Ö:: هاوارو گریان بۆ راپۆڕتی به‌یکه‌ر ــ هاملتۆن

نووسینی: فه‌هد گرده‌وانی

ئه‌و گریان و هاواره‌ی بۆ راپۆرتی بێکه‌رهاملتون ده‌کرێت، جاره‌کی تر کاڵفامی سه‌رکردایه‌تی کورد به‌رامبه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی یه‌کانی ئه‌مریکا له‌ عێراق و ناوچه‌که‌ نیشان ده‌دات. ئه‌مریکا له‌وکاته‌ی ده‌ست له‌ناو کاروباری ووڵاتان وه‌رده‌دات و هه‌تا ئه‌مڕۆش به‌رژه‌وه‌ندی خۆی له‌سه‌رووی به‌رژه‌وه‌ندی منداڵان و پیر و په‌ککه‌وتوو و ژن و خه‌ڵکی ئه‌و ووڵاتانه‌ داناوه‌ که‌ داگیری کردبێت یان رزگاری کردبێت. ئه‌وه‌ سه‌رکردایه‌تی [شاره‌زای]کورد بوو ئه‌مریکای به‌ رزگاریکه‌ری عێراق داده‌نا، که‌چی له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان به‌ کۆی ده‌نگ ئه‌مریکا به‌ داگیرکه‌ری عێراق له‌قه‌ڵه‌م ده‌درا و ‌خودی ئه‌مریکاش رازی بوونی خۆیان نیشان ده‌دا که‌ داگیرکه‌رن هه‌تا هه‌ندێک یاسای نێوده‌وڵه‌تی له‌ به‌رژه‌وه‌ندی یان بێت و وه‌کو رزگاری گه‌ر پابه‌ندی هه‌ندێک یاسا نه‌بن. جا کامه‌ سه‌رکرده‌ی کورد ئه‌وه‌نده‌ شاره‌زای یاساکانی نێوده‌وڵه‌تی یه‌ هه‌تا ده‌رباره‌ی داگیرکه‌ر و رزگاریکه‌ر جیاوازی بکات. با هه‌ر به‌شی زانستی له‌ یاسای نیوده‌وڵه‌تی له‌ دانشگای سه‌لاحه‌ددین بخوێندرێت کێ گوێی پێده‌دات، له‌به‌ر قوون بادان و شایی و گۆڕانی کوا رۆژێک له‌ رۆژان به‌رنامه‌یه‌ک یان په‌نێڵێک ده‌رباره‌ی ئه‌و باسانه‌ په‌خش کراوه‌ هه‌تا خه‌ڵکی شاره‌زابێت. ئه‌و کاته‌ی له‌شکری پێشمه‌رگه‌ی هه‌ردووحیزب پێش له‌شکری ئه‌مریکا که‌ووتن و که‌رکووکیان رزگار کرد ئه‌وه‌ بیکه‌روهاملتون بوون شه‌ڕه‌ په‌ڕۆکی که‌سک[سه‌وز]وزه‌ردیان ده‌کرد و له‌سه‌ر سه‌ربانه‌کان به‌رزیان ده‌کرده‌وه‌ و وێنه‌ی مامه‌وکاکه‌یان دابه‌ش ده‌کرد، یان ئه‌وه‌ پارتی و یه‌کێتی بوون هه‌وڵی ده‌دا پاوان خوازی بکات و زیاتر نفوسی تایبه‌تی خۆی بچه‌سپێنی. ئه‌وه‌ هاملتونبێکه‌ر بوو رێگای نه‌دان که‌رکووک بگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر کوردستان یان ئه‌وه‌ ئێوه‌بوون بۆ دابه‌ش کردنی ده‌سه‌ڵات له‌سه‌ر کورسی یه‌ک پێک نه‌ده‌هاتن. هه‌تا ئه‌مڕۆش قوڕبه‌سه‌ر پارێزگاری که‌رکووک ئه‌گه‌ر به‌یانی له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری پارتی دابنیشێ ده‌بێ نیوه‌ڕۆ له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری یه‌کێتی دابنیشێ هه‌تا به‌وه‌ تاوانبار نه‌کرێت که‌ سه‌ر به‌کامه‌ حیزبه‌. ئه‌گه‌ر ده‌ڵێن که‌رکوک ترسی تورکیای تێدابوو خۆ ده‌کرا مه‌خموور بگه‌ڕێننه‌وه‌ سه‌ر پیره‌ هه‌ولێری که‌ ئێستاکه‌ش هه‌ندێک کاری یاسایی وه‌کو گاڵته‌ پێکردن خه‌ڵکه‌که‌ی ره‌وانه‌ی موسڵ ده‌کرێت بۆ ئه‌وه‌ی کاره‌کانی به‌رێوه‌ بچێت .خۆ بێکه‌رــ هاملتون نه‌هاته‌ مه‌خموور و قایمقامی بۆ دانه‌نان، ئه‌وه‌ ئێوه‌ بوون قایمقامیشتان دابه‌ش کرد. خه‌ڵکی مه‌خموور و چه‌مچه‌ماڵ و شه‌نگار رۆژ نی یه‌ هاوارتان بۆ نه‌هێنن که‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر کوردستان که‌چی ئێوه‌ هه‌ر خۆتان به‌ به‌ندی ده‌ستوری عێراقی 58 ی پێشوو و 140 ی ئێستاکه‌ به‌ستۆته‌وه‌ و هیچێشتان له‌ده‌ست نی یه‌ و هه‌ر هاواری یه‌کپارچه‌یی خاکی عێراق ده‌که‌ن. ئه‌ی بۆ داواناکه‌ن له‌شکری هاملتون ــ بێکه‌ر بێت بۆ ئه‌وه‌ی حکومه‌تی سلێمانی و هه‌ولێرتان بۆ به‌ڕێوه‌به‌رێ و هه‌تا کاره‌با و نه‌فت و ئاوتان بۆ دابین بکات و خه‌ڵکتان له‌و باره‌ ناهه‌مواره‌ رزگار بکات. له‌ کۆبوونه‌وه‌کانی هه‌ردوو سه‌رکردایه‌تیتان باڵێوزی ئه‌مریکا زه‌لمای خه‌لیل زاد به‌شداری ده‌کرد و ره‌نگه‌ رای خۆشی گووتبێ، بۆ گاڵته‌ پێکردن خه‌ڵکی ده‌یانپرسی ئه‌رێ ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی کامه‌یانه‌ پارتی یان یه‌کێتی، هه‌ر بۆ گاڵته‌ کردن ده‌یانگووت هه‌ردووکیان. ئه‌ی بۆ رووی ده‌متان له‌وناکه‌ن که‌ بۆچی له‌بڕی ماچه‌کانی و میوانداری یه‌کانی له‌ سه‌ریڕه‌ش و دۆکان راپۆڕتی ئه‌مریکاتان بۆ بچمجوان بکات. ئه‌مریکا کوردستانیشتان بۆ رزگار بکات که‌ ئێوه‌ به‌ رزگاری که‌رتان له‌قه‌ڵه‌م ده‌دا بیداته‌ کامه‌تان خۆ هامیلتون و بێکه‌ر خۆیان ناکه‌نه‌ ته‌ره‌ف له‌و له‌تبوونه‌ی ناوچه‌ و حکومه‌تان که‌ ئه‌وه‌ چه‌ند ساڵه‌ خودی خۆتان کوردستانتان دابه‌ش کردووه‌. ئه‌وه‌ به‌رژه‌وه‌ندی خۆتان بوو رووتان له‌ دوژمنی خۆتان بکه‌ن و پشتان له‌ جه‌ماوه‌ر بۆ له‌ناوبردنی یه‌کتر له‌شکری عێراق و ئێرانتان هێنایه‌ سه‌ر یه‌کتر و تورکیاتان کرده‌ ناوبژیکه‌ر .ئه‌وه‌ بێکه‌ر و هاملتونه‌ تێدان ده‌گات که‌ ئێوه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌ستناده‌ن سه‌رکردایه‌تی ووڵاتێک بکه‌ن و ده‌وڵه‌تێک به‌ڕێوه‌ببه‌ن بۆیه‌ به‌قه‌د فه‌له‌ستینیه‌کانیش باستان ناکرێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌ته‌ک چوار ده‌وڵه‌ته ‌داگیرکه‌ره‌که‌ کوردستانێک دانی پێدابنرێت که‌ رووبه‌ری جوگرافیا و ژماره‌ی دانیشتوانی گه‌لێک له‌و ووڵاته‌ فه‌له‌ستینه‌ فراونتر و زیاتره‌ که‌ بوش کاتی خۆی جاری بۆ دا بۆ ئه‌وه‌ی ببێته‌ ده‌وڵه‌ت.هه‌تا زووه‌ هه‌وڵبده‌ن له‌شکرێکی سه‌ربازی یه‌کگرتوو دروست بکه‌ن له‌و گه‌نجانه‌ی که‌وا به‌بێ کار وا له‌ سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆک و که‌رکوک ده‌سوڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌وی شاره‌زایی هه‌بێت له‌ باری سه‌ربازی و فێربێت چۆن پارێزگاری له‌ وڵاته‌که‌ی بکات.

نووسینی: فه‌هد گرده‌وانی 12/12/2006 ستۆکهۆڵم

James Addison Baker 28/4-1930.

Lee Hamilton 20/4-1931 .

 سه‌ره‌وه‌. ده‌سپێک.

ئه‌م بابه‌ته‌ چاپ بکه‌!

   ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ هاوڕێکه‌ت بنێره:

© www.giareng.com
All rights reserved 2005.