Ö:: پشتیوانی کۆمه‌ڵێک له‌ ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان ـ ئێران  له‌ تورکیه‌

ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان ـ ئێران

کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی تێکۆشه‌ری کوردستان
ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان ـ ئێران
له‌کاتیک دا که‌ ئاسویه‌کی رون باڵی به‌ سه‌ر جیهان به‌ گه‌شتی و ناوجه‌ی رۆژهه‌لاتی نێوه‌راست به‌ تایبه‌تی کێشاوه‌ و بزوتنه‌وه‌ی دیموکراسی خوازی رۆژ له‌گه‌ل رۆژ له‌ په‌ره‌ گرتن دایه‌ و ئاسوی رون باڵی به‌ سه‌ر ماف خوراوی گه‌لی کورد کیشاوه‌ و ریژیمی کۆنه‌ په‌ره‌ستی ئاخوندی له‌ مه‌حاسره‌ی نیو دوله‌تی دایه‌ له‌ هه‌مووکات پتر خه‌باتگیرانی کوردستان به‌ تایبه‌تی روڵه‌ تیکوشه‌ر و قوتابیانی به‌ وه‌فاکانی شه‌هیدانی ریبه‌رانمان قازی قاسملو شه‌رفکه‌نی به‌ تایبه‌ت پێویستیه‌کی میژووی به‌ یه‌گرتویی و یه‌ک رێزی له‌ پیناوی گه‌یشتن به‌ ئامانجه‌ به‌رزه‌ نه‌ته‌وایه‌تی که‌مان هه‌یه‌، به‌ هوی هه‌ڵس‌وکه‌وتی نه‌ گونجاو له‌گه‌ڵ سیاسه‌ت و پێرنسیپه‌کانی نیۆخۆیی حیزب له‌ لایان قۆڵی زورینه‌ی ده‌سه‌لاتداری کومیته‌ی ناوه‌ندی به‌ دوای کونگره‌ی13ی حیزب، که‌ بوه‌ هوی خوڵقاندنی قه‌یرانی قووڵی ته‌شکیلاتی وسیاسی له‌ ناو حیزب و ریکخراوه‌ سنفیه‌کانی نیو خوی حیزب و هه‌وڵی بێ وه‌چانی که‌مینه‌ی ‌ناوه‌ندی و دوستان و خه‌مخورانی بزوتنه‌وه‌ی ئازادی خوازانه‌ی گه‌لی کورد بو پاراستنی یه‌کرێزی ویه‌کگرتوویی ریزه‌کانی حیزب و ره‌دکه‌ردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و هه‌وڵه‌ پیروزانه‌ له‌لایان قۆڵی ده‌سه‌لاتداری کومیته‌ی ناوه‌ندی له‌ پیناوی به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی و پاوانخوازی خویان، له‌ت بون و دابران بو جاره‌کی دیکه‌ به‌ سه‌ر حیزبه‌کمان دا سه‌پاند که‌ بۆ‌ هوی داخ و که‌سه‌رێ‌کی زۆر بو ئازادیخوازانی کورد به‌ تایبه‌ت ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزب .

ئیمه‌ ئه‌ندامان و کادر و پیشمه‌رگه‌کانی دانیشتوو له‌ شاری کاستامۆنو - تورکیه‌ هیوا ده‌خوازین له‌ داهاتوهێکی نێزیک دا له‌ گه‌ل هاوریانی پیشووماندا له‌ به‌ره‌یه‌کی یه‌کگرتووی دژی دوژمنانی کورد دا هاوخه‌بات بین هه‌روه‌ها جارێ‌کی دیکه‌ په‌یمان له ‌گه‌ڵ شه‌هیده‌کانمان نوێ ده‌که‌ینه‌وه‌ که‌ تا گه‌یشتن به‌ ئامانجه‌کانمان درێژه‌ پێده‌ری رێگایان بین، و پیشتگیری خۆمان له‌ وه‌فادارانی راسته‌قینه‌ی شه‌هیدان و رۆڵه‌ خه‌باتگیر و تیکوشه‌رانی حیزب ده‌رده‌برین.

سه‌رکه‌وێ جوولانه‌وه‌ی میللی دێموکراتیکی گه‌لی کوردستان به‌ ریبه‌رایه‌تی حیزبی دیموکراتی کوردستان ـ ئیران ئه‌ندامان و کادر وپیشمه‌رگه‌کانی دانیشتوو له‌ شاری کاستامۆنوی تورکیه‌

 ئیمزاکان

  1. حه‌مزه‌ جه‌هانی(ساسان)
  2. شورش هه‌مزه‌
  3. جه‌عفه‌ر قادری
  4. خه‌دیجه‌ ئه‌بوبه‌کری
  5. که‌ماڵ پشتیبان
  6. حه‌سه‌ن ئه‌نده‌رزا
  7. سه‌دیق موسازاده‌
  8. په‌ریشان ئیبراهیمی
  9. فه‌رهاد شه‌وکه‌تی
 سه‌ره‌وه‌. ده‌سپێک.

ئه‌م بابه‌ته‌ چاپ بکه‌!

   ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ هاوڕێکه‌ت بنێره:

© www.giareng.com
All rights reserved 2005.