Ö:: مامۆستایی بێ هاوتا

نووسینی: ئاواره زه‌هاوی

مامۆستایی بێ هاوتا
ئه‌ی خۆری پرشنگداری ئاسمانی كوردستانم
ئه‌ی زانای سه‌رده‌م، مامۆستایی بیرزانم
په‌روه‌رده‌ی ڕاستی، ئۆ سه‌ربه‌خۆیی زانم
دێمۆكراتت گیانده لوتكه، شاد گیانی شه‌هیدانم
هه‌تا خۆر مابێ، هه‌تاوی له سه‌ر وڵاتمانی
هه‌تا كورد مابێ، مامۆستایی بێ هاوتامانی
گیانت به‌خت كرد بۆ ئازادی ئه‌م گه‌له
تا ئه‌م گه‌له بێت قاسملوو له دڵی گه‌له
گیانت به‌خشی له پێناوی ڕزگاری ئه‌م گه‌له
ژیان و خه‌باتت چیرۆكه بۆ نه‌وه‌ی ئه‌م گه‌له
هێشتا هه‌ڕاجی قه‌ڵم و سیخۆڕی ماوه
ئه‌ڵێن بیرو ئامانجی قاسملوو ته‌واو نه‌ماوه
ئه‌ی كوا رزگاری نیشتمانم نه‌وه‌ی بێ شه‌‌هیدم؟
ئه‌ی كوا سوشیاڵ دێمۆكراتم به‌هاری ئازادی وڵاتم؟
ئه‌ی كوا یه‌كگرتنه‌وه‌ی چوار ئه‌ندامی له‌شم؟
ئه‌ی كوا سه‌ربه‌خۆ گشت پارت كۆمه‌ڵگای وڵاتم؟
گومانم نییه قوتابیانت ئامانجه‌كانت ده‌گه‌ینه لوتكه
رۆژیه ته‌رمی پیرۆزت گوڵ باران میلیونها له بنكه
دوژمن تۆقیوه هه‌وڵ ئه‌دا وا ناوت بشه‌وێنێ
خه‌یاڵی خاوه، خوێنی گه‌وره ڕه‌گی، هێز ئه‌هێنێ
تا كورد بژی دێمۆكرات ڕێبه‌ره، قاسملوو له سه‌ر سه‌ره
دێمۆكرات هێزی گه‌له، دوژمن چوونی له سه‌ره
نووسینی: ئاواره زه‌هاوی
22-11-2006

 سه‌ره‌وه‌. ده‌سپێک.

ئه‌م بابه‌ته‌ چاپ بکه‌!

   ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ هاوڕێکه‌ت بنێره:

© www.giareng.com
All rights reserved 2005.