگرتوو وببێته‌ خاوه‌نی به‌رنامه‌ وسیاسه‌تێکی نه‌ته‌وه‌یی هه‌م له‌ نێو خۆی ئێراندا وهه‌میش له‌ نێو کۆمه‌ڵگای نێو نه‌ته‌وه‌یی دا ببێته‌ خاوه‌ن دیپلۆماسی نه‌ته‌وه‌یی.

کێشه‌ی سیاسی کورد له‌ پرۆژه‌ی رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستی گه‌وره‌ی ئامریکا دا جێگای گرینگی هه‌یه‌ وکورد ده‌توانێ بۆ چاره‌سه‌ی کێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی خۆی که‌ڵکی باشی لێ وه‌ربگرێ و بێ گومان ئامریکا وئوروپاش پێویستیان به‌ کورد هه‌یه‌ بۆ چه‌سپاندنی سیاسه‌ته‌کانیان. کورد ده‌بێ له‌و ده‌رفه‌ته‌ که‌ڵک وه‌رگرێ، چونکه‌ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئوروپا و ئامریکا له‌ مه‌ڕ رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست وپه‌ره‌سه‌ندنی دێموکراسی وخه‌بات له‌ دژی فوندامینتالیسمی ئیسلامی و تێرۆریزم ورێژیمه‌ سه‌ره‌رۆیه‌کان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی کورد دایه‌.

هه‌رچه‌ند بیروئه‌ندێشه‌ یان پرۆژه‌ی رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست مه‌سه‌له‌یه‌کی زۆرساده‌ نیه‌ که‌ به‌ سالێک وچه‌ندین ساڵ جێ به‌ جێ بکرێ وبه‌ سه‌دان که‌ندوکۆسپی له‌ سه‌ررێگایه، به‌ ڵام بۆ ئێمه‌ی کورد ده‌کرێ بلێم ته‌نیا هیوایه‌ بۆ خۆ ڕزگارکردن له‌ ژێرده‌ستی داگیرکه‌ران وشکاندنی هێژمونی سیاسی وکولتوری فارس‌ له‌ ئێراندا.

بێ گومان خه‌باتی یه‌کگرتوانه‌ی گه‌ڵانی بێ به‌شی ئێران و کۆبونه‌وه‌ی هه‌مووان له‌ به‌ره‌یه‌کدا ده‌توانێ کورد له‌ وه‌ده‌ست خستنی مافه‌کانی باشتر یارمه‌تی بداوله‌ بواری سیاسیه‌وه‌ پاشه‌کشه‌ی باش به‌ فارسه‌کان بکا وکورد به‌ ته‌نێ نه‌مێنێته‌وه‌. به‌ڵام له‌ورێککه‌وتنانه‌ش که‌ له‌ گه‌ڵ سازمانه‌کانی دیکه‌ی گه‌لانی بێ به‌شی ئێران له‌ سه‌ر داهاتوی ئێران ده‌کرێ، ده‌بێ رێگای دیاری کردنی مافی چاره‌نووس به‌ کراوه‌یی بمێنێته‌وه‌ وهیچ  پارت و سازمانیکی سیاسی رۆژهه‌لاتی کوردستان نه‌ک هه‌ر نه‌بێته‌ له‌مپه‌رله‌ به‌رامبه‌ریدا، به‌ڵکوو ده‌بێ لایه‌نی کوردی هه‌وڵ بدا له‌هه‌موو رێککه‌وتنه‌کان دا که‌ بێ گومان ده‌بێ به‌ ئاشکرابێ ئه‌و خاله‌ گرینه‌ بچه‌سپێنێ، یانی دیاری کردنی مافی چاره‌نووس بۆ هه‌موو گه‌لانی دیکه‌ی غه‌یری فارس به‌ فه‌رمی دانی پێدابنرێ وله‌ قانونی ئه‌ساسی داهاتووی ئیراندا بنوسرێ. ‌

نووسینی: لوقمان زه‌ هرایی
 سه‌ره‌وه‌. ده‌سپێک.

ئه‌م بابه‌ته‌ چاپ بکه‌!

   ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ هاوڕێکه‌ت بنێره:

© www.giareng.com
All rights reserved 2005.