Ö:: ده‌ردی گران

 نووسینی: ناسر عه‌زیزی

ده‌ردی گران
ئه‌ی په‌ری
نێو مه‌یخانه
ساقی
بۆم تێکه ئه‌م جاره‌ش
به جامه‌که‌ت
با سارێژکه‌م
ده‌رد و برینم
به مه‌یه‌که‌ت
دڵم بورکانه
هه‌ناسه‌م سواره
مقام و ته‌ک په‌ره‌ستی
ریسواو بێ ئاکامه
بڕژێنه و پڕ که
ئه‌ی فریشته‌ی خوایی
مه‌یخانه
ده‌ردم گرانه
خه‌م وغوربه‌ت ژینمه
ژینم تاڵه
کورد بیر ده‌کا
رابردوو
ئه‌زمونی جارانی
هه‌زاران سواری چوو
ێستاش بێ سواره
بۆپێشه‌وه چون
ده‌ستی یه‌کگرتن
بۆ خه‌باتێکی ره‌وا!
ده‌نێن هه‌نگاو بۆ دووا
بۆ مقام
ته‌ک په‌ره‌ستی
خۆ توواندنه وا
ده به‌سه هاوار هاوار
تاکو که‌ی
کاتی یه‌کگرتنه
به‌ره‌و پێشه‌وه
برینی کۆن مه‌کولێننه‌وه
نووسینی: ناسر عه‌زیزی
24-11-06

 سه‌ره‌وه‌. ده‌سپێک.

ئه‌م بابه‌ته‌ چاپ بکه‌!

   ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ هاوڕێکه‌ت بنێره:

© www.giareng.com
All rights reserved 2005.