Ö:: قیبله‌ی نوێژی کوردایه‌تی و باوه‌ڕ .. مه‌هاباد ..!

نووسینی: م . حه‌مید عه‌زیز

( دڵنیابه‌ ئه‌ی مه‌هاباد کوڕانی که‌ دوێنی دایانه‌ شه‌قه‌ی باڵی لێک ترازان، سبه‌ی یه‌کن له‌به‌ر چاوانی دایکی نیشتمان، ده‌بن به پشت بۆ نه‌ته‌وه‌و ‌چقڵیش بۆ‌ چاوی دووژمنان ) .
( پێشکه‌شه‌ به‌ دڵ و چاوی مه‌هاباد، حیزبی دیموکراتی کوردستانی ( ئێران ) ڕۆژهه‌ڵات )
قیبله‌ی نوێژی کوردایه‌تیم.. جه‌سته‌ی شه‌که‌ت و بریندارم نیشتمانی شه‌ونخونیی و نه‌سره‌وتیی و ماڵه‌ گه‌رمه‌که‌ی کوردایه‌تی و خه‌بات و به‌رخۆدان عه‌شقه‌ ئه‌به‌دی‌یه‌که‌ی نیشتمانم سیمبوول و تابلۆی ئازادیم خه‌وو خه‌یاڵ و هه‌ستی پڕ ژیان و ڕووباری تینوێتی هیواکانم وێستگه‌ی سه‌فه‌ری سه‌ربه‌ستیم .. ئه‌ی جوانترین گوڵ و دایک و میهره‌بانی ئه‌ی دنیای لانکی پڕجوانی کورده‌واری ئه‌ی شاره‌ سه‌ربڵندو ئازاکه‌م گلێنه‌ی من ئه‌ی‌ مه‌هاباد. تۆ هه‌میشه‌ ئاگردانی دڵی گه‌رمی کورده‌واریت جۆش و خرۆش پێکردووه‌ و سه‌رلقی بۆ کوردایه‌تی و تۆ هه‌میشه‌ له ‌قازی و کۆماره‌وه‌ بوویته‌ پایته‌ختی ئه‌ستێره‌ی گه‌شی کوردایه‌تی و خه‌بات و کۆڵنه‌دان کوڕه‌ گه‌وره‌شت له‌ چاوه‌کانت خۆشتر ده‌وێن که‌ که‌شه‌که‌ت و برینداری ده‌سته‌کانه‌ که‌ شمشێری تیژی که‌رت و په‌رت کردنی هێزو هه‌ناویین‌ به‌ڵام هه‌ر سه‌ر بڵنده‌ دیموکرات .!. داخه‌که‌م له‌مێژه‌ چاوه‌ڕێی سه‌رکه‌وتنی کوڕانی باوبۆران و کوڕانی ته‌نگانه‌ کوڕانی پێشمه‌رگه‌ بووی .. ئه‌و ئه‌ستێرانه‌ی که ‌باڵایان هیوای ڕۆحی تۆ بوون ئه‌وانه‌ی که‌ هه‌رگیز کوون له‌جه‌رگیاندا نه‌بووه‌و کوڕانی ئازای باوبۆران‌ که‌شه‌وان دووژمنیان هه‌راسان کردبوو کونه‌ مشکیان لێکردبوون به‌‌ قه‌یسه‌ری .. به‌ڵام خه‌م مه‌خۆ هه‌ر ئه‌وانن سبه‌ی دێنه‌وه‌ باوه‌شی تۆو خه‌مه‌کانت ساڕێژ ده‌که‌ن هه‌ناسه‌ی سه‌ربه‌ستی و سه‌رفرازی ده‌که‌نه‌‌ ئۆخه‌ی بۆ دنیایه‌کی ئازادی تاهه‌تاییت بۆ ‌دڵ و هه‌ناوی شه‌که‌ت وسووتاوت له‌ده‌ستی شه‌ڕی پایه‌و سه‌رکرده‌ .. سه‌رکرده‌ی ته‌نها پله‌و پایه‌ نه‌ک به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌و نیشتمان . غه‌م هه‌ڵمه‌گره‌ ئه‌ی ئه‌و دایکه‌ی سومبوولی گشت پیرۆزی یه‌کانی ئه‌ی سوکنایی هۆش و بیری پێشمه‌رگه‌ ئه‌ی جوانترین دایکی میهره‌بانی .. ئێستا زوویرو په‌رێشانی به‌ له‌ت بوون و قاش قاشی دڵ و چاوه‌کانت، جاڕس و بێزاری به‌ که‌رت بوونی دڵی مه‌هاباد ئه‌ی عه‌زیزم تۆ عه‌وداڵ و ناڕه‌حه‌ت بووی به‌ شه‌ق بوونی ڕه‌نجی دوێنێ و ‌ئومێده‌کانی سبه‌ینێ و که‌رت بوونی هیواکانی باڵای جوانی کورده‌واریت، ئێستا تۆ ڕووباری فرمێسکی و گۆمی خوێنه‌ چاوه‌کانت هیلاک و بێ هیوا چاوه‌ڕێی تروسکایی یه‌ک ڕوناکیت تا که‌له‌پچه‌ی هه‌ناسه‌بڕی ته‌وقی سه‌رت بکه‌نه‌وه‌. له‌مێژه‌ ده‌رگایه‌کی ئاسنین پالیسی ده‌وری ماڵته بۆیه‌ غه‌مباریی وه‌ک و با ده‌وری هه‌ناسه‌ی به‌ر هه‌یوانی ماڵتی گرتووه‌و ته‌نیووه‌‌ . به‌ڵام هه‌م نه‌فامی ئێمه‌و  هه‌م تاڵی ژیان تا سه‌ر نی‌یه‌ هه‌موو جیهان به‌ هیوا ده‌ژین، ئێمه‌ی کوردیش به‌هیوای سبه‌ینێی سه‌رکرده‌یه‌کی وه‌کو قازی ئه‌ژین .  

هیوای کوردستان و کورد پێشمه‌رگه‌یه‌ .. پێشمه‌رگه‌ش ده‌ڵێ :

ئه‌ی مه‌هاباد ڕوناکی چاوی پێشمه‌رگه‌ و نان و ئازادی و بیستن و بینینی هه‌موو پیرۆزی یه‌کی تۆین .. هه‌موو قوربانی ڕووباری خوێن و خه‌بات و ئاره‌قی ناوچه‌وان و ته‌وێڵی تۆین. مه‌هابادیش به‌ قورگی پڕ له‌ گریانه‌وه‌ هاوار ده‌کات و ده‌ڵێ :

وایه‌ .. چاره‌نووس یان ڕێکه‌وت یان ده‌به‌نگی خۆمان به‌ڵامان به‌سه‌ر دێنێ من ئه‌ڵێم خۆمان و ده‌به‌نگی و ته‌ماح و جاوچنۆکی. من له‌ دێر زه‌مانه‌وه‌ زیاتر له‌سه‌ده‌یه‌ک له‌ له‌دایک بوونی هه‌ستی ژێرده‌ستیمه‌وه‌ وه‌ک و زگماک به‌ یه‌خسیری و کوێری و ته‌وقه‌وه‌ له‌دایک بووم، پێشمه‌رگه‌و خه‌بات و شۆڕش بۆمن گیانه‌ ڕۆحه‌ چاوه‌ بینینه‌.. تامی باڵای پێشمه‌رگه‌ بۆ منی یه‌خسیر گه‌لێ شیرینه‌ ‌.

پێشمه‌رگه‌ سوێند ده‌خوات و ده‌ڵێت  :

په‌یمان بێت ئه‌ی مه‌هاباد شادی ده‌که‌ینه‌وه‌ به‌ری ڕۆحی غه‌مباری تۆ، ده‌بینه‌وه‌ ده‌ست له‌ملانی یه‌ک بوونی هۆنراوه‌که‌ی دووێنێ که‌ناوی ( یه‌ک بوون ) بوو هه‌موو گیانی فرمێسک و خوێن بوو بۆ له‌ت بوون و شه‌ق بوونمان، بۆ ئێمه‌ ده‌گریا ئه‌مڕۆ ئه‌م پێنووسی برایه‌تی‌یه‌ هه‌ر ئه‌و پێنووسی یه‌ک بوونه‌یه‌ هه‌موو به‌یه‌که‌وه‌ هه‌موو پێنووسه‌کان هه‌موو تفه‌نگه‌کان له‌خزمه‌ت ڕزگاربوون و شکانی که‌له‌پچه‌ی ته‌وقی تۆین ئه‌ی نیشتمان . سوێندبێ به‌تۆ به‌ پیرۆزییت به ‌بۆنی خاک و خوڕه‌ی ئاوو بێستانی سه‌وزی چاوه‌کانت باڵای به‌رزی سه‌رفرازیت سیمای کورده‌واری و تابلۆی یاده‌وه‌ری منداڵیمان له‌ کوچه‌و کۆڵانی پڕ میهری تۆ، په‌یمان بێت پێشمه‌رگه ‌بین بۆ پرچی قه‌ف کراوو ئاڵۆسکاوی نازداری تۆ ، ئه‌ی ئه‌و ڕۆحه‌ نه‌سره‌ووت و عه‌جووله‌ی ئازادی ئه‌ی دنیای بینینی ئێمه‌ ئه‌ی گلێنه ئه‌ی جوانترین کچ و دایکی کوردستان‌ . ‌له له‌‌ دایک بوونمه‌وه‌ تۆ له‌ خوێنمای له ‌منداڵیمه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئازاری ژێرده‌ستی مندای تۆ مێژوویه‌کی پڕخه‌بات و کۆڵ نه‌دانی بۆ ده‌سته‌ خوشکانی (سنه‌و ئامه‌دو قامیشلۆو سلێمانی) له‌دووژمنیش تۆ نه‌ترس و بێباک بووی هه‌میشه‌ ئه‌ی مهابات جێی ئومێدو هیواکانی منداڵ و گه‌وره‌ی کوردستانی. ئه‌مڕۆ هاتووین سه‌رت له‌ باوه‌شمان توونگ که‌ین، چاوه‌کانت تێر تێر ماچکه‌ین لێمان ببوری ئێمه‌ی برا که‌ ئه‌مڕۆ ڕوومان له‌یه‌ک ترازاوه‌ دڵنیا به‌ سبه‌ی ده‌ست له‌ملانی ڕزگاربوونته‌، چاک ئه‌زانین هه‌موو ڕۆژێ خه‌ڵتانی ئازاری پڕ له‌گووناهی شه‌یتانه‌ ڕیشنه‌کانی مه‌ینه‌تیت که‌ خواش لێیان ناویست و بێزاره‌ چاک ئه‌زانین ئێستا خه‌وزڕان و ناڕه‌حه‌تی بۆته‌ پیشه‌ی شه‌و و شه‌وگارانت .. ئه‌ی ووڵاته‌ زامدارو خێر له‌ خۆ نه‌دیووه‌که‌مان هه‌میشه‌ گه‌ڵا وه‌رینه‌ وه‌رزت له‌سایه‌ی دڵ ڕه‌شیی دووژمنانی هه‌ناو پیس و هۆش داڕزاوه‌کانی چه‌رخی کۆن و ژینی تاڵی په‌چه‌و عه‌بای پڕ درۆکان مێزه‌ری پڕ فرت و فێڵی ڕێوی یه‌کان. ئێمه‌ وه‌ک و پێشمه‌رگه‌ وه‌ک و هه‌ڵۆی پارێزه‌ری ئه‌م خاک و نیشتمانه‌ ئه‌زانین چه‌ند غه‌مباری به‌له‌ت بوون و دووبه‌ره‌کی کوڕه‌کانت، به‌ڵام دڵنیابه‌ له‌دووایدا هه‌موو یه‌کین بۆ ڕزگاریت گشت هه‌ناسه‌ین له‌خنکان و ده‌رده‌سه‌ریت هه‌موو ده‌ستین بۆ یارمه‌تی و پارێزگاری چاوه‌کانت هه‌موو پێشمه‌رگه‌شین بۆ نه‌ته‌وه‌ی زووڵم لێ کراوی مه‌مله‌که‌تی زووڵم و کوشتنی خه‌ونی کوردان، هه‌موو هه‌ناسه‌ی گووڵین بۆ باخچه‌ی سه‌وزی چاوانی سه‌رفرازی تۆ ئه‌ی نیشتمان. ئه‌ی مه‌هاباد دڵنیابه‌ براکانی دووێنێی دووبه‌ره‌کی و لێک دابڕان له‌سه‌ر سفره‌ی کوردایه‌تیت ده‌بن به‌یه‌ک.. ده‌بنه‌وه‌ دڕک بۆ ئاخوندو بۆ دوژمنان .

نووسینی: م . حه‌مید عه‌زیز

Hamid773@hotmail.com   
 سه‌ره‌وه‌. ده‌سپێک.

ئه‌م بابه‌ته‌ چاپ بکه‌!

   ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ هاوڕێکه‌ت بنێره:

© www.giareng.com
All rights reserved 2005.