|
په‌یامی
پشتیوانی
کۆمیته‌ی
حیزبی دێموکراتی
کوردستان – ئێران له سوێد هه‌ر وه‌ک هه‌موو لایه‌ک ئاگادارن ماوه‌ی نیزیک به‌دوو ساڵ بوو که قه‌یرانێکی قووڵی ته‌شکیلاتی سه‌راپای په‌یکه‌ری حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێرانی داگرتبوو. ئه‌وقه‌یرانه ده‌ستکرده‌ی زۆرینه‌ی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی تاده‌هات جه‌سته‌ی برینداری حیزبی پێشه‌وا، قاسملو وشهڕهفکهندی زیاتر زامدار ده‌کرد. له‌و پێوه‌ندییه‌دا هه‌وڵه‌کانی که‌مینه‌ی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی وباقی ئۆگرانی به ئهمهگو تێکۆشه‌ری حیزب ورێکخراوه سه‌ره‌کییه‌کانی کوردستانی عێراقیش نه‌یتۆانی زۆرینه‌ی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی له‌به‌جێ گه‌یاندنی ئه‌رکی له‌ت کردنی حیزب که‌ماوه‌ی دوو ساڵ بوو به کرده‌وه به‌ڵام ڕانه‌گه‌یندراو ئه‌نجامیان دابوو، پاشگه‌ز بکاته‌وه. تاسه‌رئه‌نجام فاتیحانی کۆنگره‌ی 13 له‌ت بونیان به‌سه‌ر حیزب‌دا سه‌پاند. ئه‌وان بۆ بوون به زۆرینه و لهپهڕاوێزخستنی هه‌موو دژ بیره‌کانی خۆیان و سه‌رئه‌نجام وه‌دره‌نانی وان و گه‌یشتن به‌ئاواتی له‌ت کردنی حیزب زۆرلهمێژ بوو خه‌ریک بوون و له‌و پێناوه‌دا له ئه‌نجامی هیچ خیلافێکی ته‌شکیلاتی وه‌ک له ژێر پێنانی بڕیاری روون وشهفافی کۆنگره‌ی 12 له‌سه‌ر قه‌ده‌غه بوونی ده‌سته به‌ندی نهێنیو دانی وعدهو به‌ڵێنی به درۆ و... خۆیان نه‌پاراست تاسه‌ر ئه‌نجام له رێگای کرده‌وه‌ی نامشروع له کۆنگره‌ی 13 به‌و ئاواته گه‌یشتن. ئه‌وان ته‌واوی ئه‌سڵ و ئوسوول و پرینسیپه‌کانی ته‌شکیلاتیان وه‌ژێرپێ ناوه‌و هه‌ر له‌سه‌روبه‌ندی کۆنگره‌ی 12را ته‌مای له‌ت کردنی حیزبیان هه‌بووه، هه‌ر بۆیه نیازه‌کانی خۆیان بۆ له‌ت کردنی حیزب زیاتر ئاشکرا کرد. هه‌روه‌ها زۆر هه‌ڵه‌ی سیاسی‌یان ئه‌نجام دا که‌له سه‌ر حیزبی دێموکرات و گه‌لی کورد زۆر به‌گران ته‌واو بوون و قه‌ره‌بوو کردنه‌وه‌یان کارێکی یه‌کجار زۆر دژواره. ده‌کرێ ئاماژه بکرێ به پێک هێنانی هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ پانئێرانیسته‌کان که به‌دژی فکرو بۆچوونه‌کانی رێبه‌ری شه‌هیدمان دوکتور قاسملوی نه‌مر بوو. ته‌ئید کردنی ناوه‌ڕۆکی نامه‌ی ناسیۆنالیستێکی تورک به ناوی نه‌زمی ئه‌فشار له لایه‌ن کاک مسته‌فا هیجری وه‌ک سکرتێر که خاکی کوردستان به ورمێ و مهابادو پیرانشار‌و سه‌رده‌شته‌وه، به ئازه‌ربایجان له قه‌له‌م ده‌دا و هه‌ر وه‌ها که‌سایه‌تییه‌کی شۆڕشگێری وه‌ک سمکۆی شکاک به قاتڵ و جه‌رده ناو ده‌با. له ره‌وتی ناوخۆی حیزبی دا په‌ره پێدان به ناوچه‌گه‌رایی، تۆمه‌ت هه‌ڵبه‌ستن بۆ که‌سایه‌تییه خۆشه‌ویست و پایه‌به‌رزه‌کانی حیزب، حاکم کردنی جه‌وی خه‌فه‌قان و پۆلیسی، ده‌ست پێکردنی بێ حورمه‌تی و بوختان به تێکۆشه‌رانی حیزب، ده‌رکرانی جودابیران، فه‌ردپه‌ره‌ستی، سرینه‌وه‌ی 10 ساڵ تێکۆشانی حیزب و سه‌روه‌ریه‌کانی، دژایه‌تی له‌گه‌ڵ خوێندن، سه‌رئه‌نجام نه‌بوونی باوه‌ر به عه‌قلی جه‌معی، هه‌موو ئه‌و ناکۆکیانه بوون که بوون به‌هوی ساز بوونی ئۆپۆزیسیونێکی به‌هێز له‌ناو حیزب دا و سه‌رئه‌نجام به هه‌ست پێکردن به مه‌سئولیه‌ت له به‌رابه‌ر حیزب و جووڵانه‌وی کوردستاندا که‌مینه‌ی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی 20 خاڵی ئاراسته‌ی سکرتێرو زۆرێنه‌ی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی کرد بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان، به‌داخه‌وه دوای زیاتر له 4 مانگ نه‌گه‌یشتنه هیچ ئاکامێکی به که‌ڵک و دوا جار زۆرینه‌ی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی رایگه‌یاند که له‌وه زیاتر هیچ وڵامێکی دیکه‌مان بۆ ئێوه یانی (که‌مینه‌ی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی) نیه.
له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌ساسه به‌داخه‌وه له رێکه‌وتی06
ـ12 ـ 2006 ی زایینی له‌ت بوونیان
به‌سه‌ر حیزبی دێموکرات دا سه‌پاند.
سلاو له خه‌ڵکی تێکۆشه‌ری کوردستان پشتیوانانی راسته‌قینه‌ی حیزبی دێموکراتی
کوردستان- ئێران
حیزبی
دێموکراتی کوردستان- ئێران 2006.12.12 |
سه‌ره‌وه. | ده‌سپێک. |
|
© www.giareng.com |