Ö:: کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌نووسى له‌ هه‌ولێر بۆ رێزدار عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده

ماڵپه‌ڕى "کوردستان‌و کورد"

به‌ به‌شداریى نوێنه‌ران‌و په‌یامنێرانى زیاتر له‌ 40 راگه‌یه‌نى گشتى (ته‌له‌ویزیۆن، رادیۆ، رۆژنامه‌‌و ماڵپه‌ڕى ئینتێرنێتى)، کاتژمێر 2ى دانیوه‌ڕۆى رۆژى چوارشه‌ممه‌ 13ى دیسامبرى 2006 (22ى سه‌رماوه‌زى 1385)، کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌نووسى له‌ هۆتێل هه‌ورامان، له‌ شارى هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ چوو.
له‌م کۆنگره‌ رۆژنامه‌نووسىیه‌دا، ماموستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‌ له‌ لایه‌ن حیزبى دیموکراتى کوردستانه‌وه‌ تیشکى خسته‌ سه‌ر هۆیه‌کانى له‌تبوونى حیزبى دیموکرات‌و هێڵه‌ گشتى‌یه‌کانى رێبازى ئه‌م حیزبه‌ى بۆ نوێنه‌رانى میدیاکان باس کرد.

له‌ درێژه‌ى کۆنگره‌ رۆژنامه‌نووسى‌یه‌که‌دا به‌ڕێز حه‌سه‌نزاده‌ وه‌ڵامى پرسیارى په‌یامنێرانى دایه‌وه‌. له‌م به‌شه‌ش دا به‌ڕێزیان روانگه‌‌و سیاسه‌ته‌کانى حیزبى دیموکراتى کوردستانى سه‌باره‌ت به‌ زۆر مه‌سه‌له‌ى گرنگ روون کرده‌وه‌.

پێوه‌ندى له‌گه‌ڵ هێزه‌ سیاسى‌یه‌کانى کوردستان، روانین له‌ سه‌ر راپۆرتى بێیکه‌ر، هامیلتون، جیاوازیى له‌تبوونى ئه‌مجاره‌ى حیزب له‌گه‌ڵ جیابوونه‌وه‌کانى پێشوو، به‌رنامه‌ى حیزب بۆ ژنان، لاوان‌و رووناکبیران، هاوکارى له‌ چوارچێوه‌ى به‌ره‌یه‌کى کوردستانى دا، هه‌ڵوێست له‌ به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژاردنى شووراکان، رۆڵى هێزه‌ سیاسى‌یه‌کان له‌ کێشه‌ى نێوخۆى حیزب‌و کۆمه‌ڵێک پرسى دیکه‌، له‌م به‌شه‌ى کۆنگره‌ رۆژنامه‌نووسى‌یه‌که‌دا که‌وتنه‌ به‌رباس که‌ به‌ڕێز حه‌سه‌نزاده‌ بۆ میدیاکان روونى کردنه‌وه‌.

ئه‌م کۆنگره‌ رۆژنامه‌نووسىیه‌ تا کاتژمێر 4ى ئێواره‌ى خایاند. ماڵپه‌ڕى "کوردستان‌و کورد" به‌ زوویى راپۆرتى په‌یامنێرى خۆى له‌م کۆنگره‌ رۆژنامه‌نووسى‌یه‌، ده‌خاته‌ به‌رچاوى خوێنه‌ران.

 

 سه‌ره‌وه‌. ده‌سپێک.

ئه‌م بابه‌ته‌ چاپ بکه‌!

   ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ هاوڕێکه‌ت بنێره:

© www.giareng.com
All rights reserved 2005.