Ö:: یادی 10 ساڵه‌ی کۆچی نابه‌وه‌ختی کاک نه‌بی قادری له‌ ماڵپه‌ری گیاره‌نگ دا

ماڵپه‌ری گیاره‌نگ

یادی 10 ساڵه‌ی کۆچی نابه‌وه‌ختی کاک نه‌بی قادری له‌ ماڵپه‌ری گیاره‌نگ دا.
به‌ بۆنه‌ی کۆچی نابه‌وختی به‌رێز کاک نه‌بی قادری کادری هه‌ڵسوور و ڵێوه‌شاوه‌ی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، ماڵپه‌ری گیاره‌نگ به‌ هاوکاری چه‌ند که‌س له‌ دۆستانی نێزیک
و دڵسۆزی‌ کاک نه‌بی قادری ئه‌م لاپه‌ره‌یه‌ی ئاماده‌ کرد.
خوێنه‌ران ده‌توانن بۆ زانیاری زیاتر له‌ سه‌ر ئه‌و تێکۆشه‌ره‌ هه‌رگیز نه‌مره‌ی گه‌له‌که‌مان نووسین و بابه‌ته‌کانی ئاماده‌کراو‌ بخوێننه‌وه‌. یادی کاک نه‌بی قادری و تێکرای تێکۆشه‌رانی هه‌رگیز نه‌مری گه‌له‌که‌مان به‌ خێر بێ و ڕێگای خه‌باتیان پڕ ڕێبوار.

سوپاسنامه‌ی بنه‌ماڵه‌ی کاک نه‌بی قادری بۆ هه‌موو هاوڕێیانی کاک نه‌بیی. ن: خەیاڵ قادری
دوێنێ 2 ی مانگی 12 كە دەبێته 10 ساڵ بەسەر كۆچی دوایی ئاغای قادری، بەشێك له هاوڕێیان و دۆستانی بەوەفای نەبی قادری به نووسینی شێعر، پەخشان، بیرەوەری و هەروەها به تەماسی تەلەیفوونی لەگەڵ خۆم یادی ئەوڕۆژەیان كردۆتەوه .... درێژه‌ی سوپاسنامه‌

کاک نه‌بیى قادرى له‌ چه‌ند لاپه‌ڕێکى ده‌فته‌رى بیره‌وه‌رییه‌کانم دا.  نووسینی: قادر وریا
به ‌بۆنه‌ى 12/9/85  (ده‌یه‌مین ساڵى کۆچى دوایى ئه‌و نه‌مره‌وه‌)
ناو و یادى هیچ کام له‌ تێکۆشه‌رانى حیزب وه‌ک ناوو یادى خوالێخۆشبوو کاک نه‌بیى قادرى، من نابه‌نه‌وه‌ لاى دوورترین بیره‌وه‌رییه‌کانى ژیانم. پاییزى 1349ى هه‌تاوییه‌. "چه‌شمه‌گۆل" هه‌روا قوتابخانه‌ى نیه‌. ساڵى خوێندنى پێشوومان له‌ ماڵێکى چۆلکراو .... درێژه‌ی بابه‌ت

کورته‌یه‌ک له‌ بیره‌ری‌یه‌کانم. نووسینی فه‌تاح کاویان
له‌ مانگه‌کانی سه‌ره‌تای هاتنه‌ سه‌رکاری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی، بۆ یه‌که‌م جار له‌ شه‌هید دوکتۆر قاسملوو  و ده‌فته‌ری حیزب له‌ مه‌هاباد، کاک نه‌بی قادری ـ م دی، دانیشتبوون و له‌و په‌یوه‌ندی ده‌گه‌ڵ مه‌سه‌له‌ی چوونیان بۆ لای خومه‌ینی قسه‌یان ده‌کرد. هه‌ر له‌و چاو پێکه‌وتنه‌ دا شێوه‌ی قسه‌ کردن و هه‌ڵس‌وکه‌وتی کاک نه‌بیم یه‌گجار جوان هاته‌ به‌رچاو..... درێژه‌ی بابه‌ت

چپه‌یه‌ک له‌ بێده‌نگی دا. نووسینی: په‌یمان‌
نازی له‌ره‌ی گێوژه‌ زه‌رده‌شتی‌یه‌کانی " شێخ محه‌ممه‌دی هنگلان"
عیشوه‌ی له‌رزانه‌ی ورده‌ خیزی سه‌ر قوڵتێنه‌ی " کانی‌یه‌ شکاک"
مه‌کری چوززه‌ که‌نگری نێو له‌پی ڕه‌قه‌نی "به‌ست" و چی و چی ...

هێشتا که‌ به‌ریان نه‌دا بووم .... درێژه‌ی هه‌ڵبه‌ست

کاکه‌ نه‌بى به‌خێرهاتى. نووسینی: بێ به‌ش
ئه‌مشه‌و دروێشانى خانه‌قاى عیشق و ئازادى له‌ ده‌ورى بیره‌وه‌ریت زکرێ ده‌که‌ن. سه‌رماوه‌زه‌ و ئه‌مشه‌و سه‌رما له‌ به‌رانبه‌ر تینى دڵى رێبوارانى رێگه‌که‌ت‌دا به‌چۆک داهاتوه‌ و چى له‌ ده‌ست نایه‌. ئه‌منیش ئه‌مشه‌و هه‌ر له‌ ئێواره‌وه‌ که‌ خۆر .... درێژه‌ی بابه‌ت

بۆ یادی کاک نه‌بی قادری. نووسینی: سه‌عید به‌گزاده‌
زه‌مان زۆر به‌ خێرایی تێده‌په‌ڕێ. ئه‌وه‌ 10 ساڵ به‌سه‌ر کۆچی نابه‌وه‌ختی هاورێ و به‌رپرسم کاک نه‌بی‌دا تێپه‌ڕی، به‌ڵام  ئه‌و لێک دابڕان و دووری‌یه‌ نه‌یتوانیوه‌ سیمای جوانی کوردانه‌ی کاک نه‌بی وه‌شارێ و له‌ زه‌ینمدا بیشوواته‌وه‌. کاک نه‌بی هه‌ر له‌ لامانه‌ .... درێژه‌ی بابه‌ت

كورته‌یه‌ك له ژیاننامه‌ی شه‌هید نه‌بی قادری. نووسینی: ئاشق
کاک نه‌بی که له‌ دوای شۆڕشی ئێرانه‌وه پێی نایه‌ ڕێگای تێکۆشان بۆ ڕزگاریی نه‌ته‌وه ‌سته‌م‌لێکراوه‌که‌ی و پاشماوه‌ی ته‌مه‌نی له‌ پێناو ئه‌و خه‌باته‌ پیرۆزه‌ دا به‌خت کرد، نێزیک به‌ پازده‌‌ ساڵ و له‌ کاتی مه‌رگی بێ‌واده‌شی دا ئه‌ندامی ڕێبه‌رایه‌تیی حیزبی .... درێژه‌ی بابه‌ت

به‌ بۆنه‌ی تێپه‌ڕینی ده‌ ساڵ به‌ سه‌ر کۆچی دوایی کاک نه‌بی قادری دا. ڕه‌حیم محه‌ممه‌دزاده‌
پاییزی ساڵی1359ی هه‌تاوی کاتێک ده‌مه‌ویست پاش چه‌ند مانگ کار له‌ ناوچه‌ی شیمالی کوردستان بۆ سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌که‌مان بچمه‌وه‌ ناوچه‌ی شاروێرانی مهاباد، به‌ نه‌هێنی له‌ گه‌ڵ براده‌رێکی خه‌ڵکی ناوچه‌ی مه‌رگه‌وه‌ڕ گه‌ڕامه‌وه‌ شاری شنۆ .... درێژه‌ی بابه‌ت

یادی کاک نه‌بی: نووسینی: جه‌لیل گادانی
کاک نه‌بی قادری له‌ رۆژێکی وه‌ک ئه‌وڕۆ دا له‌ کۆپێنهاگی پایته‌ختی دانمارک دا و دوور له‌ نیشتمان زۆر زووتر له‌وه‌ی چاوه‌ڕوان ده‌کرا پاش نه‌خۆشێکی سامناک و بێ عیلاج که‌ تووشی ببوو فه‌وتی کرد و کۆڕی یارانی خه‌باتکاری به‌ جێ هێشت و درێژه‌ی ڕێگه‌ی پڕ له‌ شانازی خه‌باتی به‌ وان ئه‌سپارد و به‌ داخی گرانه‌وه‌
.... درێژه‌ی بابه‌ت

وێنه‌یه‌کی شه‌هید کاک نه‌بی قادری له‌ یادی سه‌روه‌ری‌یه‌کانی ئه‌و نه‌مره‌ دا. ئاماده‌کردنی: ڕه‌حمان نه‌قشی
له‌ یاد و بیره‌وه‌ری‌یه‌کانی شه‌هید کاک نه‌بی قادری دا ئێمه‌ دۆستان و هاوسه‌نگه‌رانی ئه‌و شه‌هیده‌ نه‌مره‌ ئه‌م دوو پۆسته‌ره‌ پێشکه‌ش به‌ هه‌موو دۆستان و لایه‌نگرانی حیزبی دێمۆکرات و بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان ده‌که‌ین و ئاواته‌خوازین که‌ له‌ داهاتوویێکی نێزیک دا بتوانین گڵکۆی شه‌هیدانی گه‌ل گوڵ باران بکه‌ین .... فه‌رموون چاوی لێبکه‌ن

کاک نبى قادرى، در برگهایى چند از دفتر خاطراتم
(به‌ مناسبت 12/9/1385 دهمین سالگرد درگـذشتش)
.
قادر وریا
نام و یاد هیچ یک از مبارزان حزب مانند نام و یاد زنده‌یاد "کاک" نبى قادرى مرا به‌ وراى دورترین خاطراتم باز نمى‌گرداند.
پاییز سال 1349 خورشیدى است. روستاى "چشمه‌ گل" همچنان از وجود ساختمانى براى مدرسه‌ء خود بى بهره‌ مانده‌ است .... دنباله‌ مطلب

ئه‌و مرۆڤه‌ مه‌زنه‌ شیاوی ئه‌وه‌یه‌ که‌ مه‌دالیای ئاشتی به‌ باڵای به‌رزی گڵکۆی داکرێ. ن: عه‌وڵا سه‌یده‌
له‌ دووره‌وه‌ ده‌ستی برایه‌تیت ده‌کوشم و سوپاسی هه‌ستی خاوێن و به‌ جێگه‌یاندنی ئه‌رکی هاوڕێیه‌تی، دۆستایه‌تی و برایه‌تیت به‌رامبه‌ر به‌و مرۆڤو مه‌زنه‌ ( کاک نه‌بی قادری) ده‌که‌م. قه‌ت پێم وانه‌ بوو که‌ زه‌مان ئاوا به‌ په‌له‌ خللۆر بۆته‌وه‌ و ده‌ ساڵ .... درێژه‌ی بابه‌ت

دوو وێنه‌ی شه‌هید کاک نه‌بی قادری له‌ یادی سه‌روه‌ری‌یه‌کانی ئه‌و نه‌مره‌ دا
له‌ یاد و بیره‌وه‌ری‌یه‌کانی شه‌هید کاک نه‌بی قادری دا ئێمه‌ دۆستان و هاوسه‌نگه‌رانی ئه‌و شه‌هیده‌ نه‌مره‌ ئه‌م دوو پۆسته‌ره‌ پێشکه‌ش به‌ هه‌موو دۆستان و لایه‌نگرانی حیزبی دێمۆکرات و بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان ده‌که‌ین و ئاواته‌خوازین که‌ له‌ داهاتوویێکی نێزیک دا بتوانین گڵکۆی شه‌هیدانی گه‌ل گوڵ باران بکه‌ین .... فه‌رموون چاوی لێبکه‌ن

 سه‌ره‌وه‌. ده‌سپێک.

ئه‌م بابه‌ته‌ چاپ بکه‌!

   ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ هاوڕێکه‌ت بنێره:

© www.giareng.com
All rights reserved 2005.