Ö:: بیری نوێ زمان و ئه‌ده‌بیاتی نوێی ده‌وێ

نووسینی: برایم جه‌هانگیری

زۆرکه‌س و لایه‌ن هه‌ر له‌ کۆنه‌وه‌و و‌ به‌ هاتنه‌ کایه‌ی زاراوه‌ی نوێ و نوێخوازی ده‌س به‌جێ ئامبازی ئه‌م زاراوه‌یه‌ بوون و قواستوویانه‌ته‌وه‌ بێ ئه‌وه‌ی هیچ ئامرازێکی نوی بوونه‌وه‌یان له‌به‌ر ده‌ست دابێ یان ئه‌ساسه‌ن باوه‌ریان پێی هه‌بێ کردوویانەتە گۆپالێک بۆ سەری جودا بیران و موخالیفانی خۆیان، سه‌رده‌مانێک چه‌پ بوون و کۆمۆنیست بوون یه‌کێک له‌و بیره‌ نوێیانه‌ بوو که‌ هاته‌ نێو زاراوه‌ سیاسییه‌کانی کورد. هەرکەس راست دەبوە خۆی بە مارکسیست دەزانی و لەخۆی بەو لاوە کەسی پێ هەو نەبوو،دەیان گروپی وردو درشتی مارکسیستی هەریەکەو بە ناوێکەوە دەستیان کرد بەو تێکۆشان و ئەوە لە حالێکدا بوو کەس بەربەی کەسی نەدەپێوا. دیاره‌ ئه‌و بیره‌تازەیە له‌گه‌ل خۆی دا گه‌لێ هه‌لوێست و روانینی مۆدیڕن و پێشکه‌وتووی هێنا که‌ هه‌موولایه‌ک به‌چه‌پ وراسته‌وه  بەشیک لەو ‌باوەرە نوێیەیان کرده‌ به‌رنامه‌ی کاری خۆیان. بۆ نموونه‌ دیفاع له‌ مافی ژن که‌ هه‌موو حیزب ورێکخراوێکی کوردی ده‌س به‌جێ وه‌ریان گرتوو‌ وبه‌ پێی توانا ره‌فتارییان پێ‌ کردووه‌، ئه‌گه‌ر چی ده‌بێ بلێین که‌ له‌م بواره‌دا که‌مته‌رخه‌می زۆره‌ ئه‌نجامی هەول وکۆششی هەلگرانی ئەم باوەرە بۆ هێنانە نێو مەیدانی ئەم باوەرە و کردنی بە پراتیک بە تایبەتی لە نێو حیزبە کوردییەکان دا به‌ پێی پێویست نه‌بووە.

کاتێ باسی بیری نوێ ده‌که‌ین بێ گومان ده‌بێ ئه‌وه‌مان له‌بیر بێ که بیر ده‌گه‌رێته‌وه‌ سه‌ر به‌شی فه‌رهه‌نگی،واته‌ له‌ دارشتی کۆمه‌لگادا ده‌بێته‌ سه‌رخان و له‌ سه‌ر ئه‌ساسی ژێر خان واته‌ ئابووری‌ داده‌مه‌زرێ و بە پیی بۆچوونە زانستییەکانیش به‌ بێ ئابوورییه‌کی پێشکه‌وتوو بیرێکی گشتی پێشکه‌وتووم بوونی نابێ. به‌لام ئه‌وه‌ به‌و مانایه‌ نییه‌ که‌ تاکی رۆشنبیر ناتوانێ هه‌لگری بیری نوی‌ بێ به‌لکوو رۆشنبیر به‌و‌پێیه‌ی که‌ده‌توانێ له‌ ریگای ئه‌ده‌بیات،‌ له‌ رێگای ئامرازه‌ گشتییه‌کانی راگه‌یاندن وه‌ک ئینتێرنێت و تی ڤی یه‌کانه‌وه‌ پێوه‌ندی  ده‌گه‌ل دنیای ده‌ره‌وه‌ی خۆی دا بگرێ دەشتوانێ هه‌لگری باوه‌ری رۆشنبیرانه‌ی پێشکه‌وتوو بێ لەو رێگایەوە هەولی رۆشنگەری خۆی بدا، دیارە هه‌ر ئه‌وه‌ش وای کردووه‌ که‌ زۆربه‌ی ئه‌و رۆشنبیرانه هەم لەناو کۆمەل دا جێگایان دیار بێ و هەم له‌حیزبه کوردستانییه‌کان دا له‌ پله‌ی سه‌روویبەرپرسایەتی دابن.‌

دیاره‌ بیری نوێ و نویخوازی هه‌‌‌ر به‌ته‌نیا له‌ زمان و ئه‌ده‌بیات دا کورت ناکرێته‌وه‌و ئه‌قلانییه‌ت و واقیع بینی یه‌کێکی د‌یکه‌یه‌ له‌ مه‌رجه‌کانی نوێ بوونه‌وه‌ که‌ به‌داخه‌وه‌ تا ئێستاش ئێمه‌ ره‌چاو نه‌کردنی ئه‌و 2 مه‌رجه‌ له‌ زۆر که‌س و لایه‌ن دا ده‌بینین ،ئه‌وه‌ی له‌م بابه‌ته‌ دا زیاتر سه‌رنجی ده‌درێتێ زمانی راگه‌یاندنی نوێ و سوننەتییە کە بەتایبەتی تا ئێستاش ئیمە لەو بەشە دا دوچاری گرفتی سەرەکین، زۆربەمان لەبیرمانە کاتێ شەری نێوان 2 رێژیمی بەعسی عێراق ورێژیمی ئیسلامیی ئیران ده‌ستی پێکرد، 8 سالی به‌رده‌وام هه‌ردووک لا به‌ دانی دروشم و شوعاری دوور له‌ ئه‌قلانییه‌ت ته‌نیا گه‌مه‌یان به‌هه‌ستی خه‌لکی بێتاوان کرد و پاش هه‌شت سال دیتمان هه‌ردووک لا گه‌رانه‌وه‌ سه‌ر "حوله‌ مه‌ره‌سێ هه‌وه‌لێ"ئەمە لە حالێک دایە کە لەو شەرە دا 1000000 ئینسانیان کرده‌ قوربانی سیاسه‌ته‌ غه‌له‌ت و‌ پرله‌ زیاده‌خوازیه‌کانی خۆیان. له‌م شه‌ره‌دا زمان و ئەدەبیات و دروشمه‌کانی ئیران بۆ کۆ کردنه‌وه‌ی "سیاهی" له‌شکرو دروست کردنی قه‌ڵخانێک بۆ بیره‌ گه‌نده‌له‌کانیان له‌و کۆمه‌له‌ خه‌لکه‌ی که‌ ده‌داوی سه‌رکرده‌ خۆرافی و درۆزنه‌کانی سه‌رده‌م که‌وتبوون، بانگی ئه‌وه‌یان ده‌دا که‌ شه‌ر شه‌ری ئیسلام و کوفره‌ و ته‌نانه‌ت کلیلی به‌هه‌شتیشیان ده‌دا به‌و لاوانه‌ی که‌ بێتاوانانه‌ ره‌پێچه‌کی مه‌یدان شه‌ر ده‌کران،"ئه‌ی له‌شکری ساحیب زه‌مان ئاماده‌ به‌ ئاماده، به‌ره‌و رزگاری که‌ربه‌لا ئاماده‌ به‌ ئاماده‌ ‌" "خودا نه‌کا خۆمه‌ینی حوکمی جه‌هادم داتێ؟!"" شه‌ر به‌ره‌که‌تی خۆدایه‌!"و....هتد ئه‌وانه‌ به‌گشتی کۆمه‌له‌ درۆشمێک بوون که‌ به‌ ده‌هۆل و زورنا له‌سه‌ر رادیۆ و ته‌له‌وێزیۆنه‌کان ده‌کۆتران وبه‌م چه‌شنه‌ خه‌لکیان به‌ره‌و مه‌یدانه‌کانی شەڕ ره‌کێش ده‌کرد،دیارە لەوەش ئاگادارین کە پاشان ئایەتولا خومەینی لەبەرامبەر کامێرای تەلەویزیۆن و راگەیەنەرە گشتییەکان بۆ قەبوول کردنی ئاگر بەس کۆتی"وادەزانم جامی زەهر دەخۆمەوە بەلام ناچارم ئەو ئاگر بەسە قەبوول بکەم!"لەبەرەمبەری ءیران دا کاری فریو دانی خەلکی عیراق له‌ لایه‌ن رێژیمی عێراق و ده‌سه‌لاتدارانی ئه‌و کاته‌ی ئه‌و رێژیمه‌ ئەوە بووکە به‌دایم دروشم و شوعاری ئیحساساتیان له سه‌رووی هه‌موو به‌رنامه‌کانی خۆیانه‌وه دانابوو و به‌ درۆ خۆیان به‌ نو‌ێنه‌ری ناسیۆنالیسمی عه‌ره‌ب له‌قه‌له‌م ده‌دا وبه‌و کاره‌ش هه‌موو دنیای عه‌ره‌بیان  لە صشتە بردوله‌گه‌ل خۆیان خستن،که‌ چی دوای کۆتایی هاتنی شه‌ری عیراق وئێران هه‌ر ده‌س به‌جێ په‌لاماری برایەکی خۆی  دا،ئەو برایە کویت بوو، کوێتێک که‌ له‌ به‌ره‌ی نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب دابوو و لە دژی ئیران بە میلۆنان دۆلاری یارمەتی بە حکومەتی عیراق کردبوو، درۆشمه‌کانی حکوومه‌تی عیراق له‌و کاته‌ دا بریتی بوون له‌ "دالاشه‌کان به‌دوامان دا وه‌رن هاکا هه‌ڵمان دڕین!" ئیمە نەوەی سەلاحەدینین و هەرەشەکانی ئیرانی مەجووسی بۆسەر دنیای عەرەب بۆ هەمشە کۆتایی پی دێنین..."  و گه‌لێ دروشمی دیکه‌،ده‌سه‌یری ئه‌م رسته‌یه‌ بکه‌ن بزانن چه‌نده‌ قێزه‌ونه‌ وچه‌نده‌ دوور له‌ هه‌ستی مروڤایه‌تییه‌، دالاشەکان بە دوامان دا وەرن کاتێ ئێمە هەلمان دڕین! وشە بە وشەی بەر بەرییەت و وەحشیگەری لێ دەبارێ، ئه‌مه‌ له‌ حالێکدایه‌ که‌ کاتی خۆی رێژیمی عیراق خۆی به‌ رێژیمێکی پێشکه‌وتووی سۆسیالیستی ده‌زانی وخۆی پێ له‌هه‌موو دنیای عه‌ره‌ب پێشکه‌وتووتر بوو. 

لێرەدا بە کورتە سەرنجیک دێمه‌ سه‌ر شه‌ری ناو خۆیی حیزبه‌ کوردستانیه‌کان به‌گشتی، له‌شه‌ری کۆمه‌له‌ ده‌گه‌ل حیزبی دێمۆکرات دا ره‌نگه‌ زۆر که‌س له‌بیری نه‌بێ به‌لام ئه‌گه‌ر بگه‌رێینه‌وه‌ بۆ ئارشیوی ئه‌و کاته‌ ده‌بینین که‌ له‌و شه‌ره‌شدا گه‌لی دڕوشمی ناره‌وا و نابه‌جێ دراون که‌ ئه‌گه‌ر هه‌موومان به‌ ئه‌ده‌بیاته‌که‌ی ئه‌و ده‌می دا بچینه‌وه‌ ره‌نگه‌ لانی که‌م ئەمرۆکە سەبارەت بە دەکار کردنی ئەو وشەو زاراوانە به‌ خۆمان دا بشکێینه‌وه‌،له‌ شه‌ری براکوژی لە باشوری کوردستان دا به‌ تایبه‌تی له‌ نێوان حیزبه‌ کوردستانیه‌کانی ئه‌و به‌شه‌ دا که‌ ماوه‌که‌ی هێنده‌ دوور نییه‌ به‌راستی وشه‌گه‌لی وا له‌دژی یه‌کتری به‌کار هاتووه‌ کە ئه‌گه‌ر ئێستا هه‌رکام له‌ به‌رپرسانی ئه‌و پارتە‌ و به‌ تایبه‌تی به‌شی راگه‌یاندنی حیزبه‌کان گوێ بۆ وتاره‌کانی ئه‌و ده‌می خۆیان له‌ دژی یه‌کتری شل بکه‌ن من له‌و باوه‌ره‌ دام شه‌رم دایان ده‌گرێ. ئه‌وشیوه‌ گوتارانه‌ به‌ ته‌واوی ته‌ژییه‌ له‌ ئه‌ده‌بیاتێکی کۆن دواکەوتووانەو سەر لەبەری  وشه‌و زاراوه‌کان هی سەردەمی ده‌ورانی خێله‌کین. که‌ وایه‌ هیچ که‌س و لایه‌نێکی مودێرن یان موده‌عی مودێرن نابێ رۆژێ له‌ رۆژان له‌دژی نه‌یاران و موخالیفانی خۆیان له‌ ئه‌ده‌بیات و زمانێکی نا مودێرن و دواکه‌وتوو که‌لک وه‌رگرن، ده‌نا به‌ دلنیاییه‌وه‌ ئیدیعاکانیان له‌مه‌ر مودیرن بوون و نوێخوازییه‌وه له‌لایه‌ن کۆمه‌لانی خه‌لکی کوردستان بەتایبه‌تی تویژی لاوان ده‌چیته‌ خانه‌ی گوومانه‌وه‌‌.

لیره‌ دا با به‌یه‌که‌وه‌ ئاوریکی خیرا له‌ به‌کار بردنی زمان و ئەدەبیاتی لایه‌نێکی مۆدیرن‌ له‌ گه‌ل موخالیف و دژبه‌ری خۆی دا بدەینەوە، له‌ شه‌ری هێزه‌ هاوپه‌یمانه‌کان ده‌گه‌ل هه‌ردوو حکوومه‌تی تالیبان و ریژیمی عیراق هه‌رگیز رۆژێ له‌ رۆژان له‌ هیچ بلاو کراوه‌یه‌کی ده‌نگی و نووسراوه‌یی هێزه‌ هاوپه‌یمانه‌کان دا نه‌مان دیت که ئەوان‌ ئه‌رته‌ش سوپاکه‌ی خۆیان بۆ هێرش بردن بۆ سه‌ر ئه‌و دوو حکوومه‌ته‌ هانبده‌ن و هه‌رگیز گوێمان لێ‌ نه‌بوو رۆژی له‌ رۆژان ئه‌م هیزانە‌ لەسەر رادیۆ و تەلەویزیۆن دا بلێن "بیان گرن، بیان کوژن، هه‌لاتن و به‌زین و .هتد به‌لکوو له‌ به‌یاننامه‌ ره‌سمییه‌کانییان دا باسییان له‌وه‌ ده‌کرد که‌ مه‌سه‌له‌ن چه‌ند هێرشی هه‌واییان کردووه‌ و هیزه‌ زه‌وییه‌کانییان له‌ چ ئاستێک دان. لەهەمان کات دائەو هیزە پێشکەوتووانە لەماوەیەکی کورت دا توانیویانە بە ئامانجە سەرەکیەکانی خۆیان بگەن،لەم بارەوە هیچ کام لەو دوو حکوومەتەی تالیبان و حکوومەتی عیراقیش وێرای ئەو هەمووە پروپاگەندەیە و ئەو هەمووە چەواشە کارییە  نەیان توانی زیاتر لە چەند مانگ خۆ راگرن و وەک دیواری هەرەس هێناوی کەلاوەکان تێک تەپین.

کەوایە ئەوانەی خۆیان بە نوێخواز و پێشکەوتوو دەزانن دەبێ خۆیان لە ئەدەبیاتی خێلەکی و دواکەوتووانە دوور رابگرن و له‌جیاتی چه‌ند پاته‌کردنه‌وه‌ی بۆچوونه‌کان دۆراوه‌کان با هەولێکی راگەیاندنی جیدی بۆ وشیار کردنەوەی خەلکی کوردستان بدەن بۆ ئەوەی چی دیکە کۆمەلانی خەلک و بەتایبەتی لاوان بەرەو بیری توندو تیژی و سرینەوەی لایەنە موخالیفەکان هان نەدرین، ئه‌وجوره‌ سیاسه‌ت کردنه‌‌ ته‌نیا له‌ بیرو باوه‌ره‌کانی کاربه‌ده‌ستانی رێژیمی ئیران ده‌وه‌شیته‌وه‌، با راستی مه‌سه‌له‌‌کان ئاوه‌ژوو و چه‌واشه‌ نه‌که‌ین وباوه‌ر به‌وه‌ بێنین که‌ زه‌مانی ئه‌وه‌ هاتووه‌  روو لە قسەی ئیحساسی وەرگێرین و لانی کەم ئەوەی لە رابردوو دا تەجرەبە کراوە جارێکی دیکە تەجرەبە نەکرێتەوە،فارس گوتەنی" آزمودە را آزمودن خطاست".

 سه‌ره‌وه‌. ده‌سپێک.

ئه‌م بابه‌ته‌ چاپ بکه‌!

   ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ هاوڕێکه‌ت بنێره:

© www.giareng.com
All rights reserved 2005.