جرجه‌کانی
زه‌عیم...
من هه‌ر به ده‌م نووسینه‌وه...گه‌شتمه وه‌حی دیوانێک.
دوایی زانیم...مه‌ره‌که‌بیش تلیاگێکه،که‌له سه‌ر قڵیش ئه‌کات و
ده‌رگا له مێشک ئه‌کاته‌وه.
من هه‌ر به ده‌م نووسینه‌وه..گه‌شتمه گه‌رماوی مه‌لیک و
بینیم سوڵته هێنده گه‌ڕه ..گه‌وره‌ترین ئۆقیانوسی ئه‌م نه‌خشه‌یه،
ڕه‌فتاری پاک ناکاته‌وه.
من
هه‌ر به ده‌م نووسینه‌وه...سه‌ری کونجی ئه‌م ووڵاته‌م هه‌ڵدایه‌وه،
سه‌یر ئه‌که‌م چه‌ند جرجێکی ڕه‌ش ..
ژێر خانی ئائه‌م پایته‌خته هه‌ڵ ئهکۆڵن به‌ره‌و هه‌ره‌س،
سه‌یر ئه‌که‌م ئه‌م مزگه‌وت و منارهیهشیان..خسته بۆسه‌ی ،
ڕه‌شترین قۆنته‌راته‌وه....
نووسینی: سیاڕۆژ......ئۆسلۆ |