Ö:: سکرتێرى گشتى یه‌کیه‌تى لاوانى دێموکراتى کوردستانى ئێران بۆ خوێندکاران ده‌دوێ

ئاماده‌کردن: هێژا مه‌نگوڕ

کاتژمێر 2ى پاش نیورۆى  رۆژى 1شه‌ممه‌ 3ى به‌فرانبارى 1385ى هه‌تاوى ، به‌رامبه‌ر به‌ 24ى  دیسه‌مبرى 2006ى زایینى، یه‌کیه‌تى لاوانى دێموکراتى کوردستانى ئێران کۆبوونه‌وه‌یه‌کى بۆ کۆمه‌ڵێک له‌ خوێندکارانى زانکۆى کۆیه‌ ساز دا. له‌و کۆبوونه‌وه ‌دا که‌ له‌ هۆڵى کۆلێژى ئه‌ندازیارى زانکۆى کۆیه‌ به‌رێوه‌‌چوو، به‌رێز ره‌حمانى سه‌لیمى (سکرتێرى گشتى یه‌کیه‌تى لاوانى دێموکراتى کوردستانى ئێران)  وێراى به‌خێرهێنانى خوێندکارانى ئاماده‌بوو و دربڕینى داخ و به‌ژاره‌یه‌کى یه‌کیه‌تى لاوان له‌ مه‌ڕ له‌ت‌بوونى (حدکا) چه‌ند رونکردنه‌وه‌یه‌کى سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخى ئێستاى رێکخراوى یه‌کیه‌تى لاوان و مه‌سه‌له‌ پێوه‌ندی داره‌کانى ئه‌ورێخراوه‌ له‌گه‌ڵ دووله‌ت بوونى حیزبى دێموکرات و چۆنیه‌تى پشتیوانى کردنى ئه‌و رێخراوه‌ له‌ حێزبى دێموکراتى کوردستان- ئێران خسته‌ روو. به‌رێز سه‌لیمى له‌و کۆبوونه‌وه‌ جه‌ختى له‌ سه‌ر، سه‌ربه‌خۆیى بریاردان و به‌رفرێوان کردنى چالاکیه‌کانى یه‌کیه‌تى لاوان له‌ داهاتوو دا کرده‌وه‌. ناوبراو ووتى: پێش دوو له‌ت بوونى حیزب ئه‌و ئه‌ندامانه‌ى یه‌کیه‌تى لاوان که‌ به‌ دڵى زۆرایه‌تى کۆمیته‌ى ناوه‌ندى نه‌بوون له‌ په‌راوێز خرابوون و (زۆرینه‌ى کۆمیته‌ى ناوه‌ندى ) حیزبى دێموکراتى کوردستانى ئێران  راسته‌وخۆ ده‌ست تێوه‌ردانى له‌بریار و کار و چالاکیه‌کانى ئه‌و رێکخراوه‌ ده‌ست پێکردبوو! تا ئه‌وى که‌ ئه‌و ده‌ست تێوه‌ردانه‌ گه‌یشته‌ لووتکه‌ و به‌ بریارى (زۆرینه‌ى ده‌فته‌رى سیاسى باڵى ده‌سته‌ڵاتدار) سکرتێرى گشتى یه‌کیه‌تى لاوانى هه‌ڵبژێردراوى کۆنگره‌ له‌ سه‌ر کار لابرا! ئێمه‌ دواى له‌ت بوون به‌و رێک که‌وتنه‌ گه‌یشتین، که‌  به‌ رێنوێنى و هاوکارى حیزبى دێموکراتى کوردستان ده‌توانین یه‌کیه‌تى  لاوانێکى به‌ هێز و چالاکمان هه‌بێ و قۆناغێکى نوێى و گه‌شى رێکخراوه‌که‌مان ده‌ست پێبکه‌ین. بۆیه‌ به‌ پێى به‌یاننامه‌ى رۆژى 17ى سه‌رماوه‌ز به‌ ره‌سمى پشتیوانى خۆمان له‌ حیزبى دێموکراتى کوردستان ده‌ربڕى .هه‌ر له‌و کۆبوونه‌وه‌دا به‌رێز ره‌سوڵى سوڵتانى ( به‌رێوه‌به‌رى نوسینى گۆڤارى لاوان) چه‌ند وته‌یه‌کى به‌نرخى پێشکه‌شى ئاماده ‌بووان کرد، کاک ره‌سوڵى سوڵتانیش له‌ باره‌ى مه‌سه‌له‌ پێوه‌ندیداره‌کانى به‌ یه‌کیه‌تى لاوان و ئه‌وگیر وگرفتانه‌ى له‌ رابردوو دا له‌ به‌رامبه‌ر  ده‌رچوونى ئه‌و گۆڤاره‌ دروست ببون بۆ خوێندکاران دوا. به‌شى دووهه‌مى کۆبوونه‌وه‌که‌ بریتى بۆ له‌ پرسیار و وڵام که‌ له‌ لایان  به‌رێزان( سه‌لیمى و سوڵتانى ) وڵام درانه‌وه‌.له‌کۆتایى ئه‌و  کۆبوونه‌وه‌ دا که‌ نزیک دوو کاتژمێرى خایاند دوباره‌ به‌خێرهاتنى خوێندکاران کرایه‌وه‌ و له‌ فه‌زایه‌کى دۆستانه‌ دا کۆونه‌وه‌که‌ کۆتاى هات .

 سه‌ره‌وه‌. ده‌سپێک.

ئه‌م بابه‌ته‌ چاپ بکه‌!

   ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ هاوڕێکه‌ت بنێره:

© www.giareng.com
All rights reserved 2005.