Ö:: بنێشته‌کانی ئاسیا و کاجێڕه جیهانی‌یه‌کان

نووسینی: سیاڕۆژ

بنێشته‌کانی ئاسیا و کاجێڕه جیهانی‌یه‌کان
کاتێک جیهان بێ تاقه‌ت ئه‌بێ ده‌مێک بنێشت له ئاسیا ئه‌قۆزێته‌وه.
ئه‌م ڕسته‌یه هیچ فه‌لسه‌فه‌یه‌کی تیا نی‌یه، به‌ڵکو ئاسانی جوگرافیا و بێ دیواری هه‌ندێک ناوچه ئه‌وه‌ی ڕه‌خساندوه که بازرگانانی فیکری سیاسی جیهان و پردی مه‌حکه‌می خێزانه سیاسی‌یه‌کانیان ڕێگا بدات فێری هه‌نگاوی ده‌ولی بن و پیشه‌شیان ئه‌وه‌یه که بنێشتی نوێ بۆ کاجێڕه‌ی ماشینه پیشه‌سازی‌یه ‌کانیان په‌یدا بکه‌ن.

عێراق کویزێکی بچوکه له ئه‌زموونی گه‌وره‌ی ڕۆژئاوا و تاقی‌کردنه‌وه‌یه‌که که ده‌مێک ساڵه قوتابی‌یه سیاسی‌یه‌کانی دونیا خۆیان بۆ ئاماده‌ کردووه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ وه‌ک قه‌ڵبه‌یه‌کی دڕاو له عه‌بای ڕۆژهه‌ڵاتا

فه‌رمووی له بیزنسمانه‌کان کرد وبورجی کۆنترۆڵێ جیهان (پنتاگۆن) له ناوچه‌که‌دا دامه‌زرا.

ئێمه وه‌ک کورد ڕه‌فه‌یه‌کی نوێین له مارکێته گه‌وره‌که‌ی ناوچه‌که و ئایینده‌ی ئێمه چیه ؟

ئایا ئێمه بارگه‌یه‌کی گرنگین له نه‌خشه‌ی فیکری سیاسی کۆنگریس و بێ ده‌نگی ئێمه زه‌خیره نی‌یه بۆ مه‌له‌فی ئه‌مه‌ریکی له عێراق؟

هه‌ریه‌ک له ئێمه ئه‌وه ئه‌زانێت که تۆڕی مه‌سه‌له‌که له‌وه‌ گه‌وره‌تره که ته‌نها شه‌قامه ستراتیجی‌یه‌که‌ی عێراق بێت... به‌ڵام ئێمه که به‌رگێکی ئه‌و شه‌قامه سیاسی‌یه‌ین تا ئێستا مه‌رامه‌کانی ئه‌سپی کۆشکی سپیمان بۆ ناخوێنرێته‌وه و هوتافات وڕیکلامه‌کانی عه‌لی بابا و چل حه‌رامی هه‌ر له‌ که‌له‌مانایه.

بۆیه دره‌نگه بۆ ئه‌وه‌ی شاگرده‌کانی خۆشمان دیباجه‌ی شه‌یتان له ‌به‌رکه‌ن و چی دی ده‌میان که‌ناڵێک نه‌بێ بۆ ووتنه‌وه‌ی خواسته‌کانی عه‌نته‌ر.... چونکه دوور نی‌یه عه‌نته‌ر ببێ به دۆستی عه‌نته‌ره‌کانی ده‌وروبه‌رمان و ئایدۆلۆجیای دیوه‌خان ببێته مایه‌ی ڕۆژگیرانی سیاسه‌تی کوردی.

نووسینی: سیاڕۆژ......... ئۆسلۆ
 سه‌ره‌وه‌. ده‌سپێک.

ئه‌م بابه‌ته‌ چاپ بکه‌!

   ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ هاوڕێکه‌ت بنێره:

© www.giareng.com
All rights reserved 2005.