Ö:: گه‌ر تۆ نه‌بی

نووسینی: ناسر عه‌زیزی

گه‌ر تۆ نه‌بی
تۆ بینایی هه‌ر دوو چاومی
گه‌ر تۆ نه‌بی
رێگای ژینی پڕ حه‌سره‌تم کوێرو نامۆیه
تۆ رووناکی ژینمی
گه‌ر تۆ نه‌بی
ژینم وه‌ک شه‌وگارێکی تاریکی بێ کۆتاییه
تۆ ئاسۆی عشقێکی پاکی
گه‌ر تۆ نه‌بی
دنیایی ئه‌وینی پڕ خۆزگه‌م کپ و خایاڵاوی‌یه
تۆ حۆری به‌هه‌شتی دڵمی
خونچه‌ی باخی ژینمی
تۆ پێغه‌مبه‌ری ئه‌وینمی
ئه‌ی خۆشه‌ویسته‌که‌م
تۆ په‌روانه‌ی
منیش مۆم
هه‌ر ده‌م و سات بۆت ده‌سوتێم
هێدی هێدی ده‌توێمه‌وه
قه‌ت چاوت له‌ نابڕم
تا له ئارامیدا سه‌ر ده‌نێمه‌وه
نووسینی: ناسر عه‌زیزی
24-11-06

 سه‌ره‌وه‌. ده‌سپێک.

ئه‌م بابه‌ته‌ چاپ بکه‌!

   ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ هاوڕێکه‌ت بنێره:

© www.giareng.com
All rights reserved 2005.