Ö:: هیوای ژیانم

mwan-16@hotmail.com

هیوای ژیانم
ساڵانێکه هیوام وایه بۆ یه‌که‌مجار تۆ ببینم نیشتمانم
شه‌وانێکه چاوه‌کانم له گه‌ڵ ئه‌سری دوری تۆدا
ده‌م سوتێنن کوردستانم
وا هه‌ست ده‌که‌م که دووری تۆ له چیایه‌ک گه‌وره‌تره و
له شه‌لالێک به هێزتره و هه‌موو ساتێ ده‌م خنکێنن
به‌ڵام هێشتا چاوه‌روانم
چاوه‌روانی ئه‌و خوله‌که‌م له باوه‌شت خه‌مه‌کانم بدرکێنم
ئاره‌زوومه له ژێر ئاڵایی سه‌ربه‌ستیتدا ئاگری نه‌ورۆز
داگیرسێنم
له سه‌ر گۆری هه‌ر شه‌هیدێک بیروێنم سوره گولێک
له ناو چاوی هه‌ر دوژمنێک ده‌ری بێنم مافی گه‌لێک

mwan-16@hotmail.com

 سه‌ره‌وه‌. ده‌سپێک.

ئه‌م بابه‌ته‌ چاپ بکه‌!

   ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ هاوڕێکه‌ت بنێره:

© www.giareng.com
All rights reserved 2005.