به
به‌رز
کردنه‌وه‌ى ئاڵاى کوردستان ماڵى کورد له تۆرۆنتۆ کرایه‌وه
رۆژى 16/12/2006 به‌ئاماده‌بووانى ژماره‌یه‌کى به‌رچاوى کوردستانیانى شارى
تۆرۆنتۆى که‌نه‌داو ده‌وروبه‌رى و چه‌ندین دۆستى کورد نووسینگه‌ى مالىَ
کورد له تۆرۆنتۆ لهرێورهسمێکى شایسته‌دا کرایه‌وه، دواى چڕکه‌یه‌ک وه‌ستان
بۆ رێز گرتن لهسروودى نیشتمانى کوردستان و که‌نه‌دا وگیانى پاکى
گیانبهختکردووانى رێگاى ئازادى وسه‌ربه‌خۆیى کوردستان وتارى ماڵى کورد
به‌زمانى کوردى له‌لایه‌ن نوره‌دین وه‌یسى به‌رپرسى راگه‌یاندن
وپه‌یوه‌ندییه‌کان پێشکه‌ش کرا، پاشان وتاره‌که به‌ئینگلیزى له‌لایه‌ن
ئیسماعیل یوسفى ئه‌ندامى ده‌سته‌ى به‌ڕێوه‌به‌ر خوێنرایه‌وه، ئینجا به‌رپرسى
ماڵى کورد د. فه‌ره‌یدوون ڕه‌حمانى وته‌یه‌کى کورتى ده‌رباره‌ى پێکهاته‌ى ماڵى
کورد و ئامانج وبه‌رنامه‌کانى بۆ ئاماده بووان باس کرد، پاشان له‌لایه‌ن
ئاماده‌بووانه‌وه چه‌ند پێشنیاز‌و پرسیارێک کران و له لایه‌ن به‌رپرسى ماڵى
کورد و ئه‌ندامانى ده‌سته‌ى به‌ڕێوه‌به‌ر ((نوره‌دین وه‌یسى و ئیسماعیل یوسفى و
سه‌رتیپ کاکه‌یى) وه‌ڵام درانه‌وه، ئینجا ژماره‌یه‌کى زۆرى ئاماده بووان
بڕیارى هاوکارى و کارکردن له ماڵى کوردیان دا‌و فۆرمى ئه‌ندامه‌تیان پڕ
کرده‌وه.
جێگه‌ى باسه ماڵى کورد نزیکه‌ى ساڵێکه دامه‌زراوه و تائێستا چه‌ندین چالاکى
جۆراوجۆرى هونه‌رى و رۆشنبیریى ئه‌نجام داوه
.
جێى
ئاماژه پێدانه هونه‌رمه‌ندى شێوه‌کارى کورد دارا ئارام به‌سوپاسه‌وه بیست
ویه‌ک تابلۆى ره‌نگینى خۆى وه‌کو هاوکارییه‌ک پێشکه‌شى ماڵى کورد کرد.
راگه‌یاندنى ماڵى کورد

 |