Ö:: کۆبوونه‌وه‌ی کۆمیته‌ی ئورۆ‌برۆی حیزبی دێموکراتی کوردستان_ ئێران

 

کۆبوونه‌وه‌ی کۆمیته‌ی ئورۆ‌برۆی حیزبی دێموکراتی کوردستان_ ئێران
کاتژمێر یه‌کی پاش نیوه‌ڕۆی رۆژی شه‌ممۆ ڕیکه‌وتی
16 ـ 12 ـ 2006 له‌ لایه‌ن حیزبی دێموکراتی کوردستان- ئێران کۆمیته‌ی سوئێد کۆبوونه‌ویه‌ک بۆ ئه‌ندامانی مه‌ڵبه‌ندی ئورۆبرۆ پێک هات. له‌سه‌ره‌تادا ده‌قیقه‌یه‌ک بێده‌نگی بۆ رێز گرتن له‌ گیانی پاکی شه‌هیدانی حیزب‌و گه‌ل راگه‌یاندرا. پاشان لێپرسراوی کۆمیته‌ی سوئێد کۆبوونه‌وه‌که‌ی کرده‌وه‌. دواتر باسێکی تێرو ته‌سه‌ل له‌ لایه‌ن كاک سه‌لاح گادانی به‌ نوێنه‌رایه‌تی کۆمیته‌ی سوئێد له‌ سه‌ر مێژووی قه‌یرانه‌کانی ناوخۆیی و هۆکاره‌کانی له‌ت بوونی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پێشکه‌شی به‌شدارانی کۆبوونه‌وه‌که‌ کرا.

له‌ به‌شێکی‌تری کۆبوونه‌وه‌که‌ ئه‌ندامانی حیزب سرنج‌ و پێشنیار و پرسیاره‌کانی خۆیان هێنایه‌ به‌رباس، که کاک سه‌لاح گادانی نوێنه‌ری کۆمیته‌ی سوئێد وه‌ڵامی پرسیاری به‌شدارانی دایه‌وه‌.

دوا کاری کۆبوونه‌وه‌که‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی کۆمیته‌ی ئورێبرۆ بوو که‌ به‌ ده‌نگی زۆرینه‌ی ئه‌ندامان دیاری کران. ئه‌ندامانی حیزب له‌ مه‌ڵبه‌ندی ئورێبرۆ به‌و کاره‌یان پشتیوانی خۆیان له‌ حیزبی دێموکراتی کوردستان – ئێران ده‌ربڕی‌، ئێمه‌ش داوای سه‌رکه‌وتن بۆ ئه‌ندامانی حیزب و کۆمیته‌ ئورێبرۆ له‌ کارو چالاکیه‌کانی داهاتوویان دا ده‌که‌ین.

حیزبی دێموکراتی کوردستان – ئێران
کۆمیته‌ی سوئێد
2006/12/16     ‌ 

 سه‌ره‌وه‌. ده‌سپێک.

ئه‌م بابه‌ته‌ چاپ بکه‌!

   ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ هاوڕێکه‌ت بنێره:

© www.giareng.com
All rights reserved 2005.